کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ١٧

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١یەسووع ئەو چتانە قسەی کرد و چاوانی خۆی بۆ ئاسمانێ هەڵێنا و کوتی: «یا بابە، سەعات هاتووە، کوڕی خۆت بە جەلال بکە هەتاکوو کوڕەکە ئەتۆ بە جەلال بکا.

٢چلۆنێکی لەسەر هەموو مەخلووق بە وی حیکماتت داوە هەتاکوو ژیانی ئەبەدی بە هەموو ئەوانەی بدا کە بە ویت داوە.

٣و ئەوەیە ژیانی ئەبەدی کە ئەتۆ خوڵا تەنیا و ڕاست بناسن و یەسووع مەسیح ئەوەی کە ناردووتە.

٤ئەمن ئەتۆم لەسەر ئەرزێ بە جەلال کردووە بە وەی کە ئەو کارەی کە بە منت داوە کە بیکەم تەواوم کردووە.

٥و ئەوێستا یا بابە ئەتۆ ئەمن بە جەلال بکە لەکن خۆت بە ئەو جەلالەی کە لەکن تۆم هەبوو لە پێش ئەوەیدا کە دنیا بوو.

٦نێوی تۆم بەیان کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دنیایێ بە منت داوە. ئی تۆ بوون و ئەوانەی بە منت داوە و کەلامی تۆیان ڕاگرتووە.

٧ئەوێستا تێ گەیشتوون کە هەموو چتانی کە بە منت داوە لە تۆن.

٨چونکە ئەو کەلامەی کە بە منت دا، بە وانم داوە و ئەوان ئەویان قەبوڵ کردووە و بەڕاستی تێ گەیشتوون کە لەکن ئەتۆ وەدەر کەوتووم و باوەڕیان کردووە کە ئەتۆ ئەمنت ناردووە.

٩ئەمن بۆ وان دوعا دەکەم. بۆ دنیایێ دوعا ناکەم بەڵا بۆ ئەوانەی کە بە منت داوە، چونکە ئی تۆن.

١٠و هەموو ئی من، ئی تۆن و ئی تۆ، ئی منن و دە واندا بە جەلال بووم.

١١و ئیدی دە دنیایدا نیم بەڵا ئەوان دە دنیایێدان و ئەمن بۆ کن ئەتۆ دێم. یا بابە موقەددەس، ئەوانەی کە بە منت داوە بە نێوی خۆت ڕابگرە هەتاکوو یەک ببن وەکوو ئەمە.

١٢وەختێکی دەگەڵ ئەوان بووم ئەمن بە نێوی تۆ ئەوانم ڕادەگرت کە بە منت داوە و ئەوانم حێفز کرد و هیچکەس لە وان ون نەبوو بێجگە لە کوڕی هیلاکی هەتاکوو کتێب تەواو ببێ.

١٣بەڵا ئەوێستا بۆ کن ئەتۆ دێم و ئەو چتانە دە دنیایدا قسان دەکەم هەتاکوو خۆشحاڵی من دە خۆیاندا تەواو ببێ.

١٤ئەمن کەلامی تۆم بە وان داوە و دنیا ئەوانی بوغزاندووە، چونکە ئەوان لە دنیایێ نین چلۆنێکی ئەمنیش لە دنیایێ نیم.

١٥تەڵەب ناکەم کە ئەوانە لە دنیایێ هەڵبگری، بەڵا کە ئەوانە لە خراپەی ڕابگری.

١٦ئەوان لە دنیایێ نین، چلۆنێکی ئەمن لە دنیایێ نیم.

١٧ئەوانە دە ڕاستیدا موقەددەس بکە، کەلامی تۆ ڕاستە.

١٨چلۆنێکی ئەمنت دە دنیایدا ناردووە، ئەمنیش ئەوانم دە دنیایدا ناردووە.

١٩و بۆ ئەوان ئەمن خۆم موقەددەس دەکەم هەتاکوو ئەوانیش بەڕاستی موقەددەس ببن.

٢٠و نە تەنیا بۆ ئەوانە دوعا دەکەم، بەڵا بۆ ئەوانەش کە بە سەبەبی قسەی وان ئیمان بە من بێنن.

٢١کە هەموویان یەک ببن چلۆنێکی ئەتۆ ئەی بابە دە مندا و ئەمن دە تۆدا، کە ئەوانیش دە مەدا ببن، هەتاکوو دنیا باوەڕ بکا کە ئەتۆ ئەمنت ناردووە.

٢٢و ئەو جەلالەی کە بە منت داوە، بە وانم داوە هەتاکوو یەک ببن، چلۆنێکی ئەمە یەکین.

٢٣ئەمن دە واندا و ئەتۆ دە مندا هەتاکوو دە یەکدا تەواو ببن، هەتاکوو دنیا بزانێ کە ئەتۆ ئەمنت ناردووە و ئەوانت حوبباندووە، چلۆنێکی ئەمنت حوبباندووە.

٢٤یا بابە، ئەوانەی کە بە منت داوە دەمەوێ کە لە کوێ کە ئەمنم ئەوانیش دەگەڵ ئەمن ببن، هەتاکوو جەلالی من کە بە منت داوە ببینن. چونکە لە پێش بوونی دنیایێ ئەمنت حوبباندووە.

٢٥یا بابە سادق، و دنیا ئەتۆی نەناسیوە، بەڵا ئەمن ئەتۆم ناسیوە و ئەوانە تێ گەیشتوون کە ئەتۆ ئەمنت ناردووە.

٢٦و نێوی تۆم بە وان ناسراو کردووە و ناسراوی دەکەم، هەتاکوو ئەو موحەببەتەی کە بە وی ئەمنت حوبباندووە دە واندا ببێ و ئەمنیش دە واندا.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.