کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ٢

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و دە ڕۆژی سێیەمدا داوەتێک دە قانای جەلیلیدا بوو و دایکی یەسووع لەوێ بوو.

٢و یەسووع و شاگردانی ویش بۆ داوەتێ بانگ ئێشتران.

٣و کە شەراپ کەم بوو دایکی یەسووع بە وی گوت: «شەراپیان نییە.»

٤یەسووع بە وی گوت: «ئەی ژن، چم دەگەڵ تو هەیە؟ سەعاتی من هێشتا نەهاتووە.»

٥دایکی وی بە خزمەتکارانی گوت: «هەر چی کە بە ئەنگۆ بڵێ بیکەن.»

٦بەڵا شەش کوپەی برد وەکوو عادەتی پاککردنەوەی یەهوودییان لەوێ داندرا بوون کە هەر یەکێک دوو یان سێ مەشکانی دەگرت.

٧یەسووع بە وانی گوت: «کوپان پڕ بکەن لە ئاوێ و ئەوانیان پڕ کرد هەتا سەر لێوان.»

٨و بە وانی گوت: «ئەوێستا هەڵبکێشن و بیبەنە کن گەورەی مەجلیس و ئەوان بردیان.»

٩ئەمما وەختێکی گەورەی مەجلیس ئەو ئاوەی کە ببوو بە شەراپ تامی کرد و نەیدەزانی لە کوێیە، بەڵا خزمەتکارانی کە ئاویان هەڵکێشابوو، دەیانزانی، گەورەی مەجلیس زاوای بانگ کرد.

١٠و بە وی گوت: «هەر کەس هەوەڵێ شەراپی چاک پێش دادەنێ و وەختێکی مەست بوون ئەوەی خراپتر. ئەتۆ شەراپی چاک هەتا ئەوێستات ڕاگرتووە.»

١١یەسووع ئەو دەستپێکردنی نیشانان دە قانای جەلیلیدا کرد و جەلالی خۆی ئاشکرا کرد و شاگردانی وی ئیمانیان بە وی هێنا.

١٢لەپاش ئەوەی چۆ خوارێ بۆ کەفەرناحومی بۆخۆی و دایکی و برایانی و شاگردانی و زۆر ڕۆژان لەوێ نەمان.

١٣و فەسحی یەهوودییان نیزیک بوو و یەسووع وەسەر کەوت بۆ ئورشەلیمی.

١٤و دە هەیکەلیدا گا و مەڕ و کۆترفرۆشانی پەیدا کرد و سەڕافان ڕۆنیشتوو.

١٥و قامچێکی لە بنی دروست کرد و هەمووانی لە هەیکەلی دەر کرد، مەڕان و گایانیش و دراوی سەڕافانی ڕشتە دەرێ و تەختانی وەرگێڕا.

١٦و بە کۆترفرۆشانی گوت: «ئەوانە هەڵگرن لە ئێرە. ماڵی بابی من بە ماڵی تجارەتێ مەکەن.»

١٧شاگردانی وی وەبیریان هاتەوە کە نووسراوە: «غیرەتی ماڵی تۆ ئەمن دەخوا.»

١٨ئەو دەمی یەهوودییان جوابیان دا و بە وییان گوت: «چی موعجزەیەک بە مە نیشان دەدەی کە ئەو چتانە دەکەی؟»

١٩یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەو هەیکەلەی بڕووخێنن و بە سێ ڕۆژان هەڵی دەستێنمەوە.»

٢٠ئەو دەمی یەهوودییان کوتیان: «ئەو هەیکەلە بە چل و شەش ساڵان دروست کراوە و ئەرێ ئەتۆ بە سێ ڕۆژان هەڵی دەستێنییەوە؟»

٢١بەڵا ئەو بەحسی هەیکەلی بەدەنی خۆی قسەی دەکرد.

٢٢لەبەر ئەوەی وەختێکی لەنێو مردووان هەڵ ئەستاندرا بۆوە شاگردانی وی وەبیریان هاتەوە کە ئەوەی کوتبوو؛ و بە کتێب و بەو قسەی کە یەسووع کوتبووی ئیمانیان هێنا.

٢٣و کە دە ئورشەلیمی دە جێژنی فەسحیدا بوو، زۆران بە نێوی وی ئیمانیان هێنا، وەختێکی ئەو نیشانانەی وییان دی کە دەیکرد.

٢٤بەڵا یەسووع، خۆی بە وان نەدەسپارد، لەبەر ئەوەی کە ئەو هەموو کەسی دەناسی.

٢٥و چونکە موحتاج نەبوو کە کەسێک بەحسی ئینسان شایەدی بدا، چونکە ئەو بۆخۆی دەیزانی دە ئینساندا چی بوو.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.