١با دڵوو شێواو نەبێ. ئیمان بە خوڵای بێنن و بە من ئیمان بێنن.
٢دە ماڵی بابی مندا مەنزڵانی زۆر هەن و ئەگەر نە بە ئەنگۆم دەگوت، چونکە دەچم کە بۆ ئەنگۆ جێی حازر بکەم.
٣و ئەگەر بچم و بۆ ئەنگۆ جێی حازر بکەم، دیسان دێمەوە و ئەنگۆ بۆ کن خۆم هەڵدەگرم هەتاکوو لە کوێ کە ئەمنم ئەنگۆش لەوێ دەبن.
٤بۆ کوێ کە ئەمن دەچم ئەنگۆ ڕێی دەزانن.
٥تۆماکەس بە وی گوت: «یا ڕەب نازانین بۆ کوێ دەچی، ئەرێ ڕێی چلۆن بزانین؟»
٦یەسووع بە وی گوت: «ئەمنم ڕێی و ڕاستی و ژیانێ، هیچکەس بۆ کن باب نایێ، مەگەر بە دەستی من.
٧ئەگەر ئەنگۆ ئەمنوو بناسیبایە بابی منیشوو دەناسی. لەوەی پاش ئەوی دەناسن و ئەوو دیوە.»
٨فیلپۆسکەس بە وی گوت: «یا ڕەب، باب بە مە نیشان بدە و بەسە بۆ مە.»
٩یەسووع بە وی گوت: «ئەوەندە وەختێکی دەگەڵ ئەنگۆم و ئەرێ ئەمنت نەناسیوە ئەی فیلپۆس؟ ئەوەی کە ئەمنی دیوە، بابیشی دیوە، ئەتۆ چلۆن دەڵێی باب بە من نیشان بدە؟
١٠ئەرێ باوەڕ ناکەی کە ئەمن دە باب دام و باب دە مندایە؟ ئەو قسانەی کە ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم، لە خۆمەوە قسان ناکەم، بەڵا باب کە دە مندا دەمێنێ کارانی خۆی دەکا.
١١باوەڕ بە من بکەن کە ئەمن دە بابدام و باب دە مندایە. و ئەگەر نە، لەبەر ئەو کارانە باوەڕ بکەن.
١٢ڕاستی ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەوەی کە بە من ئیمان بێنێ ئەو کارانەی کە ئەمن دەکەم ئەویش دەیکا و گەورەتر لە ئەوانە دەکا چونکە ئەمن بۆ کن باب دەچم.
١٣و هەر چی کە ئەنگۆ بە نێوی من تەڵەب بکەن ئەوی دەکەم، هەتاکوو باب دە کوڕدا بە جەلال ببێ.
١٤ئەگەر ئەنگۆ چتێک لە من بە نێوی من تەڵەب بکەن ئەمن دەیکەم.
١٥ئەگەر ئەنگۆ ئەمن بحوببێنن حوکمانی من ڕادەگرن.
١٦و ئەمن لە باب تەڵەب دەکەم و یاریدەدەرێکی دیکە بە ئەنگۆ دەدا کە هەتا ئەبەدێ دەگەڵ ئەنگۆ ببێ.
١٧یەعنی ڕوحی ڕاستی کە ئەو دنیایەی ناتوانێ ئەوی قەبوڵ بکا، چونکە ئەوی نابینێ و ناشیناسێ. ئەنگۆ ئەوی دەناسن چونکە دەگەڵوو دەمێنێ و دەنێوودا دەبێ.
١٨ئەنگۆ وەکوو هەتیوان بەجێ نایەڵم، بۆ کن ئەنگۆ دێم.
١٩کەمێکی دیکە ئەو دنیایە ئەمن ئیدی نابینێ، بەڵا ئەنگۆ ئەمن دەبینن، چونکە ئەمن دەژیم و ئەنگۆ دەژین.
٢٠دەو ڕۆژەیدا ئەنگۆ دەزانن کە ئەمن دە بابی خۆمدام و ئەنگۆ دە مندا و ئەمن دە ئەنگۆدا.
٢١ئەوەی کە حوکمانی منی هەیە و ئەوان ڕادەگرێ، ئەوەیە کە ئەمن دەحوببێنێ. و ئەوەی کە ئەمن دەحوببێنێ لە بابی من دەحوببێندرێ و ئەمن ئەوی دەحوببێنم و خۆم بۆ وی بەیان دەکەم.»
٢٢یەهوودا (نە ئێسخەریوتی) بە وی گوت: «یا ڕەب چی بووە کە خۆت بۆ مە بەیان دەکەی و نە بۆ دنیایێ؟»
٢٣یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەگەر کەسێک ئەمن بحوببێنێ، کەلامی من ڕادەگرێ و بابی من ئەوی دەحوببێنێ و ئەمە بۆ کن ئەوی دێین و مەنزڵ لەکن ئەوی دەگرین.
٢٤ئەوەی کە ئەمن نەحوببێنێ، کەلامی من ڕاناگرێ و ئەو کەلامەی کە ئەنگۆ دەبیێن ئی من نییە بەڵا ئی باب کە ئەمنی ناردووە.
٢٥ئەو چتانەی بۆ ئەنگۆ قسەم کردووە کە هێشتا لەکن ئەنگۆ بووم.
٢٦بەڵا ئەو یاریدەدەر کە یەعنی ڕوحولقدوس کە باب بە نێوی من دەنێرێ ئەو هەموو چتانەی بە ئەنگۆ تەعلیم دەدا و هەموو چتانەی کە ئەمن بە ئەنگۆم کوتووە وەبیروو دێنێ.
٢٧سەلام بە ئەنگۆ بەجێ دێڵم. سەلامی خۆم بە ئەنگۆ دەدەم. نە وەکوو دنیایێ دەدا ئەمن بە ئەنگۆ دەدەم. با دڵوو شێواو نەبێ و نەشترسێ.
٢٨بیستووتانە کە ئەمن بە ئەنگۆم کوتووە کە دەچم و بۆ کن ئەنگۆ دێم. ئەگەر ئەنگۆ ئەمنوو بحوبباندبایە خۆشحاڵ دەبوون کە بۆ کن باب دەچم، چونکە باب لە من گەورەترە.
٢٩و ئەوێستا بە ئەنگۆم کوتووە لە پێش ئەوەی کە بووە هەتاکوو وەختێکی ببێ، باوەڕ بکەن.
٣٠لەوەی پاش دەگەڵ ئەنگۆ زۆر قسان ناکەم چونکە مەزنی ئەو دنیایەی دێ و دە مندا هیچی نییە.
٣١بەڵا هەتاکوو دنیایێ بزانێ کە باب دەحوببێنم و چلۆنێکی باب بە من ئەمری کردووە هەر وا دەکەم، هەڵستن لە ئێرە با بڕۆین.»