١بەڵا لە پێش جێژنی فەسحێ، وەختێکی یەسووع زانی کە سەعاتی وی هاتبوو کە لە ئەو دنیایەی بۆ کن باب دەبا بڕوا، چلۆنێکی ئی خۆی کە دە دنیایدا بوون حوبباندبوو، هەر وا هەتا ئاخیرێ ئەوانی حوبباند.
٢و کە شام حازر بوو، کە شەیتان ئەلان دە دڵی یەهوودای ئێسخەریوت، کوڕی شەمعوونێ دانابوو کە ئەوی تەسلیم بکا.
٣کە یەسووع زانی کە باب هەموو چتی بە دەستی وی دابوو و کە لە خوڵای هاتبوو و بۆ کن خوڵای دەچوو.
٤لە شامێ هەڵستا و جلی لەبەر داکەند و دەسماڵێکی گرت و لە پشتی خۆی بەست.
٥لە پاشان ئاوی دە لەگەنی تێ کرد و دەستی پێ کرد کە پێیانی شاگردانی بشوا و کە وشکی بکا بەو دەسماڵەی کە پشتی بە وی بەسترابوو.
٦و کە هاتە کن شەمعوون پیترۆس ئەو بە وی گوت: «یا ڕەب ئەرێ ئەتۆ پێیانی من دەشۆی؟»
٧یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەو چتەی کە ئەمن دەکەم ئەتۆ ئەوێستا تێ ناگەی، بەڵا لە پاشان تێ دەگەی.»
٨پیترۆس بە وی گوت: «هەتا ئەبەدێ قەت پێیانی من ناشۆی»، یەسووع بە وی جوابی دا: «ئەگەر ئەمن ئەتۆ نەشۆم، دەگەڵ ئەمن بەشت نییە.»
٩شەمعوون پیترۆس بە وی گوت: «یا ڕەب نە تەنیا پێیانی من، بەڵا دەستان و سەریش.»
١٠یەسووع بە وی گوت: «ئەوەی کە شۆراوە موحتاج نییە، مەگەر پێیان بشوا، بەڵا یەکجار پاکە و ئەنگۆ پاکن بەڵا هەموو نە.»
١١چونکە تەسلیمکەری خۆی دەناسی، لەبەر ئەوەی کوتی کە ئەنگۆ هەموو پاک نین.
١٢دەنا وەختێکی پێیانی وانی شووشتبوو و جلی خۆی هەڵگرتبوو و دیسان لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو بە وانی گوت: «ئەرێ تێ دەگەن چیم بۆ ئەنگۆ کردووە؟
١٣ئەنگۆ ئەمن بە مامۆستا و ڕەب بانگ دەکەن و چاک دەڵێن، چونکە وام.
١٤دەنا ئەگەر ئەمن کە ڕەب و مامۆستام پێیانی ئەنگۆم شووشت، بۆ ئەنگۆش واجبە کە پێیانی یەکتری بشۆن.
١٥چوونکە بە ئەنگۆ نموونەیەکم داوە هەتاکوو وەکوو ئەمن بۆ ئەنگۆم کردووە، ئەنگۆش بکەن.
١٦ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: خزمەتکار لە ئاغای خۆی گەورەتر نییە و نە ڕەسووڵ گەورەتر لە وەی کە ئەوی ناردووە.
١٧ئەگەر ئەو چتانە دەزانن خۆزگە بە ئەنگۆ ئەگەر ئەوانە بەجێ بێنن.
١٨بەحسی هەمووتان قسان ناکەم. ئەمن دەزانم ئەوانەی کە هەڵمبژاردووە کێن، بەڵا هەتاکوو کتێب تەواو ببێ ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن نان دەخوا پانیەی خۆی لەسەر ئەمن بڵند کردووە.
١٩لە ئەوێستاوە بە ئەنگۆ دەڵێم: لە پێش ئەوەی کە دەبێ هەتاکوو وەختێکی دەبێ، ئیمان بێنن کە ئەمنم.
٢٠ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەوەی کە ئەو کەسەی قەبوڵ بکا کە ئەمن دەینێرم ئەمن قەبوڵ دەکا و ئەوەی کە ئەمن قەبوڵ بکا، ئەوەی قەبوڵ دەکا کە ئەمنی ناردووە.»
٢١وەختێکی یەسووع ئەوەی کوتبوو، دە ڕوحدا لەرزاو بوو و شایەدی دا و کوتی: ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە یەکێک لە ئەنگۆ ئەمن تەسلیم دەکا.
٢٢شاگردان تەماشای یەکتریان دەکرد دە شکدا کە بەحسی کێ قسەی دەکرد.
٢٣یەکێک لە شاگردانی وی لەسەر سفرەی لەکن باوەشی یەسووع ڕۆنیشتبوو، ئەوەی کە یەسووع دەیحوبباند.
٢٤شەمعوون پیترۆس بە وی ئیشارەتی کرد و بە وی گوت: «بڵێ کێیە کە بەحسی وی قسان دەکا.»
٢٥ئەو بۆ پاشەوە لەسەر سنگی یەسووع خوار بۆوە و بە وی گوت: «ئەی ڕەب، کێیە؟»
٢٦یەسووع جوابی دا: «ئەوەیە کە ئەمن ئەو پارووەی دە قاپی دەخەم و بە وی دەدەم.» کە پارووی تێ خستبوو هەڵی گرت و بە یەهوودا کوڕی شەمعوون ئێسخەریوتی دا.
٢٧و لە پاش پارووەکەی شەیتان وەژوور ئەوێ کەوت. ئەو دەمی یەسووع بە وی گوت: «ئەوەی کە دەکەی زوو بکە.»
٢٨بەڵا هیچکەس لە ئەوانەی کە لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون تێ نەگەیشتن لەبەر چی ئەوەی بە وی گوت.
٢٩چونکە هێندێک فکریان کرد کە چونکە کیسە لەکن یەهوودا بوو، یەسووع بە وی گوت ئەوەی کە ئەمە بۆ جێژنەی موحتاجین بکڕێ، یان کە چتێکی بە فەقیران بدا.
٣٠دەنا وەختێکی ئەو پارووەی وەرگرتبوو جێبەجێ وەدەر کەوت و شەو بوو.
٣١و کە وەدەر کەوتبوو یەسووع کوتی: «ئەوێستا کوڕی ئینسانێ بە جەلال بووە و خوڵا دە ویدا بە جەلال بووە.
٣٢ئەگەر خوڵا دە ویدا بە جەلال بووە، خوڵاش دە خۆیدا ئەوی بە جەلال دەکا و جێبەجێ ئەوی بە جەلال دەکا.
٣٣ئەی ڕۆڵەینە کەمێکی دیکە دەگەڵ ئەنگۆم. ئەنگۆ بۆ من حەول دەدەن و چلۆنێکی بە یەهوودییانم گوت: «کە بۆ کوێ کە ئەمن دەچم ئەنگۆ ناتوانن بێن، ئەلان بە ئەنگۆش دەڵێم.»
٣٤حوکمێکی تازە بە ئەنگۆ دەدەم کە یەکتری بحوببێنن چلۆنێکی ئەمن ئەنگۆم حوبباندووە هەتاکوو ئەنگۆش یەکتری بحوببێنن.
٣٥بە ئەوەی هەموو دەزانن کە ئەنگۆ شاگردانی منن ئەگەر بۆ یەکتری موحەببەتوو هەبێ.»
٣٦شەمعوون پیترۆس بە وی گوت: «یا ڕەب بۆ کوێ دەچی؟» یەسووع جوابی دا: «بۆ کوێ کە ئەمن دەچم ئەتۆ ئەوێستا ناتوانی وەدوای من بکەوی، بەڵا لە پاشان وەدوای من دەکەوی.»
٣٧پیترۆس بە وی گوت: «یا ڕەب، لەبەر چی ناتوانم ئەوێستا وەدوای تۆ بکەوم؟ گیانی خۆم بۆ تۆ دادەنێم.»
٣٨یەسووع جوابی دا: «ئەرێ گیانی خۆت بۆ من دادەنێی؟ ڕاستی ڕاستی بە تۆ دەڵێم: کەڵەباب ناخوێنێ هەتا سێ جار حاشا لە من نەکەی.»