١بەڵا بە شاگردانیشی گوت: «پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو کە نازرێکی بوو و ئەو لەکن ئەوی گلێیی لێ کرابوو، وەکوو یەکێکی کە ماڵی وی خەسار دەکرد.»
٢و ئەوی بانگ کرد و بە وی گوت: «ئەوە چییە کە بەحسی تو دەبیێم؟ حیسابی نازرێتی خۆت بدە، چونکە ئیدی ناتوانی نازرێتی بکەی.»
٣بەڵا ئەو نازرە دە خۆیدا کوتی: «چی بکەم؟ چونکە ئاغای من نازرێتی لە من دەستێنێ. ناتوانم کە هەڵبکەنم و شەرمێ دەکەم کە سواڵ بکەم.
٤دەزانم چی بکەم، هەتاکوو وەختێکی لە نازرێتی دەر کراوم ئەمن دە ماڵانی خۆیاندا قەبوڵ بکەن.
٥و هەر یەکێکی لە قەرزدارانی ئاغای خۆی بانگ کرد و بە ئی هەوەڵێی گوت: «بە ئاغای من چەند قەرزداری؟»
٦و ئەو کوتی: «سەد باتمان ڕۆن.» بەڵا ئەو بە وی گوت: «سیای خۆت بگرە و ڕۆنیشە و زوو پینجای بنووسە.»
٧لە پاشان بە یەکی دیکەی گوت: «بەڵا ئەتۆ چەند قەرزداری؟» و ئەو کوتی: «سەد بار گەنم.» بە وی گوت: «سیای خۆت بگرە و هەشتای بنووسە.»
٨و ئاغا لەو نازرەی ناحەق ئافەرینی کرد کە بە عەقڵی کار کردبوو. چونکە کوڕانی ئەو دنیایەی دەگەڵ سلسلەی خۆیان عاقڵترن لە کوڕانی ڕووناکایی.
٩ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم: «بە مامونایدەقی نائاشکرا ناحەقی، دۆستان بۆ خۆتان پەیدا بکەن هەتاکوو وەختێکی ئەو خەڵاس دەبێ، ئەنگۆ دە خێوەتانی ئەبەدیدا قەبوڵ بکەن.
١٠ئەوەی کە دە کەمدا ئەمینە، دە زۆریشدا ئەمینە، و ئەوەی کە دە کەمدا ناحەقە، دە زۆریشدا ناحەقە.
١١دەنا ئەگەر دە مامونایدەقی نائاشکرا ناحەقدا ئەمین نەبووباین کێ ئەوەی حەق بە ئەنگۆ دەسپێرێ؟
١٢و ئەگەر دە ئی دیکەیدا ئەمین نەبووباین کێ ئی خۆتان بە ئەنگۆ دەدا؟
١٣هیچ خزمەتکارێ ناتوانێ خزمەتی دوو ئاغایان بکا، چونکە یان یەکێکی دەبوغزێنێ و ئەوی دیکە دەحوببێنێ، یان تابعی یەکێکی دەبێ و ئەوەی دیکە سووک دەژمێرێ. ئەنگۆ ناتوانن خزمەتی خوڵای و مامونایدەقی نائاشکرا بکەن.»
١٤بەڵا فریسییان کە دراودۆست بوون هەموو ئەو چتانەیان بیست و مسخارەیان بە وی دەکرد.
١٥و ئەو بە وانی گوت: «ئەنگۆ ئەوانەن کە خۆتان دە پێش خەڵکیدا سادق دەکەن، بەڵا خوڵا دڵوو دەناسێ، چونکە ئەو چتەی کە لە نێو خەڵکی بڵندە، دە پێش خوڵایدا ناحەزە.
١٦شەریعەت و پێغەمبەران هەتا یوحەننا بوون. لە ئەو وەختێوە مزگێنی پادشایەتی خوڵای دەدرێ. و هەر کەس بە زۆری وەژوور ئەوێ دەکەوێ.
١٧بەڵا هاسانترە کە ئەرز و ئاسمان ڕاببرن لە وەی کە یەک تەختە لە شەریعەت بکەوێ.
١٨هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا و یەکی دیکە مارە بکا، زیناح دەکا. و ئەوەی کە بەرەڵڵاکراوێکی لە مێردی، مارە بکا، زیناح دەکا.»
١٩بەڵا پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو و ئەرغەوان و کەتانی دەبەر دەکرد و هەر ڕۆژ بە عەیشی کەیفخۆشی دەکرد.
٢٠و فەقیرێک هەبوو نێوی ئیلعازەر، کە بریندار لە بەر دەرکەی وی هاویشترابوو.
٢١و ئارەزووی دەکرد کە خۆی تێر بکا، لەو چتانەی کە لە سفرەی ئەو دەوڵەمەندەی دەکەوتن. بەڵا سەگانیش دەهاتن و برینەکانی وییان دەلێستەوە.
٢٢بەڵا بوو کە ئەو فەقیرەی مرد و بە مەلایکەتان بۆ باوەشی ئیبراهیمی بردرا. بەڵا دەوڵەمەندەکەش مرد و نێشترا.
٢٣و کە چاوانی خۆی دە عالەمی مردوواندا هەڵێنا کە دە عازاباندا بوو، لە دوورەوە ئیبراهیمی دی و ئیلعازەر دە باوەشی ویدا.
٢٤و ئەو قیژاندی و کوتی: «ئەی بابە ئیبراهیم ڕەحمێ بە من بکە و ئیلعازەر بنێرە هەتاکوو سەری قامکی خۆی دە ئاوێ بخا و زمانی من فێنک بکا، چونکە دەو هاڵاوەیدا عازاب دەکێشم.»
٢٥بەڵا ئیبراهیم کوتی: «ئەی ڕۆڵە، وەبیرت بێنە کە چتانی چاکی خۆت دە عومری خۆتدا وەرتگرت و هەر وەها ئیلعازەر چتانی خراپ. بەڵا ئەوێستا ئەو لێرە دڵخۆشی دەدرێ و ئەتۆ عازاب دەکێشی.
٢٦و لەسەر هەموو ئەو چتانەی مابەینی مە و ئەنگۆ خەندەقێکی گەورە قایمکراو هەیە هەتاکوو ئەوانەی کە دەیانەوێ لە ئێرە بۆ کن ئەنگۆ ڕابرن، نەتوانن و نەش لە ئەوێ بۆ کن ئەمە ڕابرن.»
٢٧بەڵا ئەو کوتی: «دەنا تکات لێ دەکەم، ئەی بابە، کە ئەوی بۆ ماڵی بابم بنێری.
٢٨چونکە پێنج برام هەیە، هەتاکوو شایەدی چاک بە وان بدا، نەبا ئەوانیش بۆ ئەو جێی عازابی بێن.»
٢٩بەڵا ئیبراهیم کوتی: «مووسا و پێغەمبەرانیان هەیە. با گوێ لە وان بگرن.»
٣٠بەڵا ئەو کوتی: «نەخێر، ئەی بابە ئیبراهیم، بەڵا ئەگەر یەکێک لە مردووان بۆ کن ئەوان بڕوا تۆبە دەکەن.»
٣١بەڵا ئەو بە وی گوت: «ئەگەر لە مووسا و پێغەمبەران گوێ ناگرن باوەڕیش ناکەن ئەگەر یەکێک لە مردووان هەڵبستێتەوە.»