کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ١٩

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١ئەو دەمی پیلاتۆس یەسووعی گرت و قامچی لێ دا.

٢و عەسکەران تاجێکیان لە دڕووی چنی و لە سەری وییان دانا و جلێکی سوور لە سەریان هاویشت.

٣و هاتنە پێش ئەوی و کوتیان: سەلام ئەی پادشای یەهوودییان و زللەیان لێ دا.

٤و پیلاتۆس دیسان وەدەر کەوت و بە وانی گوت: ئەوەتا ئەمن ئەوی بۆ کن ئەنگۆ دەردێنم، هەتاکوو بزانن کە دە ویدا هیچ سووچێک پەیدا ناکەم.

٥دەنا یەسووع هاتە دەرێ کە تاجی دڕوان و جلی سوورەکەی هەڵدەگرت. و پیلاتۆس بە وانی گوت: ئەوەتا ئەو کەسە.

٦و کە کاهینانی گەورە و خزمەتکاران ئەویان دی، قیژاندیان، دەیانگوت: لە سێدارەی بدە، لە سێدارەی بدە. پیلاتۆس بە وانی گوت: ئەنگۆ ئەوی هەڵگرن و لە سێدارەی بدەن، چونکە ئەمن دە ویدا هیچ سووچێک پەیدا ناکەم.

٧یەهوودییان بە وی جوابیان دا: ئەمە شەریعەتێکمان هەیە و وەکوو ئەو شەریعەتەی لایقە کە بمرێ، چونکە خۆی بە کوڕی خوڵای کردووە.

٨دەنا وەختێکی پیلاتۆس ئەو قسەی بیست پتر ترسا.

٩و دیسان وەژوور دیوانخانی کەوت و بە یەسووعی گوت: ئەتۆ لە کوێی؟ بەڵا یەسووع جوابی بە وی نەدا.

١٠ئەو دەمی پیلاتۆس بە وی گوت: ئەرێ دەگەڵ ئەمن قسان ناکەی؟ نازانی کە حیکماتم هەیە کە ئەتۆ بەرەڵڵا بکەم و حیکماتم هەیە کە ئەتۆ لە سێدارەی بدەم؟

١١یەسووع جوابی دا: قەت حیکماتت لەسەر ئەمن نەدەبوو ئەگەر لە بەرەژوورێ بە تۆ نەدرابایە. لەبەر ئەوەی، ئەوەی کە ئەمنی بە تۆ تەسلیم کرد، گوناحی گەورەتری هەیە.

١٢لە ئەو سەبەبەی پیلاتۆس سەعی دەکرد کە ئەوی بەرەڵڵا بکا. بەڵا یەهوودییان قیژاندییان، دەیانگوت: ئەگەر ئەوی بەرەڵڵا بکەی دۆستی قەیسەرێ نی. هەر کەس کە خۆی بە پادشا دەکا زیددی قەیسەرێ قسان دەکا.

١٣دەنا پیلاتۆس وەختێکی ئەو قسانەی بیست یەسووعی بردە دەرێ و لەسەر کورسی دیوانی ڕۆنیشت دە جێیەکیدا کە بەرد فەرشکراو بانگ دەکرا، بەڵا بە عیبرانی گەبباتا.

١٤و ڕۆژی تەدارکی فەسحێ بوو و بەقەد سەعاتی شەشەم بوو و بە یەهوودییانی گوت: ئەوەتا پادشای ئەنگۆ.

١٥ئەو دەمی ئەوان قیژاندییان: بیبە، بیبە. لە سێدارەی بدە. پیلاتۆس بە وانی گوت: ئەرێ پادشای ئەنگۆ لە سێدارەی بدەم؟ کاهینانی گەورە جوابیان دا: پادشامان نییە بێجگە لە قەیسەرێ.

١٦ئەو وەختی ئەوی بە وان تەسلیم کرد هەتاکوو لە سێدارەی بدرێ. دەنا یەسووعیان هەڵگرت.

١٧و کە سێدارەی خۆی هەڵدەگرت، وەدەر کەوت بۆ ئەو جێی کە کاسەی سەر بانگ دەکرێ. کە بە عیبرانی گۆلگۆتا کوتراوە.

١٨لەوێ ئەویان لە سێدارەی دا و دەگەڵ ئەوی دوانی دیکە، لە هەر لای یەکێک و یەسووع دە نێویدا.

١٩و پیلاتۆس سەرنامەیەکیشی نووسی و لەسەر سێدارەی دانا. و نووسرابوو: یەسووعی ناسری پادشای یەهوودییان.

٢٠دەنا زۆران لە یەهوودییان ئەو سەرنامەیان خوێند، چونکە ئەو جێی کە یەسووع لە سێدارەی درا نیزیکی شاری بوو و بە عیبرانی، بە لاتینی و بە یۆنانی نووسرابوو.

٢١ئەو دەمی کاهینانی گەورەی یەهوودییان بە پیلاتۆسیان گوت: مەنووسە پادشای یەهوودییان، بەڵا کە ئەو کوتی: پادشای یەهوودییانم.

٢٢پیلاتۆس جوابی دا: هەر چی کە نووسیومە نووسیومە.

٢٣و عەسکەران وەختێکی یەسووعیان لە سێدارەی دابوو، جلی وییان هەڵگرت و چوار بەشیان کرد. بۆ هەر عەسکەرێکی بەشێک و کراسەکەشی. بەڵا کراسەکە بێ دروون بوو لە سەرڕا تەواو تەندراو.

٢٤لەبەر ئەوەی بە یەکتریان گوت: با ئەوی نەدڕین بەڵا پشکی لێ باوێژین ئی کێ دەبێ. هەتاکوو کتێب تەواو ببێ، جلی منیان لەنێو خۆیان بەش کرد و لەسەر جلی من پشکیان هاویشت. دەنا عەسکەران ئەو چتەیان کرد.

٢٥بەڵا لەکن سێدارەی یەسووع، دایکی وی و خوشکی دایکی وی مەریەم ژنی کلۆپای و مەریەمی مەگدەلی ڕاوەستابوون.

٢٦دەنا وەختێکی یەسووع دایکی خۆی دی و ئەو شاگردەی کە دەیحوبباند، لەکنی ڕاوەستا و بە دایکی گوت: ئەی ژن، ئەوەتا کوڕی تۆ.

٢٧لە پاشان بە شاگردەکەی گوت: ئەوەتا دایکی تۆ. و لە ئەو سەعاتییەوە ئەو شاگردە ئەوی بۆ کن خۆی هەڵگرت.

٢٨لە پاش ئەوەی چونکە یەسووع زانی کە هەموو چتی ئەلان تەواو بوو، هەتاکوو کتێب تەواو ببێ کوتی: تینوومە.

٢٩قاپێکی پڕ لە سرکە لەوێ داندرابوو. دەنا هەورییەکی پڕ لە سەرکەیان لەسەر قامیشێکی دانا و بردیانە کن زاری وی.

٣٠وەختێکی یەسووع سرکەی وەرگرتبوو کوتی: تەواو بووە و سەری بەرداوە خوارێ و ڕوحی تەسلیم کرد.

٣١ئەو دەمی یەهوودییان چونکە ڕۆژی تەدارەک بوو، هەتاکوو مەیتەکان لەسەر سێدارەی دە شەمۆیدا نەمێنن، چۆنکە ئەو شەمۆیە ڕۆژێکی گەورە بوو، لە پیلاتۆسیان تەڵەب کرد کە لوولاکانی وان بشکێندرێن و هەڵبگرێن.

٣٢دەنا عەسکەران هاتن و لوولاکانی ئەوی هەوەڵێ و ئی ئەوی دیکە کە دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی درابوو شکاندیان.

٣٣بەڵا وەختێکی هاتنە کن یەسووع و دیتیان کە ئەو ئەلان مردبوو، لوولاکانی وییان نەشکاند.

٣٤بەڵا یەکێک لە عەسکەران بە ڕمبێکی تەنیشتی وی کون کرد و جێبەجێ خوێن و ئاو هاتە دەرێ.

٣٥و ئەوەی کە دیویە شایەدی داوە و شایەدیی وی ڕاستە و ئەو دەزانێ کە ڕاست دەڵێ، هەتاکوو ئەنگۆش ئیمان بێنن.

٣٦چونکە ئەو چتە بوو هەتاکوو کتێب تەواو ببێ، ئێسکی وی ناشکێندرێ.

٣٧و دیسان کتێبی دیکە دەڵێ: لەسەر ئەوەی کە ڕمبیان لێداوە تەماشا دەکەن.

٣٨و لە پاش ئەوەی یوسف لە ئیرماتییەدەقی نائاشکرا کە شاگردی یەسووع بوو، بەڵا بە دزی لەبەر ترسی یەهوودییان، لە پیلاتۆسی تەڵەب کرد کە مەیتی یەسووع هەڵگرێ و پیلاتۆس ئیزنی دا. دەنا هات و مەیتی وی هەڵگرت.

٣٩و نێقۆدێمۆسیش ئەوەی کە هەوەڵێ بە شەو لەکن ئەوی هاتبوو هات و مۆریدەقی نائاشکرا تێکەڵ بە عوودی بەقەد سەد گرونکیدەقی نائاشکرا هێنا.

٤٠دەنا مەیتی یەسووعیان هەڵگرت و بە کەتانان دەگەڵ عەترانیان پێچاوە، چلۆنێکی عادەتی یەهوودییانە کە کفن بکەن.

٤١بەڵا دەو جێیەیدا کە ئەو لە سێدارەی درابوو باغچەیەک هەبوو و دەو باغچەیدا قەبرێکی تازە کە دە وێدا قەت هیچکەس دانەندرابوو.

٤٢دەنا لەبەر ڕۆژی تەدارکی یەهوودییان یەسووعیان لەوێ دانا چونکە ئەو قەبرە نیزیک بوو.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.