کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ٥

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١لە پاش ئەوەی جێژنی یەهوودییان بوو و یەسووع وەسەر کەوت بۆ ئورشەلیمی.

٢و دە ئورشەلیمیدا لەکن دەروازەی مەڕان حەوزێک هەیە کە بە عیبرانی بەیت حسدا بانگ دەکرێ کە پێنج هەیوانی هەیە.

٣دە واندا جەمعێکی زۆر لە نەخۆشان، کوێران، شەلان و ئیفلیجان ڕاکشابوون کە چاوەنۆڕی بزوتنی ئاوێ بوون.

٤چونکە جار جار مەلایکەتێک دەهاتە خوارێ دەو حەوزەیدا و ئاوی دەبزواند. و لەپاش بزوتنی ئاوێ هەر کەسێکی کە هەوەڵێ وەژوور کەوت، لە هەر نەخۆشییەکی کە بیبایە ساغ دەبوو.

٥و پیاوێک لەوێ هەبوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو.

٦وەختێکی یەسووع ئەوی دی کە کەوتووە و زانی کە ئەلان زۆر وەخت لەوێ ببوو، بە وی گوت: ئەرێ دەتەوێ کە ساغ ببی؟

٧نەخۆشەکە بە وی جوابی دا: یا ڕەب، کەسم نییە کە وەختێکی ئاو دەبزوترێ ئەمن دە حەوزی باوێژێ. بەڵا وەختێکی ئەمن دێم، یەکێکی دیکە لە پێش ئەمندا دەچێتە خوارێ.

٨یەسووع بە وی گوت: هەڵستە دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بڕۆ.

٩و جێبەجێ ئەو پیاوە ساغ بۆوە و دۆشەگی خۆی هەڵگرت و ڕۆیی. و ئەوێ ڕۆژێ شەمۆ بوو.

١٠لەبەر ئەوەی یەهوودییان بەو پیاوەی کە ساغ ببۆوە کوتیان: شەمۆیە و بۆ تۆ دروست نییە کە دۆشەگت هەڵگری.

١١بەڵا ئەو بە وان جوابی دا: ئەوەی کە ئەمنی ساغ کردەوە، هەر ئەو بە منی گوت: دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بڕۆ.

١٢و پرسیاریان لێ کرد: کێیە ئەو پیاوە کە بە تۆی گوت، هەڵگرە و بڕۆ؟

١٣بەڵا ئەوەی کە ساغ ببۆوە نەیدەزانی کە کێیە، چونکە یەسووع خۆی وەلا کێشا لەبەر غەڵەبایی کە دەو جێیەیدا بوو.

١٤لە پاش ئەوەی یەسووع ئەوی دە هەیکەلیدا پەیدا کرد و بە وی گوت: ئەوەتا ساغ بوویەوە، ئیدی گوناح مەکە، هەتاکوو چتێکی خراپترت بەسەر نەیێ.

١٥ئەو پیاوە چوو و بە یەهوودییانی گوت کە یەسووع بوو کە ئەوی ساغ کردبۆوە.

١٦و لەبەر ئەوەی یەهوودییان بە یەسووع ئەزیەتیان دا چونکە ئەو چتانەی دە شەمۆیدا دەکرد.

١٧بەڵا ئەو بە وان جوابی دا: بابی من هەتا ئەوێستا کار دەکا و ئەمنیش کار دەکەم.

١٨لەبەر ئەوەی یەهوودییان زیاتر حەولیان دەدا کە ئەوی بوکوشن چونکە نە تەنیا شەمۆی دەشکاند، بەڵا خوڵای بە بابی خۆشی بانگ دەکرد و خۆی بەرابەری خوڵای دەکرد.

١٩ئەو دەمی یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کوڕ لە خۆی ناتوانێ چتێکی بکا، بەڵا تەنیا ئەوەی کە دەبینێ کە باب دەکا. چونکە هەر چی ئەو دەکا ئەو چتەی کوڕیش دەکا وەکوو ئەوی.

٢٠چونکە باب کوڕی دەحوببێنێ و هەموو چتانی کە بۆخۆی دەکا، بە وی نیشان دەدا. و کارانی گەورەتر لە ئەوانە بە وی نیشان دەدا هەتاکوو ئەنگۆ عەجایب بمێنن.

٢١چونکە چلۆنێکی باب مردووان وەخەبەر دێنێ و زیندووی دەکاتەوە، هەر واش کوڕ ئەوانەی کە دەیەوێ زیندووی دەکاتەوە.

٢٢چونکە باب لەسەر هیچکەس حوکم ناکا، بەڵا هەموو حوکم بە کوڕی داوە.

٢٣هەتاکوو هەمووان حورمەتی کوڕ بگرن وەکوو حورمەتی باب دەگرن. ئەوەی کە حورمەتی کوڕ ناگرێ، حورمەتی باب کە ئەوی ناردووە ناگرێ.

٢٤ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەوەی کە لە کەلامی من گوێ بگرێ و ئیمان بە وەی بێنێ کە ئەمنی ناردووە، ژیانی ئەبەدی هەیە و دە حوکمێ ناکەوێ بەڵا لە مردنێ بۆ ژیان ڕابردووە.

٢٥ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە سەعاتێک دێ و ئەوێستاشە کە مردووان دەنگی کوڕی خوڵای دەبیێن و ئەوانەی کە دەبیێن دەژینەوە.

٢٦چونکە چلۆنێکی باب دە خۆیدا ژیانی هەیە، هەر واش بە کوڕی داوە کە ژیان دە خۆیدا ببێ.

٢٧و بە وی حیکماتی داوە کە حوکمێ بکا، چونکە کوڕی ئینسانە.

٢٨لە ئەوەی عەجایب مەبن چونکە سەعاتێک دێ کە هەمووان کە دە قەبراندان دەنگی وی دەبیێن.

٢٩و وەدەر دەکەون ئەوانەی کە چاکەیان کردووە بۆ قیامەتی ژیانێ و ئەوانەی کە خراپەیان کردووە بۆ قیامەتی عازابێ.

٣٠ئەمن لە خۆم ناتوانم چتێکی بکەم. وەکوو دەبیێم وا حوکم دەکەم و حوکمی من حەقە چونکە ئەمن حەولی ئیرادەی خۆم نادەم، بەڵا ئیرادەی وەی کە ئەمنی ناردووە.

٣١ئەگەر ئەمن لەسەر خۆم شایەدی بدەم، شایەدی من ڕاست نییە.

٣٢یەکێکی دیکە هەیە لەسەر ئەمن شایەدی دەدا و دەزانم کە ئەو شایەدەی کە ئەو لەسەر ئەمن شایەدی دەدا، ڕاستە.

٣٣ئەنگۆ ناردووتانە کن یوحەننا و ئەو بۆ ڕاستی شایەدی داوە.

٣٤ئەمما ئەمن شایەدی لە ئینسانێ قەبوڵ ناکەم، بەڵا ئەو چتانە دەڵێم هەتاکوو ئەنگۆ خەڵاس ببن.

٣٥ئەو چرایەکی هەڵکراو و ڕووناکیدار بوو و ئەنگۆ دەتانویست کە هەتا وەختێکی دە ڕووناکایی ویدا کەیفخۆشی بکەن.

٣٦بەڵا ئەمن شایەدی گەورەترم هەیە لە ئەوەی ئی یوحەننا، چونکە ئەو کارانەی کە باب بە منی داوە کە ئەوانە تەواو بکەم، یەعنی هەر ئەو کارانەی کە دەیکەم لەسەر ئەمن شایەدی دەدەن کە باب ئەمنی ناردووە.

٣٧و باب کە ئەمنی ناردووە بۆخۆی شایەدی لەسەر ئەمن داوە. دەنگی وی قەت نەتان بیستووە و شکلی ویشوو نەدیوە.

٣٨و کەلامی وی دە ئەنگۆدا ڕاگیراو نییە، چونکە ئەوەی کە ئەو ناردوویە بە وی ئیمان نایەنن.

٣٩ئەنگۆ کتێبان سۆراغ دەکەن چونکە ئەنگۆ فکر دەکەن کە دە واندا ژیانی ئەبەدیو هەیە و هەر ئەوانن کە لە سەر ئەمن شایەدی دەدەن.

٤٠و ئەنگۆ ڕازی نین کە بێنە کن ئەمن هەتاکوو ژیانوو ببێ.

٤١جەلال لە ئینسانێ قەبوڵ ناکەم.

٤٢بەڵا ئەنگۆ دەناسم کە موحەبەتی خوڵای دە خۆتاندا نییە.

٤٣ئەمن بە نێوی بابی خۆم هاتووم و ئەنگۆ ئەمن قەبوڵ ناکەن. ئەگەر یەکێکی دیکە بە نێوی خۆی بێ، ئەوی قەبوڵ دەکەن.

٤٤ئەنگۆ چلۆن دەتوانن ئیمان بێنن کە لە یەکتری جەلال قەبوڵ دەکەن و لەو جەلالەی کە لە خوڵای تەنیایە حەول نادەن؟

٤٥فکر مەکەن کە ئەمن لەکن باب گلەیی لە ئەنگۆ دەکەم. یەکێک هەیە کە گلەیی لە ئەنگۆ دەکا یەعنی مووسا، ئەوەی کە ئەنگۆ هومێدوو لەسەر داناوە.

٤٦چونکە ئەگەر ئەنگۆ بە مووسا باوەڕوو کردبایە بە منیشوو باوەڕ دەکرد، چونکە ئەو بەحسی منی نووسیوە.

٤٧بەڵا ئەگەر ئەنگۆ بە نووسینانی وی ئیمان نێنن، بە کەلامی من چلۆن ئیمان دێنن؟

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.