کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٦

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بوو کە دە شەمۆیدا بە نێو زەوییاندا ڕادەبرد و شاگردانی وی گوڵیان دەچنی و بە دەستان دەیانپەروەراند و دەیانخوارد.

٢بەڵا هێندێک لە فریسیان کوتیان: «بۆ چی دەکەن ئەوەی کە دە شەمۆیدا دروست نییە؟»

٣و یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەوەشوو نەخوێندووە کە داوود چی کرد وەختێکی برسی بوو ئەو و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون.

٤چلۆن وەژوور ماڵی خوڵای کەوت و نانی ڕابواردنی هەڵگرت و خواردی و داشی بە ئەوانەی کە دەگەل ئەوی بوون، ئەوەی کە حەڵاڵ نییە کە بیخوا مەگەر تەنیا بۆ کاهینان؟»

٥و بە وانی گوت: «کوڕی ئینسانی ڕەببی شەمۆییە.»

٦و بوو دە شەمۆیەکی دیکەدا کە ئەو وەژوور کەنێشتی کەوت و تەعلیمی دەدا و پیاوێک لەوێ هەبوو کە دەستی ڕاستی وی وشک بوو.

٧و خوێندەواران و فریسیان لە وی سیاددەقی نائاشکرا بوون کە ئەگەر دە شەمۆیدا ساغی بکاتەوە هەتاکوو گلێیەکی لێ پەیدا بکەن.

٨بەڵا ئەو خەیاڵانی وانی زانی و بەو پیاوەی کە دەستە وشکەکەی بوو کوتی: «هەڵستە و ڕاوەستە نێوی!» و هەڵستا و ڕاوەستا.

٩و یەسووع بە وانی گوت: «لە ئەنگۆ دەپرسم ئەگەر دروستە دە شەمۆیدا چاکەکردن یان خراپەکردن، خەڵاسکردنی گیانێکی یان هەلاککردنی؟»

١٠و کە تەماشای دەورەندەور لەسەر هەمووانی کرد، بە وی گوت: «دەستی خۆت درێژ بکە!» و کردی و دەستی وی ساغ بۆوە.

١١بەڵا ئەوان پڕ لە هاری بوون و بە یەکتری قسەیان دەکرد کە دەگەڵ یەسووع چی بکەن؟

١٢و بوو کە دەو ڕۆژاندا بۆ کێوی وەدەر کەوت کە نوێژ بکا و شەوی بە دوعاکردنی خوڵای ڕابوارد.

١٣و کە ڕۆژ بۆوە؛ شاگردانی خۆی بانگ کرد و دوازدەی لە وان هەڵبژارد کە ئەوانیشی ڕەسوڵان نێو نا.

١٤شەمعوونی کە پیترۆسیش نێو ناو ئەندرییاس برای وی یەعقوب و یوحەننا و فیلپۆس و بێرتولمای.

١٥و مەتتا و تۆما و یەعقوب کوڕی حەلفی و شەمعوون کە غیرەتدار بانگ دەکرێ.

١٦و یەهوودای یەعقوبی و یەهودای ئێسخەریوتی کە تەسلیمکەر بوو.

١٧و کە دەگەڵ ئەوان هاتبووە خوارێ لەسەر جێیەکی دەشت ڕاوەستا و دەگەڵ جەماعەتێکی زۆر لە شاگردانی وی و جەمعێکی زۆر لە قەومی لە هەموو یەهوودییە و ئورشەلیمێ و قەراغی بەحری سۆور و سیدوون.

١٨کە هاتبوون هەتاکوو گوێی لێ بگرن و کە لە نەخۆشیانی خۆیان ساغ ببنەوە. و ئەوانەی کە لە ڕوحانی پیس ئەزیەتیان دەکێشا ساغ بوونەوە.

١٩و هەموو خەڵکی دەیانویست کە دەستی لێ بدەن چونکە قووەتێک لە وی وەدەر دەکەوت و هەمووانی ساغ دەکردەوە.

٢٠و ئەو چاوانی خۆی لەسەر شاگردانی هەڵێنا و کوتی: «خۆزگە بە ئەنگۆ ئەی فەقیران، چونکە پادشایەتی خوڵای ئی ئەنگۆیە.

٢١خۆزگە بە ئەنگۆ کە ئەوێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە بە ئەنگۆ کە ئەوێستا دەگرین، چونکە پێ دەکەنن.

٢٢خۆزگە بە ئەنگۆ وەختێکی خەڵکی ئەنگۆ دەبوغزێنن و وەختێکی ئەنگۆ لە خۆیان جوێ دەکەنەوە و جنێوو پێ دەدەن و نێوی ئەنگۆ وەکوو چتێکی خراپ وەدەر دەخەن بۆ خاتری کوڕی ئینسانی.

٢٣دەو ڕۆژانەدا شاد بن و کەیفخۆشی بکەن، چونکە ئەوەتا حەقی ئەنگۆ دە ئاسماندا زۆرە. چونکە هەر بەو تەرزە باپیرانی وان بە پێغەمبەرانیان دەکرد.

٢٤بەڵا وای بۆ ئەنگۆ ئەی دەوڵەمەندان چونکە دڵخۆشیی خۆتانوو وەرگرتووە.

٢٥وای بۆ ئەنگۆ کە ئەوێستا تێرن، چونکە برسی دەبن. وای بۆ ئەنگۆ کە ئەوێستا پێ دەکەنن، چونکە شینێ دەکەن و دەگرین.

٢٦وای بۆ ئەنگۆ وەختێکی هەموو کەس بە چاکی بەحسی ئەنگۆ دەکەن، چونکە باپیرانی وان هەر بەو تەرزە دەگەڵ پێغەمبەرانیان درۆزنیان دەکرد.

٢٧بەڵا بە ئەنگۆ کە گوێ دەگرن دەڵێم: دوژمنانی خۆتان بحوبێنن، بۆ ئەوانەی کە ئەنگۆ دەبوغزێنن چاکەی بکەن.

٢٨بۆ ئەوانەی کە ئەنگۆ لەعنەت دەکەن بەرەکەت تەڵەب بکەن و بۆ ئەوانەی کە خراپ بەحسی ئەنگۆ دەکەن دوعای خێر بکەن.

٢٩ئەوەی کە لە ڕوومەتێکی تۆ دەدا، ئەوەی دیکەشی بۆ وەرگێڕە. و ئەوەی کە عەبات دەستێنێ، کراسەکەش لێی مەنع مەکە.

٣٠هەر کەس کە لە تۆ تەڵەب دەکا، بدە و ئەوەی کە ماڵی تۆ دەستێنێ لێی تەڵەب مەکەوە.

٣١و چلۆنێکی کە دەتانەوێ کە خەڵکی دەگەڵ ئەنگۆ بکەن هەر واش دەگەڵ ئەوان بکەن.

٣٢و ئەگەر ئەنگۆ ئەوان بحوببێنن کە ئەنگۆ دەحوببێنن مننەتوو چییە؟ چونکە گوناحکارانیش دەحوببێنن ئەوانەی کە ئەوان دەحوببێنن.

٣٣چونکە ئەگەر چاکەش بکەن بۆ ئەوانەی کە بۆ ئەنگۆ چاکەی دەکەن مننەتوو چییە؟ گوناحکارانیش هەر وا دەکەن.

٣٤و ئەگەر قەرز بدەن بە ئەوانەی کە هومێدوو هەبێ لە وان بستێننەوە، مننەتوو چییە؟ گوناحکارانیش بە گوناحکاران قەرز دەدەن هەتاکوو ئەوەندەی بستێننەوە.

٣٥بەڵا دوژمنانی خۆتان بحوببێنن و چاکەی بکەن و قەرز بدەن، بێ هومێدی ئەستاندنەوەی و حەقی ئەنگۆ زۆر دەبێ و کوڕانی تەعالا دەبن، چونکە ئەو لەسەر بێ مننەتان و خراپان چاکە.

٣٦بە ڕەحم بن چلۆنێکی بابی ئەنگۆ بە ڕەحمە.

٣٧و حوکمێ مەکەن و قەت لەسەر ئەنگۆ حوکم ناکرێ و خەتادار مەکەن و قەت خەتادار ناکرێن. ببەخشن و دەبەخشرێن.

٣٨بدەن و بە ئەنگۆ دەدرێتەوە. پێوانەیەکی چاک شێلدراو، ڕاوەشاندراو و ڕێژاڕێژ دە کۆشی ئەنگۆدا دەکەن، چونکە بە هەر پێوانەیەکی کە دەپێون بۆ ئەنگۆ دەپێورێتەوە.»

٣٩و مەسەلێکیشی بە وان گوت: «مەگەر کوێرێک دەتوانێ کوێرێکی بەڵەدی بکا؟ ئەرێ هەردووک دە چاڵەیدا ناکەون؟

٤٠شاگرد لە مامۆستا زیاتر نییە، بەڵا هەر کەس کە کامڵە وەکوو مامۆستای خۆی دەبێ.

٤١و بۆچی پوشکەی دە چاوی براتدا دەبینی، بەڵا لە کاریتەی دە چاوی خۆتدا ئاگات لێ نییە؟

٤٢چلۆن دەتوانی بە برات بڵێی: «ئەی برا لێم گەڕێ کە پوشکەی کە دە چاوی تۆ دایە دەریێنم»، کە بۆخۆت کاریتەی دە چاوی خۆتدا نابینی؟ ئەی ڕیاکار؛ هەوەڵێ ئەو کاریتەی لە چاوی خۆت دەرێنە و ئەو وەختی چاک دەبینی کە پوشکەی کە دە چاوی براتدایە دەریێنی.

٤٣چونکە دارێکی چاک نییە کە میوەی خراپ بێنێ و ئیدی نەش دارێکی خراپ کە میوەی چاک بێنێ.

٤٤چونکە هەر دارێک لە میوەی خۆی دەناسرێ، چونکە لە دڕوان هەنجیران خڕ ناکەنەوە و لە گوێنی ترێ لێ ناکەنەوە.

٤٥ئینسانی چاک لە خەزێنەی چاکەی دڵی خۆی چتی چاک دەردێنێ و ئی خراپ لە خەزێنەی خراپەی چتی خراپ دەردێنێ، چونکە لە زیددی دڵ، زاری وی قسان دەکا.

٤٦بەڵا بۆچی ئەنگۆ ئەمن ڕەب بانگ دەکەن و ئەو چتەی کە دەڵێم نایکەن؟

٤٧هەر کەس کە بێتە کن ئەمن و لە قسانی من گوێ بگرێ و ئەوانی بەجێ بێنێ بە ئەنگۆی نیشان دەدەم کە بە کێ دەشوبهێ.

٤٨دەشوبهێ بە پیاوێکی کە خانووێکی دروست دەکا کە هەڵی دەکەند و قووڵی کرد و بناغەی لەسەر شاخی دانا و کە سێڵاو هات چۆمی لەو خانووەی خست و نەیتوانی ئەوی ببزوێنێ لەبەر ئەوەی کە ئەو چاک دروست کرابوو.

٤٩بەڵا ئەوەی کە دەبیێ و نایکا دەشوبهێ بە پیاوێکی کە خانووێکی لەسەر ئەرزێ بێ بناغە دروست کرد و چۆمی لێ خست و جێبەجێ کەوت و ڕووخاندنی ئەو خانووەی گەورە بوو.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.