١و یەسووع شەش ڕۆژان لە پێش فەسح بۆ بەیت عەنیای هات، لە کوێ کە ئیلعازەر بوو، ئەوەی کە یەسووع لەنێو مردووان هەڵی ئەستاندبوو.
٢و لەوێ بۆ وی شامێکیان دروست کرد و مەرتا خزمەتی دەکرد، بەڵا ئیلعازەر یەکێک لە وان بوو کە دەگەڵ ئەوی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو.
٣ئەو دەمی مریەم گرونکێکیدەقی نائاشکرا ڕۆنی ناردینی خالس و بە قیمەتی گرت و پێیانی یەسووعی چەور کرد و پێیانی وی بە مووی خۆی وشک کرد و ماڵێ لە بۆنی ڕۆنی پر بوو.
٤بەڵا یەکێک لە شاگردانی وی یەهوودای ئێسخەریوتی کە دەبا ئەوی تەسلیم بکا کوتی:
٥«لەبەر چی ئەو ڕۆنە بە سێسەد دیناری نەفرۆشرا و بە فەقیران نەدرا؟»
٦ئەمما ئەوەی گوت نە لەبەر ئەوەی کە خەمی فەقیرانی دەخوارد، بەڵا چونکە دز بوو و کیسە لەکنی بوو و هەر چی دە وێدا داندرا دەیبرد.
٧ئەو دەمی یەسووع کوتی: «لێی گەڕێ کە ئەوی بۆ ڕۆژی ناشتنی من ڕابگرێ.
٨چونکە فەقیرانوو هەمیشە دەگەڵ خۆتان هەیە، بەڵا ئەمنوو هەمیشە نییە.»
٩دەنا ئەو جەمعەی گەورەی یەهوودییان خەبەریان بوو کە ئەو لەوێ بوو و هاتن نە تەنیا لەبەر یەسووع، بەڵا هەتاکوو ئیلعازەریش ببینن، ئەوەی کە لەنێو مردووان هەڵی ئەستاندبوو.
١٠بەڵا کاهینانی گەورە تەگبیریان کرد کە ئیلعازەریش بکوژن.
١١چونکە لە سەبەبی وی زۆران لە یەهوودییان دەچوون و بە یەسووع ئیمانیان دەهێنا.
١٢دە ڕۆژی دیدا، وەختێکی ئەو خەڵکەی زۆر کە هاتبوونە جێژنەی بیستیان کە یەسووع بۆ ئورشەلیمی دەهات.
١٣لکانی دارە خورمایان هەڵگرت و بۆ بە پیرەوەچوونی وی وەدەر کەوتن و قیژاندیان: «هو صعناعەرەبی ممبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی ڕەب دێ و پادشای ئیسرائیل.»
١٤و یەسووع جاشکێکی پەیدا کرد و لەسەر ئەوێ ڕۆنیشت وەکوو نووسراوە.
١٥مەترسە ئەی کچی سەهیۆن، ئەوەتا پادشای تۆ لەسەر جاشکی ماکەرێکی ڕۆنیشتوو دێ.
١٦شاگردانی وی دە هەوەڵێدا ئەو چتانەی تێ نەگەیشتن، بەڵا وەختێکی یەسووع بە جەلال بوو، ئەو دەمی وەبیریان هاتەوە کە ئەو چتانە بەحسی وی نووسرابوون و کە ئەو چتانەیان بە وی کردبوو.
١٧دەنا ئەو خەڵکەی کە دەگەڵ ئەوی بوون، وەختێکی ئیلعازەری لە قەبری بانگ کرد و ئەوی لەنێو مردووان هەڵ ئەستاند شایەدییان دەدا.
١٨لەبەر ئەوەش خەڵکی بە پیرەوەی وی چوون، چونکە بیستبوویان کە ئەو، ئەو نیشانەی کردبوو.
١٩ئەو دەمی فریسییان لەنێو خۆیان کوتیان: ئەنگۆ دەبینن کە هیچ فایدەیەکی ناکەن. ئەوەتا هەموو دنیایێ لەدوای وی ڕۆیون.
٢٠و چەند یونانییان هەبوون لەنێو ئەوانەی کە وەسەر دەکەوتن کە دە جێژنەیدا سجدەی بکەن.
٢١ئەوانە هاتنە کن فیلپۆس کە لە بەیت سەیدای جەلیلی بوو و لێیان تەڵەب کرد، دەیانگوت: «یا ڕەب دەمانەوێ کە یەسووع ببینین.»
٢٢فیلپۆس هات و بە ئەندریاسی گوت. ئەندریاس و فیلپۆس هاتن و بە یەسووعیان گوت.
٢٣بەڵا یەسووع بە وان جوابی دا دەیگوت: «ئەو سەعاتە هاتووە کە کوڕی ئینسانێ بە جەلال دەبێ.
٢٤ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم ئەگەر دەنکی گەنمێک دە ئەرزێدا نەکەوێ و نەمرێ، ئەو بەتەنێ دەمێنێ، بەڵا ئەگەر بمرێ حاسڵی زۆر دێنێ.
٢٥ئەوەی کە گیانی خۆی خۆش بوێ، ونی دەکا و ئەوەی کە گیانی خۆی دەو دنیایدا ببوغزێنێ، بۆ ژیانی ئەبەدی ڕایدەگرێ.
٢٦ئەگەر کەسێک خزمەتی من بکا، با وەدوای من بکەوێ و لە کوێ کە ئەمنم خزمەتکاری منیش لەوێ دەبێ. ئەگەر کەسێک خزمەتی من بکا، باب ئەوی حورمەت دەکا.
٢٧ئەوێستا گیانی من شێواوە و چی بڵێم؟ یا بابە خەڵاسم بکە لە ئەو سەعاتەی. بەڵا لەبەر ئەوەی هاتوومە ئەو سەعاتەی.
٢٨یا بابە نێوی خۆت بە جەلال بکە.» ئەو دەمی دەنگێک لە ئاسمانێ هات: «ئەوم بە جەلال کردووە و دیسانیش ئەوی بە جەلال دەکەم.»
٢٩ئەو خەڵکەی کە لەوێ ڕاوەستابوون و ئەوەیان بیست کوتیان: «گرماندی.» ئی دیکانە کوتیان مەلایکەتێک دەگەڵ ئەوی قسەی کرد.
٣٠یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەو دەنگە بۆ خاتری من نەهات، بەڵا بۆ خاتری ئەنگۆ.
٣١ئەلان حوکمێ لەسەر ئەو دنیایەیە. ئەلان مەزنی ئەو دنیایەی فڕێ دەدرێتە دەرێ.
٣٢و ئەمن ئەگەر لە ئەرزێ بڵند بکرێم، هەمووان بۆ کنە خۆم دەکێشم.»
٣٣بەڵا ئەوەی گوت کە نیشان بدا بە چی جۆر مردن دەبا بمرێ.
٣٤ئەو دەمی خەڵکی بە وی جوابیان دا: «ئەمە لە تەوراتمان بیستووە کە مەسیح هەتا ئەبەدێ دەمێنێ، دەنا ئەتۆ چلۆن دەڵێی کە کوڕی ئینسانی دەبێ بڵند بکرێ؟ ئەو کوڕەی ئینسانی کێیە؟»
٣٥یەسووع بە وانی گوت: «ئیدی وەختێکی کەم ڕووناکایی لەنێو ئەنگۆیە. بگەڕێن کە هێشتا ڕووناکاییو هەیە، نەبا تاریکایی ئەنگۆ بگرێ. ئەوەی کە دە تاریکاییدا دەگەڕێ نازانێ بۆ کوێ دەچێ.
٣٦کە هێشتا ڕووناکاییو هەیە، ئیمان بە ڕووناکایی بێنن هەتاکوو کوڕانی ڕووناکایی ببن.» یەسووع ئەو چتانەی قسە کرد و چوو خۆی لە وان شاردەوە.
٣٧بەڵا هەر چەند کە ئەوەندە نیشانانەی لە پێش چاوی وان کردبوو ئیمانیان بە وی نەدەهێنا.
٣٨هەتاکوو قسەی ئەشعیا پێغەمبەر تەواو ببێ کە کوتی: «یا ڕەب بە خەبەری مە کێ باوەڕی کردووە؟ و باسکی ڕەب بۆ کێ ئاشکرا بووە؟»
٣٩لەبەر ئەوەی نەیاندەتوانی ئیمان بێنن چونکە دیسان ئەشعیا کوتی:
٤٠چاوانی وانی کوێر کردووە و دڵی وانی ڕەق کردووە هەتاکوو بە چاوان نەبینن و بە دڵ نەفامن و وەرگەڕێن و ئەمن ئەوان نەجات بدەم.
٤١ئەو چتانەی ئەشعیا گوت، چونکە جەلالی وی دی و بەحسی وی قسەی کرد.
٤٢بەڵا دیسان زۆران لە مەزنانیش ئیمانیان بە وی هێنا، بەڵا لەبەر فریسییان ئیقراریان نەدەکرد، نەبا لە کەنیشتی دەر بکرێن.
٤٣چونکە حورمەتی بنی ئادەمێ لە حورمەتی خوڵای پتریان خۆش ویست.
٤٤بەڵا یەسووع قیژاندی و کوتی: «ئەوەی کە بە من ئیمان بێنێ، بە من ئیمان نایەنێ، بەڵا بە وەی کە ئەمنی ناردووە.
٤٥و ئەوەی کە ئەمن ببینێ ئەوەی دەبینێ کە ئەمنی ناردووە.
٤٦ئەمن وەکوو ڕووناکایی هاتوومە دنیایێ کە هەر کەس کە بە من ئیمان بێنێ دە تاریکاییدا نامێنێ.
٤٧و ئەگەر کەسێک قسانی من ببیێ و ئەوان ڕانەگرێ، ئەمن لەسەر ئەوی حوکمێ ناکەم چونکە نەهاتووم کە لەسەر دنیایێ حوکمێ بکەم، بەڵا هەتاکوو دنیای خەڵاس بکەم.
٤٨ئەوەی کە ئەمن حیساب ناکا و کەلامی من قەبوڵ ناکا یەکێکی هەیە کە لەسەر ئەوی حوکمێ دەکا. ئەو کەلامەی کە قسەم کردووە هەر ئەو دە ڕۆژی ئاخرێدا لەسەر ئەوی حوکمێ دەکا.
٤٩چونکە ئەمن لە خۆمەوە قسەم نەکردووە بەڵا باب کە ئەمنی ناردووە، ئەو بە من ئەمری داوە کە چی بڵێم و چی قسان بکەم.
٥٠و دەزانم کە ئەمری وی ژیانی ئەبەدییە، دەنا هەر چی کە ئەمن قسان دەکەم، چلۆنێکی باب بە منی کوتووە هەر وا قسان دەکەم.»