١و لە پاش ئەوەی، یەسووع دە جەلیلیدا دەگەڕا، چونکە نەیدەویست کە دە یەهوودییەدا بگەڕێ، لەبەر ئەوەی کە یەهوودییان حەولیان دەدا کە بیکوژن.
٢و جێژنی یەهوودییان یەعنی جێژنی کەپرەشینێ نیزیک بوو.
٣لەبەر ئەوەی برایانی وی بە وییان گوت: «لە ئێرە وەدەر بکەوە و بڕۆ بۆ یەهوودییە هەتاکوو شاگردانی تۆش ببینن کارانی تۆ کە دەکەی.
٤چونکە هیچکەس چتێک بە دزی ناکا و بۆخۆی دەیەوێ کە ناسراو ببێ. ئەگەر ئەو چتانە دەکەی خۆت بۆ دنیای ئاشکرا بکە.»
٥چونکە برایانی ویش ئیمانیان بە وی نەدەهێنا.
٦ئەو دەمی یەسووع بە وانی گوت: «وەختی من هێشتا نەگەیشتووە، بەڵا وەختی ئەنگۆ هەمیشە حازرە.
٧دنیای ناتوانێ ئەنگۆ ببوغزێنێ، بەڵا ئەمن دەبوغزێنێ چونکە ئەمن لەسەر ئەوی شایەدی دەدەم کە عەمەلانی وی خراپن.
٨ئەنگۆ وەسەر بکەون بۆ ئەو جێژنەی. ئەمن هێشتا بۆ ئەو جێژنەی وەسەر ناکەوم، چونکە وەختی من هێشتا تەواو نەبووە.»
٩و کە ئەوانەی بە وان کوتبوو، دە جەلیلیدا ما.
١٠بەڵا وەختێکی برایانی وی وەسەر کەوتبوونە جێژنی، ئەو دەمی ئەویش وەسەر کەوت، نە بە ئاشکرایی بەڵا وەکوو بە دزی.
١١و یەهوودییان دە جێژنیدا لە وی دەگەڕان و دەیانگوت: «ئەو لە کوێیە؟»
١٢و بۆڵەبۆڵێکی زۆر لە سەر ئەوی لەنێو خەڵکی هەبوو. هێندێکیان دەگوت کە چاکە و ئی دیکان دەیانگوت: نەخێر، بەڵا خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنێ.
١٣ئەمما هیچکەس بەحسی وی بە ئاشکرا قسەی نەدەکرد لە ترسی یەهوودییان.
١٤بەڵا کە ئەلان نێوی جێژنێ بوو، یەسووع وەسەر کەوت بۆ هەیکەلێ و تەعلیمی دەدا.
١٥و یەهوودییان مات دەمان، دەیانگوت: «ئەوە کە نەیخوێندووە چلۆن کتێبان دەزانێ؟»
١٦یەسووع بە وان جوابی دا و کوتی: «تەعلیمی من ئی من نییە، بەڵا ئی وەیە کە ئەمنی ناردووە.
١٧ئەگەر کەسێک بیەوێ ئیرادەی وی بکا دەزانێ بەحسی ئەو تەعلیمەی ئەگەر لە خوڵایە یان ئەمن لە خۆم قسان دەکەم؟
١٨ئەوەی کە بەحسی خۆی قسان دەکا، بۆ جەلالی خۆی حەول دەدا، بەڵا ئەوەی کە بۆ جەلالی وەی کە ئەوی ناردووە حەول دەدا، ئەو ڕاستە و ناحەقی دە ویدا نییە.
١٩ئەرێ مووسا بە ئەنگۆ شەریعەتی نەداوە؟ و هیچکەس لە ئەنگۆ شەریعەت ناکا. بۆچی حەول دەدەن کە ئەمن بکوژن؟»
٢٠خەڵکی جوابیان دا: «جیننت هەیە. کێ حەول دەدا کە ئەتۆ بکوژێ؟»
٢١یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «تاقە کارێکم کرد و هەمووتان مات دەمێنن.»
٢٢مووسا بە ئەنگۆ سوننەتی داوە، نە وەها کە لە مووسایە بەڵا لە بابان، و ئەنگۆ دە ڕۆژی شەمۆیدا کەسێکی سوننەت دەکەن.
٢٣ئەگەر کەسێک دە ڕۆژی شەمۆیدا سوننەت دەکرێ هەتاکوو شەریعەتی مووسا نەشکێندرێ، ئەرێ لە من ڕقو هەڵدەستێ چونکە دە ڕۆژی شەمۆیدا کەسێکی تەواوم ساغ کردەوە؟
٢٤وەکوو دیاری حوکمێ مەکەن، بەڵا حوکمێکی حەق، حوکمێ بکەن.
٢٥ئەو دەمی هێندێک لە ئەهلی ئورشەلیمی دەیانگوت: «ئەرێ ئەوە هەو نییە کە حەول دەدەن کە بیکوژن؟
٢٦و ئەوەتا بە ئاشکرا قسان دەکا و هیچ چتێک بە وی ناڵێن. مەگەر مەزنان بەڕاستی تێ گەیشتوون کە ئەوە مەسیحە؟
٢٧بەڵا دەزانین ئەوە لە کوێیە، ئەمما وەختێکی مەسیح دێ، هیچکەس نازانێ لە کوێیە.»
٢٨وەختێکی یەسووع دە هەیکەلیدا تەعلیمی دەدا، قیژاندی و دەیگوت: «ئەنگۆ ئەمن دەناسن و دەشزانن لە کوێم. و لە خۆم نەهاتووم، بەڵا بەڕاستی یەکێکە کە ئەمنی ناردووە، ئەوەی کە ئەنگۆ نایناسن.»
٢٩ئەمن ئەوی دەناسم، چونکە لە ویم و ئەو ئەمنی ناردووە.
٣٠و حەولیان دەدا کە ئەوی بگرن، بەڵا هیچکەس دەستی لەسەر ئەوی ناویشت چونکە سەعاتی وی هێشتا نەهاتبوو.
٣١بەڵا زۆران لە خەڵکی بە وی ئیمانیان هێنا و کوتیان: «وەختێکی مەسیح دێ، ئەرێ پتر نیشانان دەکا لە ئەوەی کردوویە؟»
٣٢فریسییان بیستیان کە خەڵکی ئەو چتانەی لەسەر ئەوی بۆڵەبۆڵیان دەکرد و کاهینانی گەورە و فریسییان خزمەتکارانیان نارد کە ئەوی بگرن.
٣٣ئەو دەمی یەسووع کوتی: «ئیدی وەختێکی کەم دەگەڵ ئەنگۆم و دەچمە کن ئەوەی کە ئەمنی ناردووە.
٣٤ئەنگۆ بۆ من حەول دەدەن و پەیدا ناکەن و لە کوێ کە ئەمنم، ئەنگۆ ناتوانن بێن.»
٣٥ئەو دەمی یەهوودییان بە یەکتریان گوت: ئەو بۆ کوێ دەچێ کە ئەمە ئەوی پەیدا ناکەین. ئەرێ بۆ کن بڵاوبوان لەنێو یۆنانیان دەچێ و یونانیان تەعلیم بدا؟
٣٦ئەوە چی قسەیەکە کە کوتی: «ئەنگۆ بۆ من حەول دەدەن و پەیدا ناکەن، و لە کوێ کە ئەمنم، ئەنگۆ ناتوانن بێن؟»
٣٧و دە ڕۆژی ئاخیر و گەورەی جێژنیدا یەسووع ڕاوەستا و دەیقیژاند، دەیگوت: «ئەگەر کەسێک تینوو بێ با بێتە کن ئەمن و بخواتەوە.
٣٨ئەوەی کە بە من ئیمان بێنێ، چلۆنێکی کتێب کوتوویە: «لە زگی وی چۆمانی ئاوی زیندوو جاری دەبێ.»
٣٩بەڵا ئەوەی گوت بەحسی ئەو ڕوحەی کە ئەوانەی دەبا قەبوڵ بکەن کە بە وی ئیمانیان هێنا، چونکە ڕوح هێشتا نەهاتبوو، چونکە یەسووع هێشتا بە جەلال نەببوو.
٤٠هێندێک لە خەڵکی وەختێکی ئەو قسانەیان بیست کوتیان: بەڕاستی ئەوەیە ئەو پێغەمبەرە.
٤١ئی دیکان کوتیان: ئەوەیە ئەو مەسیحە، بەڵا هەبوون کە کوتیان: مەگەر مەسیح لە جەلیلی دێ؟
٤٢ئەرێ کتێب نەیکوتووە کە لە تۆی داوود و لە بەیت لێحێمی ئەو دێی کە داوود لێی بوو مەسیح دێ؟
٤٣دەنا لە سەبەبی وی لەنێو خەڵکی جوێبوونەوە بوو.
٤٤و هێندێک لە وان ویستییان کە ئەوی بگرن، بەڵا هیچکەس دەستانی لەسەر ئەوی ناویشت.
٤٥دەنا خزمەتکاران هاتنە کن کاهینانی گەورە و فریسییان و ئەوانە بە وانیان گوت: «لەبەر چی ئەوی نەتان هێناوە؟»
٤٦خزمەتکاران جوابیان دا: «هیچکەس قەت وەها قسەی نەکردووە وەکوو ئەو پیاوە قسان دەکا.»
٤٧ئەو دەمی فریسییان بە وان جوابیان دا: «مەگەر ئەنگۆش هەڵخەڵەتاندراون؟
٤٨ئەرێ کەسێک لە مەزنان یان فریسییان ئیمانیان بە وی هێناوە؟
٤٩بەڵا ئەو غەڵەبایییەی کە شەریعەت نازانن مەلعوونن.»
٥٠نێقۆدێمۆس ئەوەی کە پێشتر بۆ کن ئەوی هاتبوو و کە یەکێک لە وان بوو بە وانی گوت:
٥١«ئەرێ شەریعەتی مە لەسەر کەسێک حوکم دەکا ئەگەر هەوەڵێ لە وی نەبیێ و بزانێ چی کردووە؟»
٥٢جوابیان دا و بە وییان گوت: «ئەرێ ئەتۆش لە جەلیلی؟ سۆراغ بکە و ببینە کە لە جەلیلی هیچ پێغەمبەرێک هەڵناستێ.»
٥٣و هەر یەک بۆ ماڵی خۆی چوون.