کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ١

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١چونکە زۆران دەستیان درێژ کردووە بە ڕیز دانانی حیکایەتێکی، بەحسی ئەو چتانەی کە لەنێو مە تەواو بوون.

٢چلۆنێکی ئەوانەی کە لە هەوەڵەوە تەماشاکەران و خزمەتکارانی کەلامی بوون بە مە تەسلیمیان کردووە.

٣ئەمنیش کە لە هەوەڵەوە هەمووم بە وردی سۆراغ کردووە، مەسڵەحەتم دیوە کە بە قاعیدە بۆ تۆ بنووسم ئەی تیۆفیلووسی موحتەبەر.

٤هەتاکوو یەقینی ئەو کەلامەی کە دە وێدا فێر بووی چاک بزانی.

٥دە ڕۆژانی هیرۆدیس پادشای یەهوودیەدا، کاهینێک نێوی زەکەریا لە دەستەی ئەبییا هەبوو و ئەو ژنێکی بوو لە کچانی هاروون و نێوی ئێلیزابت بوو.

٦و هەردووک دە حزووری خوڵایدا سادق بوون و دە هەموو حوکمان و شەریعەتانی ڕەبدا بە بێ عەیبی بەڕێ دەچوون.

٧و ئەوان ئەولادیان نەبوو چونکە ئێلیزابت نەزۆک بوو؛ و هەردووک دە ڕۆژانی خۆیاندا پیر بوون.

٨و بوو کە دە نۆبەی دەستەی خۆیدا لە حزووری خوڵای کاهینێتی دەکرد.

٩وەکوو عادەتی کاهینێتی پشکی لەسەر کەوت کە وەژوور هەیکەلی ڕەب بکەوێ و بوخور بسووتێنێ.

١٠و هەموو جەماعەتی قەومی دە سەعاتی بوخوریدا لە دەرێ بوون و نوێژیان دەکرد.

١١و مەلایکەتی ڕەب لە لای ڕاستی مەزبەحی بوخوری ڕاوەستاو بۆ وی بیندرا.

١٢و زەکەریا وەختێکی ئەوی دی تێک چوو و ترس کەوتە سەری.

١٣بەڵا مەلایکەت بە وی گوت: «مەترسە ئەی زەکەریا، چونکە دوعای تۆ قەبوڵ کراوە و ژنی تۆ ئێلیزابت کوڕێکی بۆ تۆ دەزێ و نێوی وی یوحەننا بانگ دەکرێ.

١٤و بۆ تۆ خۆشحاڵی و شادیەتی دەبێ و زۆران لەبەر بە وەلەدبوونی وی کەیفخۆش دەبن.

١٥چونکە دە حزووری ڕەبدا گەورە دەبێ و شەڕاپ و مەستکەران قەت ناخواتەوە و لە زگی دایکی خۆشییەوە پڕ لە ڕوحولقدوس دەبێ.

١٦و زۆران لە بەنی ئیسرائیل بۆ لای ڕەب خوڵای خۆیان وەردەگێڕێ.

١٧و ئەو وەپێش ئەوەی دەکەوێ بە ڕوح و قووەتی ئەلیاس کە دڵی بابان بۆ لای منداڵان و بێ ئیتاعەتان بۆ عەقڵداریی سادقان وەردەگێڕێ، کە قەومێکی حازر بۆ ڕەب ڕێک بخا.»

١٨و زەکەریا بە مەلایکەتی گوت: «ئەوەی بە چی بزانم؟ چونکە ئەمن پیرم و ژنی من دە ڕۆژانی خۆیدا پیر بووە.»

١٩مەلایکەت جوابی دا و بە وی گوت: «ئەمن جیبرائیلم کە لە حزووری خوڵای ڕادەوەستم و ناردراوم کە دەگەڵ ئەتۆ قسان بکەم و ئەوانە بە تۆ مزگێنی بدەم.

٢٠و ئەوەتا لاڵ دەبی و ناتوانی قسان بکەی هەتا ئەو ڕۆژەی کە ئەوانە دەبن؛ لەبەر ئەوەی کە بە قسانەی من کە دە وەختی خۆیاندا تەواو دەبن باوەڕت نەکرد.»

٢١و قەومێ چاوەنۆڕی زەکەریا بوون و لە مەعتەلبوونی وی دە هەیکەلێدا عەجایب دەمان.

٢٢بەڵا وەختێکی هاتە دەرێ نەیدەتوانی دەگەڵ ئەوان قسان بکا، و تێ گەیشتن کە دە هەیکەلێدا دیتوویەکی دیبوو و ئەو بۆ وان ئیشارەتی دەکرد و بێدەنگ ما.

٢٣و بوو کە وەختێکی ڕۆژانی خزمەتی وی تەواو بوون چۆ ماڵی خۆی.

٢٤و لە پاش ئەو ڕۆژانە، ژنی وی ئێلیزابت ئاوس بوو و پێنج مانگ خۆی دەشاردەوە و دەیگوت:

٢٥«ڕەب دەگەڵ ئەمنی کردووە دەو ڕۆژانەدا کە تەماشای کرد کە ئابڕووی من لەنێو خەڵکی هەڵگرێ.»

٢٦و دە مانگی شەشەمدا جیبرائیل مەلایکەت لەلای خوڵای ناردرا بۆ شارێکی جەلیلی، نێوی ناسرەت.

٢٧بۆ کن بیکرێکی کە دەزگیران بوو بە پیاوێکی نێوی یوسف لە ماڵی داوود و نێوی ئەو بیکرەی مریەم بوو.

٢٨و کە مەلایکەت هاتە ژوورێ کن ئەوی کوتی: «سەلام عەلەیک ئەی ڕەحم پێکراو، ڕەب دەگەڵتە.»

٢٩بەڵا لەسەر ئەو قسە زۆر شێوا و فکری دەکردەوە کە ئەو سڵاوە چی جورێکە.

٣٠و مەلایکەت بە وی گوت: «مەترسە ئەی مریەم چونکە لەکن خوڵای ڕەحمت پەیدا کردووە.

٣١و ئەوەتا ئاوس دەبی دە منداڵدانتدا و کوڕێکی دەزێی و نێوی وی یەسووع بانگ دەکەی.

٣٢ئەو گەورە دەبێ و کوڕی تەعالا بانگ دەکرێ و ڕەب خوڵا تەختی داوود بابی وی بە وی دەدا.

٣٣و لەسەر ماڵی یەعقوب هەتا ئەبەد پادشایەتی دەکا و پادشایەتی وی ئاخیری نابێ.»

٣٤بەڵا مریەم بە مەلایکەتی گوت: «ئەوە چلۆن دەبێ، چونکە پیاو ناناسم.»

٣٥و مەلایکەت جوابی دا و بە وی گوت: «ڕوحولقدوس لەسەر ئەتۆ دێ و قووەتی تەعالا سێبەری لەسەر ئەتو داوێ لەبەر ئەوەش ئەو موقەدەسەی کە بە وەلەد دەبێ کوڕی خوڵای بانگ دەکرێ.

٣٦ئەوەتا ئێلیزابت خزمی تۆ، ئەویش دە پیریەتی خۆیدا بە کوڕێکی ئاوس بووە و ئەوە مانگی شەشەمە بۆ وی کە نەزۆک بانگ دەکرا.

٣٧چونکە لە کن خوڵای هیچ چتێک نامومکین نابێ.»

٣٨و مریەم کوتی: «ئەوەتا قەرەواشی ڕەب، وەکوو قسەی تۆ وا دەگەڵ ئەمن ببێ.» و مەلایکەت لە کن ئەوی ڕۆیی.

٣٩و مریەم دەو ڕۆژانەدا هەڵستا و بە تاڵووکە چوو کوێستانی بۆ شارێکی یەهوودییە.

٤٠و وەژوور ماڵی زەکەریای کەوت و لە ئێلیزابت سڵاوی کرد.

٤١و بوو کە وەختێکی ئێلیزابت سڵاوی مریەمی بیست تیفلەکە دە منداڵدانی ویدا خۆی هەڵاوت و ئێلیزابت لە ڕوحولقدوس پڕ بوو.

٤٢و بە دەنگێکی بڵند بانگی کرد و کوتی: «ممبارەکی لەنێو ژنان و ممبارەکە میوەی منداڵدانی تۆ.

٤٣و ئەوە بۆ من لە کوێ بوو کە دایکی ڕەببی من بۆ کن ئەمن بێ.

٤٤چونکە ئەوەتا وەختێکی دەنگی سڵاوی تۆ بۆ گوێیانی من گەیشت تفلەکە دە منداڵدانی مندا بە خۆشحاڵی خۆی هەڵاوت.

٤٥و خۆزگە بە ئەوەی کە باوەڕی کرد کە ئەو چتانەی کە لە ڕەب بە وی کوتراون تەواو دەبن.»

٤٦و مریەم کوتی: «گیانی من تەعریفی ڕەب دەکا.

٤٧و ڕوحی من لە خوڵای خەڵاسکەرم خۆشحاڵ بووە.

٤٨چونکە لە سووکیی قەرەواشی خۆی تەماشای کردووە، چونکە ئەوەتا لەوەی پاش هەموو سلسلان ئەمن مەمبارەک دەخوێنن.

٤٩چونکە ئەو ساحب قووەتە چتانی گەورەی بە من کردووە و نێوی وی موقەدەسە.

٥٠و ڕەحمی وی لە سلسلە بۆ سلسلەیە لەسەر ئەوانەی کە لە وی دەترسن.

٥١بە باسکی خۆی قووەتی کردووە و تشخوسانیدەقی نائاشکرا دە فکری دڵی خۆیاندا بڵاو کردووە.

٥٢ساحیب قووەتانی لە تەختان فڕێ داوەتە خوارێ و نەوییانی بڵند کردووە.

٥٣برسیانی بە چتانی چاک تێر کردووە و دەوڵەمەندانی بە بەتاڵی بەڕێ کردووە.

٥٤عەبدی خۆی ئیسرائیلی کۆمەگ کردووە بۆ یادگاری ڕەحمی.

٥٥چلۆنێکی بە بابانی مە خەبەری داوە، بە ئیبراهیم و بە تۆی وی هەتا ابد الابدعەرەبی.»

٥٦و مریەم بەقەد سێ مانگ لەکن ئەوی ما و بۆ ماڵی خۆی گەڕاوە.

٥٧بەڵا وەعدەی ئێلیزابت تەواو بوو کە بزێ و کوڕێکی زا.

٥٨و جیرانان و خزمانی وی بیستیان کە ڕەب ڕەحمی خۆی بە وی زیاد کردبوو و کەیفخۆشییان دەگەڵ ئەوی دەکرد.

٥٩و بوو کە دە ڕۆژی هەشتەمدا هاتن کە منداڵەکەی سوننەت بکەن و ئەویان بە نێوی بابی خۆی زەکەریا بانگ دەکرد.

٦٠و دایکی وی جوابی دا و کوتی: «نە، بەڵا دەبێ یوحەننا بانگ بکرێ.»

٦١و بە وییان گوت: «لەنێو خزمانی تۆ کەس نییە کە بە ئەو نێوەی بانگ بکرێ.»

٦٢و بۆ بابی وی ئیشارەتیان کرد کە چی دەیویست کە ئەو بانگ بکرێ.

٦٣و تەختۆلەیەکی تەڵەب کرد و نووسی، دەیگوت: «یوحەننایە نێوی وی» و هەموویان عەجایب مان.

٦٤و جێبەجێ زاری وی کراوە و زمانیشی و قسەی دەکرد و شوکری خوڵای دەکرد.

٦٥و ترس هاتە سەر هەموو جیرانی وان و هەموو ئەو قسانە دە تەواوی کوێستانی یەهوودییەدا دەکوتران.

٦٦و هەموویان کە بیستیان دە دڵی خۆیاندانا دەیانگوت: «ئەرێ ئەو منداڵە چی دەبێ؟» چونکە دەستی ڕەببیش دەگەڵ ئەوی بوو.

٦٧و زەکەریا بابی وی پڕ لە ڕوحولقدوس بوو و پێغەمبەریەتی کرد، دەیگوت:

٦٨«ممبارەک بێ، ڕەب خوڵای ئیسرائیل: چونکە تەماشای کردووە و فیدیەی بۆ قەومی خۆی کردووە.

٦٩و شاخێکی خەڵاسی بۆ مە دە ماڵی داوود عەبدی خۆیدا هەڵ ئەستاندووە.

٧٠چلۆنێکی بە زاری پێغەمبەرانی موقەدەسی خۆی لە هەوەڵەوە قسەی کردووە.

٧١خەڵاسی لە دوژمنانی مە و لە دەستی هەموو ئەوانەی کە ئەمە دەبوغزێنن.

٧٢هەتاکوو ڕەحمی دەگەڵ بابانی مە بکا و عەهدی موقەدەسی خۆی وەبیر بێنێ.

٧٣یەعنی ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی بابی مەی خوارد کە بە مە بدا.

٧٤کە لە دەستی دوژمنان خەڵاس ببین و بێ ترس خزمەتی وی بکەین.

٧٥بە پاکی و سداقەتی لە حزووری وی هەموو ڕۆژانی خۆمان.

٧٦و ئەتۆش ئەی منداڵ؛ پێغەمبەری تەعالا بانگ دەکرێی، چونکە لە حزووری ڕەب وەپێش دەکەوی هەتاکوو ڕێی وی حازر بکەی.

٧٧هەتاکوو زانینی خەڵاسی بە قەومی وی بدەی بە بەخشینی گوناحانی خۆیان.

٧٨بە سەبەبی دڵی پڕ ڕەحمی خوڵای مە؛ کە بە دەستی وی ڕۆژهەڵاتن لە بەرەژوورێ تووشی مە بووە.

٧٩هەتاکوو بە ئەوانەی کە دە تاریکایی و سێبەری مردنیدا ڕۆدەنیشن ڕووناکایی بدا و پێیانی مە دە ڕێی سەلامەتیدا ڕاست بکا.»

٨٠بەڵا ئەو منداڵە گەورە دەبوو و دە ڕوحدا بە قووەت دەبوو و هەتا ڕۆژی نیشاندانی وی بۆ ئیسرائیل دە چۆڵیاندا بوو.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.