کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٢٢

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و جێژنی فەتیری کە فەسح بانگ دەکرێ نیزێک بوو.

٢و کاهینانی گەورە و خوێندەواران حەولیان دەدا چلۆن ئەوی بکوژن، چونکە لە قەومی دەترسان.

٣بەڵا شەیتان وەژوور یەهوودای کەوت کە ئێسخەروتی بانگ دەکرا و کە لە حسابی ئەو دوازدانە بوو.

٤و چوو و دەگەڵ کاهینانی گەورە و سەرداران قسەی کرد چلۆن ئەوی بە وان تەسلیم بکا.

٥و خۆشحاڵ بوون و ڕێک کەوتن کە دراو بە وی بدەن.

٦و ڕازی بوو و حەولی فورسەتی دەدا کە ئەوی بە دزی لە خەڵکی بە وان تەسلیم بکا.

٧و ڕۆژی فەتیری هات کە دە وێدا لازم بوو کە بەرخی فسەحی بکوژێتەوە.

٨و پیترۆس و یوحەننای نارد دەیگوت: «بڕۆن و فسەحی بۆ مە حازر بکەن کە بیخۆین.»

٩و ئەوان بە وییان گوت: «لە کوێ دەتەوێ کە حازر بکەین؟»

١٠و ئەو بە وانی گوت: «ئەوەتا وەختێکی ئەنگۆ وەژوور شاری دەکەون، پیاوێک تووشوو دەبێ کە جەڕێک ئاو هەڵدەگرێ. وەدوای وی بکەون وەژوور ئەو ماڵەی کە ئەو وەژوور دەکەوێ.

١١و بە ساحبی ئەو ماڵەی بڵێن؛ مامۆستا بە تۆ دەڵێ: لە کوێیە ئەو مەنزڵەی کە لەوێ دەگەڵ شاگردانی خۆم فسەحی بخۆم.

١٢و ئەو بە ئەنگۆ نیشان دەدا باڵاخانەیەکی گەورە و فەڕشکراو، لەوێ حازر بکەن.»

١٣و ڕۆین و پەیدایان کرد هەر وەکوو ئەو بە وانی کوتبوو و فسەحیان حازر کرد.

١٤و کە سەعات هات لەسەر سفرەی ڕۆنیشت و ڕەسوڵان دەگەڵ ئەوی.

١٥و بە وانی گوت: «زۆر حەسرەتم کێشاوە کە ئەو فەسحەی دەگەڵ ئەنگۆ بخۆم لە پێش ئەوەی کە ئەزیەت دەکێشم.

١٦چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئیدی قەت ئەوەی ناخۆم هەتا دە پادشایەتی خوڵایدا تەواو دەبێ.»

١٧و پیاڵەی هەڵگرت، شوکری کرد و کوتی: «ئەوەی وەرگرن و لەنێو خۆتان بەشی بکەن.

١٨چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم لەوەی پاش قەت ناخۆمەوە لە حاسڵی میوەی هەتا پادشایەتی خوڵای دێ.»

١٩و نانی هەڵگرت، شوکری کرد، لەتی کرد و دای بە وان دەیگوت: «ئەوە بەدەنی منە کە بۆ ئەنگۆ دەدرێ. ئەوەی بکەن بۆ یادگاریی من.

٢٠و هەر واش لە پاش خواردنی شام پیاڵەی هەڵگرت دەیگوت: ئەو پیاڵە عەهدی تازەیە دە خوێنی مندا کە بۆ ئەنگۆ دەڕژێندرێ.

٢١بەڵا ئەوەتا دەستی تەسلیمکەری من دەگەڵ ئەمن لەسەر سفرەیە.

٢٢چونکە هەڵبەتە کوڕی ئینسانی دەڕوا چلۆنێکی تاعین کراوە، بەڵا وای بۆ ئەو کەسەی کە بە سەبەبی وی تەسلیم دەکرێ.»

٢٣و ئەوان دەستیان پێ کرد کە لەنێو خۆیان پرسیار بکەن کێهە لە وان دەبا ئەو چتەی بکا.

٢٤و موباحیسەیەکیش لەنێو ئەوان بوو کە کێهە لە وان گەورەتر حیساب بکرێ.

٢٥بەڵا ئەو بە وانی گوت: «پادشایانی میللەتان حیکماتی لەسەر ئەوان دەکەن و ئەوانەی کە دەستەڵاتیان لەسەر ئەوان هەیە چاکەکەران بانگ دەکرێن.

٢٦ئەمما ئەنگۆ وا نەبن، بەڵا ئەوەی گەورەتر لەنێو ئەنگۆ با وەکوو چکۆلەتر ببێ و ئەوی هەوەڵ وەکوو ئەوەی کە خزمەت دەکا.

٢٧چونکە کێهە گەورەترە، ئەوەی کە لەسەر سفرەی ڕۆدەنیشێ یان ئەوەی کە خزمەت دەکا؟ مەگەر ئەوەی نییە کە لەسەر سفرەی ڕۆدەنیشێ؟ بەڵا ئەمن لەنێو ئەنگۆم وەکوو ئەوەی کە خزمەت دەکا.

٢٨بەڵا ئەنگۆ ئەوانەن کە دەگەڵ ئەمن دە تەجرەبانی مندا چاک ڕاوەستاون.

٢٩و ئەمن بۆ ئەنگۆ پادشایەتێکی وەعدە دەکەم چلۆنێکی بابم بۆ من وەعدەی کردووە.

٣٠هەتاکوو دە پادشایەتی مندا لە سفرەی من بخۆن و بخۆنەوە و لەسەر تەختان ڕۆبنیشن و لەسەر ئەو دوازدە سێبتی ئیسرائیل حوکمێ بکەن.

٣١ئەی شەمعوون، ئەی شەمعوون، ئەوەتا شەیتان ئەنگۆی تەڵەب کردووە کە وەکوو گەنم بێژینگوو بکا.

٣٢بەڵا ئەمن بۆ تۆ دوعام کردووە کە ئیمانی تۆ کەم نەبێ و ئەتۆ وەختێکی وەردەگەڕێی برایانی خۆت قایم بکە.»

٣٣و ئەو بە وی گوت: «یا ڕەب حازرم کە دەگەڵ ئەتۆ دە بەندیخانەی و دە مردنیشدا بچم.»

٣٤بەڵا ئەو کوتی: «بە تۆ دەڵێم: ئەی پیترۆس، ئەوڕۆ کەڵەباب ناخوێنی هەتا سێ جار حاشا دەکەی کە ئەمن دەناسی.»

٣٥و بە وانی گوت: «وەختێکی ئەنگۆم نارد، بە بێ کیسە و توربین و کەوش، ئەرێ بۆ چتێکی کەمێتیو کێشا؟ بەڵا ئەوان کوتیان: بۆ هیچ چتێک.»

٣٦بە وانی گوت: «بەڵا ئەوێستا ئەوەی کە کیسەی هەیە با هەڵی گرێ هەر وا توربینیش. و ئەوەی کە نییەتی با جلی خۆی بفرۆشێ و شیرێکی بکڕی.

٣٧چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەو چتەی کە نووسراوە لازمە کە دە مندا تەواو ببێ، یەعنی ئەوە، و دەگەڵ بێ شەرعییان حیساب کرا. چونکە هەر چتی بەحسی منیش ئاخری هەیە.»

٣٨و ئەوان کوتیان یا ڕەب، ئەوەتا دوو شیر لێرە هەن و ئەو بە وانی گوت: بەسە.

٣٩و وەدەر کەوت و وەکوو عادەتی بوو بۆ کێوی زەیتوونی چوو و شاگردانیش وەدوای وی کەوتن.

٤٠و کە گەیشتە ئەو جێیەی، بە وانی گوت: دوعا بکەن کە دە تەجرەبەی نەکەون.

٤١و ئەو بەقەد بەرد هاویشتنێکی لە وان کێشرا و بە سەر چۆکاندا هات و دوعای کرد.

٤٢دەیگوت: یا بابە، ئەگەر بتەوێ ئەو پیاڵەی لە من هەڵگرە، ئەمما نە ئیرادەی من بەڵا ئی تۆ بێ.

٤٣و مەلایکەتێک لە ئاسمانێ بۆ وی ئاشکرا بوو کە ئەوی بە قووەت دەکرد.

٤٤و کە دە زۆر تەنگانەیدا بوو بە سەعیتر دوعای دەکرد و عەرەقی وی وەکوو دڵۆپانی خوێن بوو کە لەسەر ئەرزێ دەکەوتن.

٤٥و کە لە دوعا هەڵستا هاتە کن شاگردان و ئەوانی لە خەمناکی نووستوو پەیدا کرد.

٤٦و بە وانی گوت: «بۆچی دەنوون؟ هەڵستن و دوعا بکەن کە دە تەجرەبەی نەکەون.»

٤٧کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا غەڵەباییەک و ئەوەی کە یەهوودا بانگ دەکرا یەکێک لەو دوازدانە لە پێش ئەوان دەچوو و نیزێکی یەسووعی هات کە ئەوی ماچ بکا.

٤٨بەڵا یەسووع بە وی گوت: «ئەی یەهوودا، ئەرێ کوڕی ئینسانی بە ماچێکی تەسلیم دەکەی؟»

٤٩و ئەوانەی کە دەورەی وی بوون وەختێکی دیتیان ئەو چتەی کە دەبا ببێ، کوتیان: «یا ڕەب ئەرێ بە شیر لێی بدەین؟»

٥٠و یەکێک لە وان لە خزمەتکاری کاهینی گەورەی دا و گوێی ڕاستی وی بڕی.

٥١بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «لێی گەڕین هەتا ئەوی و دەستی لە گوێی دا و ئەوی ساغ کردەوە.»

٥٢و یەسووع بە کاهینانی گەورە و سەردارانی هەیکەلی و پیران کە لەسەر ئەوی هاتبوون کوتی: «وەکوو بۆ سەر جەردەیەکی وەدەر کەوتوون بە شیران و کوتکان.

٥٣وەختێکی هەر ڕۆژ دەگەڵ ئەنگۆ دە هەیکەلیدا بووم دەستوو لەسەر ئەمن درێژ نەکرد، بەڵا ئەوە سەعاتی ئەنگۆیە و حیکماتی تاریکایی.»

٥٤و کە ئەویان گرتبوو، بردیان و هێنایانە ژوور ماڵی کاهینی گەورە و پیترۆس لە دوورەوە وەدوای دەکەوت.

٥٥و کە ئاورێکیان دە نێوەڕاستی حەسارێدا هەڵ کردبوو و پێکەوە ڕۆنیشتبوون پیترۆس لەنێو ئەوان ڕۆنیشت.

٥٦و قەرەواشێک ئەوی لە کن ڕووناکایی ڕۆنیشتوو دی و چاوی لە وی درو و کوتی: «ئەوەش دەگەڵ ئەوی بوو.»

٥٧بەڵا حاشای کرد، دەیگوت: «ئەی ژن ئەوی ناناسم.»

٥٨و لەپاش کەمێک یەکی دیکە ئەوی دی و کوتی: «ئەتۆش لە وانی.» بەڵا پیترۆس کوتی: «ئەی پیاو، نیم.»

٥٩و کە بەقەد سەعاتێکی ڕابردبوو، یەکێکی دیکە قایمی کرد، دەیگوت: «بەڕاستی ئەوەش دەگەڵ ئەوی بوو، چونکە جەلیلیشە.»

٦٠بەڵا پیترۆس کوتی: «ئەی پیاو نازانم چی دەڵێی». و هەر دەو سەعاتەیدا کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد کەڵەباب خوێندی.

٦١و ڕەب وەرگەڕا و لە پیترۆس تەماشای کرد و پیترۆس ئەو قسەی ڕەببی وەبیر هاتەوە، چلۆنێکی بە وی کوتبوو لە پێش ئەوەی کە کەڵەباب ئەوڕۆ بخوێنێ، سێ جار لە من حاشا دەکەی.

٦٢و وەدەر کەوتە دەرێ و بە تاڵی گریا.

٦٣و ئەو پیاوانەی کە ئەویان ڕادەگرت گەپیان پێ دەدا و قامچییان لێ دەدا.

٦٤و کە ڕووی وییان داپۆشی لێیان دەپرسی و دەیانگوت: «پێغەمبەرێتی بکە ئەوە کێیە کە لە تۆی دا؟»

٦٥و زۆر چتانی دیکە بە کفرێتی زیددی وییان قسە دەکرد.

٦٦و کە ڕۆژ بوو، پیرانی قەومی و کاهینانی گەورە و خوێندەواران خڕ بوونەوە و ئەویان بردە مەجلیسی خۆیان.

٦٧دەیانگوت: «ئەگەر ئەتۆی مەسیح، بە مە بڵێ.» بە وانی گوت: «ئەگەر بە ئەنگۆ بڵێم، قەت باوەڕ ناکەن.

٦٨و ئەگەر بپرسم قەت جواب نادەن.

٦٩بەڵا لەوەی پاش کوڕی ئینسانی لەلای ڕاستی قووەتی خوڵای ڕۆدەنیشێ.»

٧٠و هەموو کوتیان: «دەنا ئەتۆ کوڕی خوڵای؟» و بە وانی گوت: «ئەنگۆ دەڵێن کە ئەمنم.»

٧١بەڵا ئەوان کوتیان: «ئیدی چ ئیحتیاجیمان بە شایەدی هەیە؟ چونکە بۆخۆمان لە زاری ویمان بیستووە.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.