١و یەسووع بۆ کێوی زەیتوونێ چوو.
٢بەڵا سبحەینێ زوو، دیسان هاتە هەیکەلێ و هەموو خەڵکی دەهاتنە کن ئەوی و ڕۆنیشت و ئەوانی تەعلیم دەدا.
٣و خوێندەواران و فریسییان ژنێکیان هێنا کن ئەوی کە دە زیناحدا گیرابوو و کە ئەویان لە نێوی ڕاگرتبوو.
٤بە وییان گوت: «ئەی مامۆستا، ئەو ژنە وەختێکی عەمەلی زیناحی دەکرد، گیرا.
٥و مووسا دە شەریعەتدا بە مە حوکمی داوە کە ئەوانە بەردەباران بکەین، دەنا ئەتۆ چی دەڵێی؟»
٦ئەمما ئەوەی کوتیان کە ئەوی تەجرەبە بکەن هەتاکوو لەسەر ئەوی گلێییان ببێ. بەڵا یەسووع خوار بۆوە و بە قامکی لەسەر ئەرزێ نووسی.
٧ئەمما کە هەر پرسیاریان لێ دەکرد، ڕاست بۆوە و بە وانی گوت: «ئەوەی لە ئەنگۆ کە بێ گوناحە با ئەو هەوەڵێ بەردێکی لەسەر ئەوی باوێژێ.»
٨و دیسان خوار بۆوە و لەسەر ئەرزێ نووسی.
٩بەڵا وەختێکی ئەوەیان بیست، یەک بە یەک وەدەر کەوتن، دەستیان پێ کرد لە پیران. و یەسووع بەتەنێ ما و ژنەکە لە نێوی ڕاوەستاو.
١٠و کە یەسووع ڕاست بۆوە، بە وی گوت: «ئەی ژن لە کوێن؟ ئەرێ هیچکەس حوکمی لەسەر ئەتۆ نەکردووە؟»
١١و ئەو کوتی: «هیچکەس ئەی ڕەب.» و یەسووع کوتی: «ئەمنیش حوکمێ لەسەر ئەتۆ ناکەم، بڕۆ و لە وەی پاش گوناح مەکە.»
١٢و یەسووع دیسان دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «ئەمن ڕوناکایی دنیایێم. ئەوەی کە وەدوای من بکەوێ قەت دە تاریکاییدا ناگەڕێ، بەڵا ڕووناکایی ژیانی دەبێ.»
١٣ئەو دەمی فریسییان بە وییان گوت: «ئەتۆ لەسەر خۆت شایەدی دەدەی. شایەدی تۆ ڕاست نییە.»
١٤یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «هەر چەند ئەمن لەسەر خۆم شایەدی دەدەم، شایەدی من ڕاستە، چونکە دەزانم لە کوێ هاتووم و بۆ کوێ دەچم. بەڵا ئەنگۆ نازانن لە کوێ دێم یان بۆ کوێ دەچم.
١٥ئەنگۆ وەکوو بەدەن حوکمێ دەکەن، ئەمن لەسەر هیچکەس حوکمێ ناکەم.
١٦و ئەگەر ئەمن حوکمێ بکەم، حوکمی من ڕاستە، چونکە بەتەنێ نیم، بەڵا ئەمن و ئەوەی کە ئەمنی ناردووە.
١٧و دە شەریعەتی ئەنگۆشدا نووسراوە کە شایەدی دوو کەس ڕاستە.
١٨ئەمنم کە لەسەر خۆم شایەدی دەدەم و باب کە ئەمنی ناردووە لەسەر ئەمن شایەدی دەدا.»
١٩ئەو دەمی بە وییان گوت: «بابی تۆ لە کوێیە؟» یەسووع جوابی دا: «ئەنگۆ نە ئەمن دەناسن و نە بابی من. ئەگەر ئەنگۆ ئەمنوو بناسیبایە، بابی منیشوو دەناسی.»
٢٠ئەو قسانە دە جێی خەزێنەیدا باسی کرد وەختێکی دە هەیکەلێدا تەعلیمی دەدا و هیچکەس ئەوی نەگرت، چونکە سەعاتی وی هێشتا نەهاتبوو.
٢١دەنا دیسان بە وانی گوت: «ئەمن دەچم و ئەنگۆ بۆ من حەول دەدەن و دە گوناحی خۆتاندا دەمرن. بۆ کوێ کە ئەمن دەچم ئەنگۆ ناتوانن بێن.
٢٢ئەو دەمی یەهوودییان کوتیان: «ئەرێ خۆی دەکوژێ کە دەڵێ: بۆ کوێ کە ئەمن دەچم ئەنگۆ ناتوانن بێن؟»
٢٣و بە وانی گوت: «ئەنگۆ لە خوارەوەن، ئەمن لە سەرەوەم، ئەنگۆ لە ئەو دنیایەن، ئەمن لە ئەو دنیایەی نیم.
٢٤لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆم گوت کە دە گوناحانی خۆتاندا دەمرن. چونکە ئەگەر ئیمان نێنن کە ئەمنم، دە گوناحانی خۆتاندا دەمرن.»
٢٥ئەو دەمی بە وییان گوت: «ئەتۆ کێی؟» یەسووع بە وانی گوت: «هەر ئەوەی کە لە هەوەڵەوە بە ئەنگۆم کوتووە.
٢٦چتانی زۆرم هەیە کە دەرحەقی ئەنگۆ بڵێم و حوکمێ بکەم، بەڵا ئەوەی کە ئەمنی ناردووە ڕاستە و ئەمن هەر چی کە لە ویم بیستووە ئەو چتانە بە دنیایێ قسان دەکەم.»
٢٧ئەوان تێ نەگەیشتن کە بەحسی باب دەگەڵ ئەوان قسەی دەکرد.
٢٨ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «وەختێکی کوڕی ئینسانیو بڵند کردەوە ئەو وەختی تێ دەگەن کە ئەمنم و کە لە خۆمەوە هیچ چتێک ناکەم، بەڵا ئەو چتانە قسان دەکەم، چلۆنێکی باب ئەمنی تەعلیم کردووە.
٢٩و ئەوەی کە ئەمنی ناردووە، دەگەڵ ئەمنە. ئەمنی بەتەنێ بەجێ نەهێشتووە، چونکە ئەمن هەمیشە ئەوەی دەکەم کە پێی خۆشە.»
٣٠وەختێکی ئەو چتانەی قسە دەکرد، زۆران بە وی ئیمانیان هێنا.
٣١ئەو دەمی یەسووع بەو یەهوودییان کە بە وی ئیمانهێنەر بوون کوتی: «ئەگەر ئەنگۆ دە کەلامی مندا بمێنن، بەڕاستی شاگردانی منن.
٣٢و ڕاستی تێ دەگەن و ئەو ڕاستییە ئەنگۆ ئازاد دەکا.»
٣٣جوابیان بە وی دا: «ئەمە تۆی ئیبراهیمین و قەت دە عەبدێتی کەسدا نەبووین. ئەتۆ چلۆن دەڵێی کە ئەنگۆ ئازاد دەبن؟»
٣٤یەسووع بە وان جوابی دا: «ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە گوناح دەکا، عەبدی گوناحە.
٣٥ئەمما عەبد هەتا ئەبەد دە ماڵێدا نامێنێ، بەڵا کوڕ هەتا ئەبەد دەمێنێ.
٣٦دەنا ئەگەر کوڕ ئەنگۆ ئازاد بکا، بەڕاستی ئازاد دەبن.
٣٧دەزانم کە ئەنگۆ تۆی ئیبراهیمن، بەڵا حەول دەدەن کە ئەمن بکوژن، چونکە کەلامی من دە ئەنگۆدا جێ ناگرێ.
٣٨ئەمن هەر چی کە لەکن بابم دیوە قسان دەکەم، و ئەنگۆ هەر چی کە لە بابوو بیستووە دەکەن.»
٣٩جوابیان دا و بە وییان گوت: «بابی مە ئیبراهیمە.» یەسووع بە وانی گوت: «ئەگەر ئەنگۆ منداڵانی ئیبراهیمێ ببان عەمەلانی ئیبراهیموو دەکرد.
٤٠بەڵا ئەوێستا ئەنگۆ حەول دەدەن کە ئەمن بکوژن، پیاوێکی کە ڕاستی بە ئەنگۆ قسەی کردووە ئەوەی کە لە خوڵام بیستووە، ئەو چتەی ئیبراهیم نەیکرد.
٤١ئەنگۆ عەمەلانی بابی خۆتان دەکەن.» بە وییان گوت: «ئەمە لە زیناحێ بە وەلەد نەبووین. هەر یەک بابمان هەیە یەعنی خوڵا.»
٤٢یەسووع بە وانی گوت: «ئەگەر خوڵا بابی ئەنگۆ ببایە، ئەنگۆ ئەمنوو دەحوبباند، چونکە ئەمن لە خوڵای وەدەر کەوتووم و هاتووم. چونکە لە خۆشمەوە نەهاتووم، بەڵا ئەو ئەمنی ناردووە.
٤٣ئەنگۆ لەبەر چی قسەکردنی من تێ ناگەن؟ چونکە ناتوانن گوێ لە کەلامی من بگرن.
٤٤ئەنگۆ لە بابی خۆتان شەیتانن و دەتانەوێ کە تەمایانی بابی خۆتان بکەن. ئەو لە هەوەڵەوە ئینسانکوژ بوو و دە ڕاستیدا ڕانەوەستاوە چونکە ڕاستی دە ویدا نییە. وەختێکی درۆ قسان دەکا لە ئی خۆی قسان دەکا، چونکە درۆزنە و بابی وی.
٤٥بەڵا ئەمن چونکە ڕاستی قسان دەکەم ئەنگۆ بە من ئیمان نایەنن.
٤٦کێهە لە ئەنگۆ دەتوانێ لەبەر گوناح ئەمن ئیلزام بکا؟ و ئەگەر ڕاستی قسان دەکەم، ئەنگۆ لەبەر چی بە من ئیمان نایەنن؟
٤٧ئەوەی کە لە خوڵایە لە کەلامی خوڵای گوێ دەگرێ، لەبەر ئەوەی ئەنگۆ گوێ ناگرن، چونکە لە خوڵای نین.»
٤٨یەهوودییان جوابیان دا و بە وییان گوت: «ئەرێ ئەمە چاک ناڵێین کە ئەتۆ سماریی و جیننت هەیە؟»
٤٩یەسووع جوابی دا: «ئەمن جیننم نییە بەڵا حورمەتی بابی خۆم دەکەم و ئەنگۆ ئەمن بێ حورمەت دەکەن.
٥٠بەڵا ئەمن حەولی جەلالی خۆم نادەم، یەکێک هەیە کە حەولی وی دەدا و حوکمێ دەکا.
٥١ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر کەسێک کەلامی من ڕابگرێ هەتا ئەبەد قەت مردنێ نابینێ.»
٥٢یەهوودییان بە وییان گوت: «ئەوێستا دەزانین کە جیننت هەیە. ئیبراهیم مرد و پێغەمبەرانیش و ئەتۆ دەڵێی: ئەگەر کەسێک کەلامی من ڕابگرێ، هەتا ئەبەد قەت مردنێ ناچێژێ.
٥٣ئەرێ ئەتۆ گەورەتری لە بابی مە ئیبراهیم کە مرد؟ و پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە کێ دەکەی؟»
٥٤یەسووع جوابی دا: «ئەگەر ئەمن بە خۆم جەلال بدەم، جەلالی من چتێک نییە، بابی منە کە جەلال بە من دەدا، ئەوەی کە ئەنگۆ بەحسی وی دەڵێن، خوڵای مەیە.
٥٥و ئەنگۆ ئەوی ناناسن، بەڵا ئەمن ئەوی دەناسم و ئەگەر بڵێم کە ئەوی ناناسم، هەر وەکوو ئەنگۆ درۆزن دەبم. بەڵا ئەوی دەناسم و کەلامی وی ڕادەگرم.
٥٦بابی ئەنگۆ ئیبراهیم کەیفخۆشی دەکرد کە ڕۆژێ من ببینێ و دیتی و خۆشحاڵ بوو.»
٥٧ئەو دەمی یەهوودییان بە وییان گوت: «هێشتا پەنجا ساڵت نییە و ئەرێ ئیبراهیمت دیوە؟»
٥٨یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لە پێش ئەوەی کە ئیبراهیم هەبوو، ئەمن هەم.»
٥٩ئەو دەمی بەردانیان هەڵگرت کە لەسەر ئەوی باوێژن بەڵا یەسووع خۆی شاردەوە و لە هەیکەلێ وەدەر کەوت.