کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی یۆحەنا، بابی ١٥

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١ئەمنم مێوی ڕاست و بابی من ڕەزوانە.

٢هەر لکێک دە مندا کە بەر نەیێنێ ئەوی هەڵدەگرێ و هەر یەکێکی کە بەر دێنێ ئەوی پاک دەکا هەتاکوو پتر بەر بێنێ.

٣ئەنگۆ ئەلان پاکن بە سەبەبی ئەو کەلامەی کە بۆ ئەنگۆ قسەم کردووە.

٤دە مندا بمێنن و ئەمن دە ئەنگۆدا. چلۆنێکی لکەکە لە خۆیەوە ناتوانێ بەر بێنێ، ئەگەر دە مێودا نەمێنێ، وەها ئەنگۆش ئەگەر دە مندا نەمێنن.

٥ئەمنم مێو، ئەنگۆ لکانن. ئەوەی کە دە مندا دەمێنێ و ئەمن دە ویدا، ئەو زۆر بەر دێنێ چونکە بێ من ئەنگۆ ناتوانن چتێکی بکەن.

٦ئەگەر کەسێک دە مندا نەمێنێ، وەکوو لکێک فڕێ دەدرێتە دەرێ و وشک دەبێ و ئەوان خڕی دەکەن و دە ئاوری داوێژن و دەیسووتێنن.

٧ئەگەر ئەنگۆ دە مندا بمێنن و کەلامی من دە ئەنگۆدا بمێنێ، هەر چی کە دەتانەوێ تەڵەب بکەن و بۆ ئەنگۆ دەبێ.

٨دە وەیدا بابی من بە جەلال بووە کە ئەنگۆ زۆر بەر بێنن و شاگردانی من ببن.

٩چلۆنێکی باب ئەمنی حوبباندووە، ئەمنیش ئەنگۆم حوبباندووە، بمێنن دە موحەببەتی مندا.

١٠ئەگەر ئەنگۆ حوکمانی من ڕابگرن دە موحەببەتی مندا دەمێنن، چلۆنێکی ئەمن حوکمانی بابی خۆمم ڕاگرتووە و دە موحەببەتی ویدا دەمێنم.

١١ئەو چتانەی بە ئەنگۆم کوتووە هەتاکوو خۆشحاڵی من دە ئەنگۆدا ببێ و خۆشحاڵی ئەنگۆ تەواو ببێ.

١٢حوکمی من ئەوەیە کە یەکتری بحوببێنن، چلۆنێکی ئەنگۆم حوبباندووە.

١٣هیچکەس موحەببەتێکی لە ئەوەی گەورەتری نییە کە یەکێک گیانی خۆی بۆ دۆستانی خۆی دابنێ.

١٤ئەنگۆ دۆستانی منن ئەگەر ئەوەی کە ئەمن بە ئەنگۆ حوکم دەکەم بەجێ بێنن.

١٥ئیدی بە ئەنگۆ عەبد ناڵێم چونکە عەبد نازانێ ئاغای خۆی چی دەکا، بەڵا بە ئەنگۆم دۆست کوتووە چونکە هەموو ئەو چتانەی کە لە بابی خۆمم بیستووە بە ئەنگۆ خەبەرم داوە.

١٦ئەنگۆ ئەمنوو هەڵنەبژاردووە بەڵا ئەمن ئەنگۆم هەڵبژاردووە و ئەنگۆم تاعین کردووە کە بچن و مێوی بێنن و کە مێوی ئەنگۆ بمێنێ هەتاکوو هەر چی کە لە باب بە نێوی من تەڵەب بکەن بە ئەنگۆ دەدا.

١٧ئەو چتانە بە ئەنگۆ حوکمێ دەکەم کە یەکتری بحوببێنن.

١٨ئەگەر دنیا ئەنگۆ ببوغزێنێ بزانن کە لە پێش ئەنگۆدا ئەمنی بوغزاندووە.

١٩ئەگەر ئەنگۆ لە دنیایێ ببان، دنیا ئی خۆی دەحوبباند، ئەمما چونکە لە دنیایێ نین، بەڵا ئەمن ئەنگۆم لە دنیایێ هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوەی دنیا ئەنگۆ دەبوغزێنێ.

٢٠وەبیروو بێنن ئەو قسەی کە ئەمن بە ئەنگۆم گوت کە خزمەتکار لە ئاغای خۆی گەورەتر نییە. ئەگەر بە من ئەزیەتیان داوە، بە ئەنگۆش ئەزیەت دەدەن. ئەگەر قسەی منیان ڕاگرتووە ئی ئەنگۆش ڕادەگرن.

٢١بەڵا هەموو ئەو چتانەی دەگەڵ ئەنگۆ دەکەن لەبەر نێوی من، چونکە ئەوەی کە ئەمنی ناردووە نایناسن.

٢٢ئەگەر نەهاتبام و بۆ وان قسەم نەکردبایە، گوناحیان نەدەبوو، بەڵا ئەوێستا بۆ گوناحی خۆیان بیانوویان نییە.

٢٣ئەوەی کە ئەمن دەبوغزێنێ ئەو بابی منیش دەبوغزێنێ.

٢٤ئەگەر لەنێو ئەوان ئەو کارانەم نەکردبایە کە هیچکەسی دیکە نەیکردووە، گوناحیان نەدەبوو، بەڵا ئەوێستا دیویانە و ئەمن و بابی منیشیان بوغزاندووە.

٢٥بەڵا ئەوە بوو کە تەواو ببێ ئەو کەلامەی کە دە تەوراتی خۆیاندا نووسراوە: «بێ سەبەب ئەمنیان بوغزاند.»

٢٦وەختێکی یاریدەدەر کە بێ کە ئەمن لە باب بۆ ئەنگۆ دەنێرم، یەعنی ئەو ڕوحی ڕاستی کە لە باب وەدەر دەکەوێ، ئەو لەسەر ئەمن شایەدی دەدا.

٢٧و ئەنگۆش شایەدی دەدەن چونکە لە هەوەڵەوە دەگەڵ ئەمنن.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.