کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ٣

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و پیاوێک لە فریسییان هەبوو، نێوی نێقۆدێمۆس، مەزنێکی یەهوودییان.

٢ئەوە دە شەوێدا هاتە کن ئەوی و بە وی گوت: «ڕەببی، دەزانین کە ئەتۆ مامۆستایەکی لە خوڵا هاتووی، چونکە کەس ناتوانێ ئەو نیشانان بکا کە ئەتۆ دەکەی، ئەگەر خوڵا دەگەڵ ئەوی نەبێ.»

٣یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ڕاستی ڕاستی بە تۆ دەڵێم: ئەگەر کەسێک لە تازەیەوە بە وەلەد نەبێ، ناتوانێ پادشایەتی خوڵای ببینێ.»

٤نێقۆدێمۆس بە وی گوت: «چلۆن دەتوانێ کەسێک بە وەلەد ببێ، وەختێکی پیرە؟ ئەرێ دەتوانێ جاری دوویەم وەژوور زگی دایکی خۆی بکەوێ و بە وەلەد ببێ؟»

٥یەسووع جوابی دا: «ڕاستی ڕاستی بە تۆ دەڵێم: ئەگەر کەسێک لە ئاو و ڕوح بە وەلەد نەبێ، ناتوانێ وەژوور پادشایەتی خوڵای بکەوێ.

٦ئەوەی کە لە بەدەن بە وەلەد بووە، بەدەنە و ئەوەی کە لە ڕوح بە وەلەد بووە ڕوحە.

٧تەعەجوب مەبە کە بە تۆم گوت: لازمە کە ئەنگۆ لە تازەیەوە بە وەلەد ببن.

٨«با» بۆ هەر جێیەکی کە دەیەوێ لێ دەدا و دەنگی وی دەبیێی، بەڵا نازانی لە کوێ دێ و بۆ کوێ دەچێ. وەهایە هەر کەس کە لە ڕوح بە وەلەد بووە.»

٩نێقۆدێمۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەوانە چلۆن دەتوانن ببن؟»

١٠یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەرێ ئەتۆ مامۆستای ئیسرائیلی و ئەو چتانە نازانی؟

١١ڕاستی ڕاستی بە تۆ دەڵێم: ئەوەی کە دەزانین قسان دەکەین و ئەوەی کە دیومانە شایەدی دەدەین و شایەدیی مە ئەنگۆ قەبوڵ ناکەن.

١٢ئەگەر چتانی دنیایی بە ئەنگۆم کوتووە و باوەڕ ناکەن، چلۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر چتانی ئاسمانی بە ئەنگۆ بڵێم؟

١٣و هیچکەس نەچۆتە سەرێ بۆ ئاسمانێ، بێجگە لە ئەوەی کە لە ئاسمانێ هاتە خوارێ یەعنی کوڕی ئینسانی.

١٤و چلۆنێکی مووسا دە چۆڵیدا مارەکی بڵند کرد، هەر واش لازمە کە کوڕی ئینسانی بڵند بکرێ.

١٥هەتاکوو هەر کەس کە بە وی ئیمان بێنێ، ژیانی ئەبەدی ببێ.

١٦چونکە خوڵا دنیای وەها حوبباند کە کوڕی تاقانەی خۆی دا هەتاکوو هەر کەس کە بە وی ئیمان بێنێ هەلاک نەبێ، بەڵا ژیانی ئەبەدی ببێ.

١٧چونکە خوڵا کوڕی خۆی نەناردە دنیایێ کە حوکم لەسەر دنیای بکا، بەڵا کە دنیای بە وی خەڵاس ببێ.

١٨ئەوەی کە بە وی ئیمان بێنێ حوکم لەسەری ناکرێ، بەڵا ئەوەی کە ئیمانان نایەنێ ئەلان حوکم لەسەری کراوە، چونکە بە نێوی کوڕی تاقانەی خوڵای ئیمانی نەهێناوە.

١٩و حوکم ئەوەیە کە ڕووناکایی دە دنیایدا هاتووە و بنی ئادەمێ تاریکاییان لە ڕووناکایی خۆشتر ویست، چونکە عەمەلی وان خراپ بوون.

٢٠چونکە هەر کەس کە خراپی دەکا، ڕووناکایی دەبوغزێنێ و بۆ کن ڕووناکایی نایێ، هەتاکوو عەمەلانی وی زەم نەکرێن.

٢١بەڵا ئەوەی کە ڕاستی دەکا بۆ کن ڕووناکایی دێ هەتاکوو عەمەلانی وی ئاشکرا ببن چونکە دە خوڵایدا کراون.»

٢٢لەپاش ئەوانە یەسووع و شاگردانی وی هاتنە وڵاتی یەهوودییە و لەوێ دەگەڵ ئەوان ڕایدەبوارد و تەعمیدی دەکرد.

٢٣بەڵا یوحەنناش دە عینون نیزیکی سالیم تەعمیدی دەکرد، چونکە ئاوی زۆر لەوێ هەبوو و دەهاتن و تەعمید دەکران.

٢٤چونکە یوحەننا هێشتا دە بەندیخانەیدا نەهاویشترابوو.

٢٥ئەو دەمی لە شاگردانی یوحەننا دەگەڵ یەهوودییەک موباحیسەیەکی بوو لەسەر پاککردنەوەی.

٢٦و هاتنە کن یوحەننا و بە وییان گوت: «ئەی مامۆستا ئەوەی کە دەگەڵ ئەتۆ لەو لای ئوردن بوو، کە ئەتۆ بۆ وی شایەدت داوە، ئەوەتا ئەو تەعمید دەکا و هەمووان دێنە کن ئەوی.»

٢٧یوحەننا جوابی دا و کوتی: «کەس ناتوانێ چتێکی وەرگرێ، ئەگەر لە ئاسمانێ بە وی نەدراوە.

٢٨ئەنگۆ بۆخۆتان بۆ من شایەدی دەدەن کە کوتم: ئەمن مەسیح نیم، بەڵا لە پێش ئەوی ناردراوم.

٢٩ئەوەی کە بووکی هەیە زاوایە، بەڵا دۆستی زاوای کە ڕادەوەستێ و گوێی لێ دەگرێ، زۆر کەیفخۆشی دەکا لەبەر دەنگی زاوای. دەنا ئەوە کەیفخۆشی من تەواو بووە.

٣٠لازمە کە ئەو گەورەتر ببێ و ئەمن پچوکتر ببم.

٣١ئەوەی کە لە سەرڕا دێ، لەسەر هەمووانە. ئەوەی کە لە ئەرزێیە لە ئەرزێیە و لە ئەرزێ قسان دەکا. ئەوەی کە لە ئاسمانێ دێ لەسەر هەمووانە.

٣٢ئەو چتەی کە دیویە و بیستوویە، ئەوی شایەدی دەدا و شایەدی وی کەس قبوڵ ناکا.

٣٣ئەوەی کە شایەدی وی قەبوڵ کردووە، مۆری کردووە کە خوڵا ڕاستە.

٣٤چونکە ئەوەی کە خوڵا ناردووە، کەلامی خوڵا قسان دەکا. چونکە خوڵا بە پێوان ڕوح نادا.

٣٥باب کوڕی دەحوببێنێ و هەموو چتانی بە دەستی وی داوە.

٣٦ئەوەی کە بە کوڕی ئیمان بێنێ ژیانی ئەبەدی هەیە، ئەمما ئەوەی کە ئیتاعەتی کوڕی نەکا، ژیانی نابینێ بەڵا غەزەبی خوڵای لەسەر ئەوی دەمێنێ.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.