١و کە تەماشای سەرەوەی کرد، دەوڵەمەندانی دی کە دیاریی خۆیان دە خەزێنەی داویشت.
٢بەڵا بێوەژنێکی فەقیری دی کە دوو فلووسی دە وێ هاویشت.
٣و کوتی: «بەڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەو بێوەژنە فەقیرە لە هەمووان پتری تێ هاویشت.
٤چونکە هەموو ئەوانە لە زێدی خۆیان دەنێو دیارییاندا هاویشت، بەڵا ئەوە لە فەقیریی خۆی هەموو بەڕێچوونی کە هەیبوو تێی هاویشت.»
٥و کە هێندێک بەحسی هەیکەلی دەیانگوت کە بە بەردانی چاک و دیارییان ڕازاندراو بوو کوتی:
٦«ئەو چتانەی کە دەبینن، ڕۆژان دێن کە دە واندا بەرد لەسەر بەرد نامێنێ کە نەڕوخێندرێ.»
٧بەڵا پرسیاریان لێ کرد دەیانگوت: «ئەی مامۆستا، دەنا کەنگێ ئەوانە دەبن؟ و نیشانەی چییە وەختێکی ئەوانە دەبن؟»
٨و ئەو کوتی: «هۆشیار بن کە هەڵنەخەڵەتێندرێن، چونکە زۆران بە نێوی من دێن و دەڵێن ئەمنم و وەخت نیزیک بووە. لەدوای وان مەچن.»
٩ئەمما وەختێکی بەحسی شەڕان و شلوقییان دەبیێن مەشێوێن چونکە لازمە کە ئەوانە هەوەڵێ ببن بەڵا ئاخیری زوو نەبێ.
١٠ئەو دەمی بە وانی گوت: «میللەت لەسەر میللەت ڕاست دەبێتەوە و پادشایەتی لەسەر پادشایەتی.
١١و زلزلانی گەورە و قاتییان و وەبایان دە جێ جێیاندا دەبن. و دیتوانی ساحب ترس و نیشانانی گەورە لە ئاسمانێ پەیدا دەبن.
١٢بەڵا لە پێش هەموو ئەو چتانە دەستانی خۆیان لەسەر ئەنگۆ داوێژن و ئەزیەتوو دەدەن و بە کەنیشتان و بەندیخانان تەسلیموو دەکەن و لە پێش پادشایان و حاکمان دەبردرێن لەبەر خاتری نێوی من.
١٣شایەدی بۆ ئەنگۆ دەبێ.
١٤دەنا دە دڵی خۆتان دابنێن کە دە پێشدا بۆ جوابدانی فکر نەکەن.
١٥چونکە ئەمن زار و عەقڵی بە ئەنگۆ دەدەم کە هەموو مودەعییانی ئەنگۆ ناتوانن زید ڕاوەستن یان قسان بکەن.
١٦بەڵا ئەنگۆ لە والیدەینیش و برایان و خزمان و دۆستان تەسلیم دەکرێن و لە ئەنگۆ دەکوژن.
١٧و ئەنگۆ لە هەمووان دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من.
١٨و موویەک لە سەری ئەنگۆ ون نابێ.
١٩بە سەبری خۆتان، گیانی خۆتان قازانج بکەن.
٢٠بەڵا وەختێکی دەبینن کە ئورشەلیم بە لەشکران دەورەندەور بدرێ، ئەو دەمی بزانن کە خراپی وی نیزیک بووە.
٢١ئەو دەمی ئەوانەی کە دە یەهودیدان با بۆ کێوان هەڵێن و ئەوانەی کە دەنێو وێدان با وەدەر بکەون و ئەوانەی کە دە دێیاندان با وەژوور ئەوێ نەکەون.
٢٢چونکە ئەوانە ڕۆژانی تۆڵەن هەتاکوو هەموو چتانی کە نووسراون تەواو ببن.
٢٣وای بۆ ئاوسان و شیردەران دەو ڕۆژانەدا چونکە تەنگانەیەکی گەورە لەسەر ئەرزێ دەبێ و غەزەب لەسەر ئەو قەومەی.
٢٤و بە دمی شیری دەکەون و لەنێو هەموو تایفان یەخسیر دەبردرێن و ئورشەلیم لە تایفان پاماڵ دەکرێ هەتا وەختانی تایفان تەواو ببن.
٢٥و دە ڕۆژ و مانگ و ئەستێراندا نیشانان دەبن و لەسەر ئەرزێ شێواوی تایفان بە بێ هومێدی، لە دەنگی بەحری و شەپۆلان.
٢٦و دڵی خەڵکی لە ترس و چاوەنۆڕی ئەو چتانەی کە لەسەر ئاوەدانی دێن لەخۆ دەبنەوە، چونکە قووەتانی ئاسمانان دەلەرزن.
٢٧و ئەو وەختی کوڕی ئینسانی دەبینن دە هەورێکیدا بە قووەت و جەلالی گەورە دێ.
٢٨بەڵا وەختێکی ئەو چتانە دەس پێ دەکەن کە ببن، خۆتان ڕاست بکەنەوە و سەری خۆتان بڵند بکەن لەبەر ئەوەی کە خەڵاسی ئەنگۆ نیزیکە.»
٢٩و مەسەلێکی بە وان گوت: «لە دارەهەنجیری و لە هەموو داران تەماشا بکەن.
٣٠وەختێکی ئەوێستا گەڵای دەر دەکەن، دەبینن و بۆخۆتان دەزانن کە ئەلان هاوین نیزێکە.
٣١هەر واش ئەنگۆ، وەختێکی دەبینن کە ئەو چتانە دەبن، بزانن کە پادشایەتی خوڵای نیزێکە.
٣٢ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەو سلسلە قەت ڕانابرێ هەتا ئەو چتانە هەموو دەبن.
٣٣ئەرز و ئاسمان ڕادەبرن بەڵا کەلامی من قەت ڕانابرن.
٣٤بەڵا لە خۆتان ئاگادار بن نەبا دڵانی ئەنگۆ بە زۆرخۆری و مەستی و خەمی بەڕێچوونی گران ببن و ئەو ڕۆژەی لەنکاو لەسەر ئەنگۆ بێ وەکوو داوێکی.
٣٥چونکە لەسەر هەموو ڕۆنیشتووان لەسەر ڕووی هەموو ئەرزێ دێ.
٣٦بەڵا بەخەبەر بن دە هەر وەختدا و دوعا بکەن هەتاکوو بتوانن لە هەموو ئەو چتانەی کە دێن خەڵاس ببن و لە حوزوری کوڕی ئینسانێ ڕاوەستن.»
٣٧و بە ڕۆژان دە هەیکەلیدا تەعلیمی دەدا بەڵا بە شەوان وەدەر دەکەوت و دە کێوێ کە کێوی زەیتوونی بانگ دەکرێ ڕایدەبوارد.
٣٨و سبحەینێ زوو هەموو قەومی هاتنە کن ئەوی دە هەیکەلیدا کە گوێی لێ بگرن.