کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٢

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بوو کە دەو ڕۆژانەدا حوکمێکی وەدەر کەوت لە ئوغوستوس قەیسەر کە هەموو دنیای نێونووس بکرێ.

٢ئەوە نێونووسی هەوەڵێ بوو وەختێکی کیرینیوس حاکمی سووریە بوو.

٣و هەموو دەچوون کە نێونووس بکرێن، هەر کەس بۆ شاری خۆی.

٤و یوسفیش وەسەر کەوت لە جەلیلی لە شاری ناسرەی بۆ یەهوودیە بۆ شاری داوود کە بەیت لەحم بانگ دەکرێ، چونکە ئەو لە ماڵی و ئوجاغی داوود بوو.

٥کە نێونووس بکرێ دەگەڵ مریەم دەزگیرانی خۆی کە ئاوس بوو.

٦و بوو کە وەختێکی ئەوان لەوێ بوون، ڕۆژان تەواو بوون کە بزێ.

٧و کوڕی هەوەڵی خۆی زا و ئەوی پێچاوە و دە ئاخوڕێکی نا چونکە بۆ وان دە کاروانسەرادا جێ نەبوو.

٨و دەو نیزیکانەدا شوانان هەبوون کە دە دەشتیدا بوون و شەوێ کێشکی مێگەڵی خۆیان دەکێشا.

٩و مەلایکەتی ڕەب لە ناکاو لەکنیان پەیدا بوو و جەلالی ڕەب لە دەوری وان شەوقی دا و بە ترسێکی زۆر ترسان.

١٠و مەلایکەت بە وانی گوت: «مەترسێن! چونکە ئەوەتا خۆشحاڵییەکی گەورە بە ئەنگۆ مزگێنی دەدەم کە بۆ هەموو قەومی دەبێ.

١١چونکە ئەوڕۆ بۆ ئەنگۆ خەڵاسکەرێک بە وەلەد بووە، کە ڕەب مەسیحە دە شاری داووددا.

١٢و نیشانەی بۆ ئەنگۆ ئەوەیە: تیفلێکی پێچراو و دە ئاخوڕێکیدا داندراو پەیدا دەکەن.»

١٣و لە ناکاو غەڵەبایییەک لە لەشکەری ئاسمانی دەگەڵ مەلایکەت پەیدا بوون کە شوکری خوڵایان دەکرد و دەیانگوت:

١٤«جەلال بۆ خوڵای دە بڵنداندا و لەسەر ئەرزێ سەلام و لە نێو خەڵکی ڕەزامەندی ببێ.»

١٥و بوو کە وەختێکی مەلایکەتان لە کن ئەوانەی بۆ ئاسمانێ چوون؛ شوانان بە یەکتریان گوت: «ئەوێستا با بچین هەتا بەیت لەحمی و ئەو چتەی کە بووە و کە ڕەب بە مە نیشان داوە ببینین.»

١٦و بە تاڵووکە هاتن و مریەم و یوسف و ئەو تیفلەی دە ئاخوڕێدا داندراو پەیدایان کرد.

١٧و کە دیتیان خەبەریان دا لەو قسەی کە بەحسی ئەو منداڵەی بە وان کوترابوو.

١٨و هەموو ئەوانەی کە بیستیان عەجایب دەمان لەسەر ئەو چتانەی کە لە شوانان بە وان کوتران.

١٩بەڵا مریەم هەموو ئەو قسانەی ڕادەگرت و دە دڵی خۆیدا فکری دەکردەوە.

٢٠و شوانان گەڕانەوە بە حەمد و سەنا و شوکری خوڵای کردن بۆ هەموو چتانی کە دیبوویان و بیستبوویان، چلۆنێکی بە وان کوترابوو.

٢١و کە هەشت ڕۆژان بۆ سوننەتکردنی وی تەواو بوون؛ نێوی وی یەسووع بانگ کرا چلۆنێکی لە مەلایکەت بانگ کرابوو لەپێش ئەوەی کە دە منداڵداندا داندرا.

٢٢و کە ڕۆژانی پاککردنی وان موافقی شەریعەتی مووسا تەواو بوون؛ ئەویان بردە سەر بۆ ئورشەلیمی، هەتاکوو بۆ ڕەب ڕایبگرن.

٢٣چلۆنێکی دە شەریعەتی ڕەبدا نووسراوە کە هەر نێرینەیەکی کە منداڵدان بکاتەوە؛ موقەددەس بۆ ڕەب بانگ دەکرێ.

٢٤و کە قوربانی بدەن وەکوو دە شەریعەتی ڕەبدا کوتراوە؛ جووتێکی کۆرکۆراندەقی نائاشکرا یان دوو جوجیلانەی کۆتر.

٢٥و ئەوەتا دە ئورشەلیمێدا پیاوێک هەبوو، نێوی شەمعوون و ئەو پیاوە سادق و خوڵاترس بوو و چاوەنۆڕی دڵخۆشیی ئیسرائیل بوو و ڕوحولقدوس لەسەر ئەوی بوو.

٢٦و لە ڕوحولقدوس بە وی خەبەر درابوو کە مردنێ نابینێ هەتا مەسیحی ڕەب نەبینێ.

٢٧و بە ڕوح بۆ هەیکەلێ هات و وەختێکی والدەین منداڵەکە یەسووعیان هێنا ژوورێ کە وەکوو عادەتی شەریعەتی بۆ وی بکەن.

٢٨ئەویش ئەوی دە باوەشی گرت و شوکری خوڵای کرد و کوتی:

٢٩«ئەوێستا یا ڕەب، عەبدی خۆت مورەخەس دەکەی بە سەلامی موافقی قسەی خۆت.

٣٠چونکە چاوانی من خەڵاسی تۆیان دیوە.

٣١کە دە پێش ڕووی هەموو میللەتاندا حازرت کردووە.

٣٢نوورێکی بۆ ڕووناککردنی تایفان و جەلالی قەومی خۆت ئیسرائیل.»

٣٣و باب و دایکی وی عەجایب دەمان لەسەر ئەو چتانەی کە بەحسی وی دەکوتران.

٣٤و شەمعوون ئەوانی ممبارەک کرد و بە مریەم دایکی وی گوت: «ئەوەتا ئەوە داندراوە بۆ کەوتن و هەڵستانی زۆران دە ئیسرائیلدا و بۆ نیشانەیەکی کە زید دەکوترێ.

٣٥بەڵا دە گیانی تۆشدا شیرێک دەچەقێتەوە هەتاکوو فکرانی زۆر دڵان ئاشکرا دەبن.»

٣٦پێغەمبەرێک هەبوو حەننا کچی فنوئیل لە ئێلی ئەشیر، ئەو ڕۆژانی زۆری ڕابواردبوو. حەوت ساڵ لە بیکرێتی خۆی دەگەڵ مێردی بەسەری بردبوو.

٣٧و ئەوێستا بێوەژنێک بە قەد هەشتا و چوار ساڵ بوو کە لە هەیکەلێ جوێ نەدەبوو، بەڵا شەو و ڕۆژ بە ڕۆژووان و دوعایان خزمەتی دەکرد.

٣٨و ئەو دەو سەعاتیدا هات، شوکری خوڵای کرد و بەحسی وی بۆ هەموو چاوەنۆڕانی خەڵاسی دە ئورشەلیمیدا قسەی دەکرد.

٣٩و کە هەموو چتانی موافقی شەریعەتی ڕەب تەواویان کردبوو بۆ جەلیلی بۆ ناسرەی، شاری خۆیان گەڕانەوە.

٤٠بەڵا منداڵەکە زیادی دەکرد و بە قووەت دەبوو و بە عەقڵ پڕ دەبوو و ڕەزای خوڵای لەسەر ئەوی بوو.

٤١و والیدەینی وی هەموو ساڵ بۆ ئورشەلیمی بۆ جێژنی فەسح دەچوون.

٤٢و کە دوازدە ساڵانە بوو، وەکوو عادەتی جێژنی بۆ ئورشەلیمی وەسەر کەوتن.

٤٣و کە ئەو ڕۆژانەیان تەواو کردبوو، دە گەڕانەوەی خۆیاندا منداڵەکە یەسووع دە ئورشەلیمێدا ما و والیدەینی وی نەیاندەزانی.

٤٤بەڵا کە فکریان دەکرد کە ئەو دە کارواندایە ڕێی ڕۆژێکی هاتن و لەنێو خزمان و ئاشنایان بوو و حەولیان دەدا.

٤٥و کە پەیدایان نەکرد، بۆ ئورشەلیمی گەڕانەوە و حەولیان بۆ وی دەدا.

٤٦و بوو کە لە پاش سێ ڕۆژان ئەویان دە هەیکەلێدا پەیدا کرد لەنێو مامۆستایان ڕۆنیشتبوو و گوێی لە وان دەگرت و پرسیاری لە وان دەکرد.

٤٧و هەموو ئەوانەی کە گوێیان لێ دەگرت، لە عەقڵ و جوابانی وی عەجایب دەمان.

٤٨و کە ئەویان دی تەعەجوب مان و دایکی وی بە وی گوت: «ئەی ڕۆڵە، بۆچی دەگەڵ ئەمە وات کردووە؟

٤٩و بە وانی گوت: «بۆچی بۆ من حەولوو دا؟ ئەرێ نەتاندەزانی کە بۆ من لازمە کە دە ماڵی بابی خۆمدا ببم؟»

٥٠و ئەوان تێ نەگەیشتن ئەو قسەی کە بە وانی گوت.

٥١و چوو خوارێ دەگەڵ ئەوان و هاتە ناسرەی و ئیتاعەتی وانی کرد و دایکی وی هەموو ئەو قسانەی دە دڵی خۆیدا ڕادەگرت.

٥٢و یەسووع دە عەقڵداری و بەژن و ڕەزامەندیدا لەکن خوڵای و خەڵکی تەرەققی دەکرد.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.