کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ١١

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بوو کە ئەو دە جێیەکیدا دوعای دەکرد، وەختێکی خەڵاس بوو، یەکێک لە شاگردانی بە وی گوت: «یا ڕەب، فێرمان بکە کە دوعا بکەین، چلۆنێکی یوحەنناش شاگردانی خۆی فێر کرد.»

٢و بە وانی گوت: «وەختێکی دوعا دەکەن بڵێن: یا بابە، نێوت موقەددەس ببێ، پادشایەتی تۆ بێ.

٣نانی مە، ئی هەر ڕۆژ، ڕۆژ بە ڕۆژ بە مە بدە.

٤و گوناحانی مە ببەخشە، چونکە ئەمەش هەر قەرزدارێکی خۆمان دەبەخشین و ئەمەی دە تەجرەبەیدا مەبە.»

٥و بە وانی گوت: «کێهە لە ئەنگۆ دۆستێکی هەبێ و نیوەشەوێ بچیتە کن ئەوی و بە وی بڵێ: ئەی دۆست، سێ نان بە قەرز بە من بدە!

٦چونکە دۆستێکی من، لە سەفەرێکی هاتۆتە کن ئەمن و هیچم نییە کە لە پێشی وی دابنێم.

٧و ئەوەی لە ژوورێ جواب بدا و بڵێ: زەحمەتم مەدە! دەرکە ئەلان داخراوە و منداڵانی من دەگەڵ ئەمن دە دۆشەگیدان. ناتوانم هەڵستم و بە تۆ بدەم.

٨بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چەند ئەو هەڵناستێ و نایدا لەو سەبەبەی کە دۆستی وییە، دیسان لەبەر ڕووسەختی وی هەڵدەستێ و هەر چەندێکی کە موحتاجە بە وی دەدا.

٩ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم: تەڵەب بکەن، بە ئەنگۆ دەدرێ، حەول بدەن و پەیدا دەکەن، لە دەرکەی بدەن و بۆ ئەنگۆ دەکرێتەوە.

١٠چونکە هەر کەس کە تەڵەب بکا وەردەگرێ و ئەوەی کە حەول بدا پەیدا دەکا و بۆ وەی کە لە دەرکەی بدا دەکرێتەوە.

١١بەڵا کێهە لە ئەنگۆ کە بابە، ئەگەر کوڕی وی ماسییەکی لێ تەڵەب بکا، مەگەر لەجیاتی ماسییەکی مارێکی بە وی دەدا؟

١٢یان ئەگەر هێلکەی لێ تەڵەب بکا مەگەر دوپشکێکی بە وی دەدا؟

١٣دەنا ئەگەر ئەنگۆ کە خراپن دەزانن کە دیارییانی چاک بە منداڵانی خۆتان بدەن، چەند زیاتر بابی ئاسمانی ڕوحولقدوس دەدا بە ئەوانەی کە لێی تەڵەب بکەن.»

١٤و جننێکی وەدەر خست و ئەو لاڵ بوو. و بوو کە وەختێکی ئەو جننە وەدەر کەوتبوو، ئەو لاڵە قسەی کرد و خەڵکی عەجایب مان.

١٥بەڵا هێندێک لە وان کوتیان: «بە بەعلەزبول مەزنی جیننان، جیننان دەر دەکا.»

١٦و ئی دیکانێ کە ئەویان تەجرەبە دەکرد، نیشانەیەکیان لە ئاسمانێ لە وی تەڵەب دەکرد.

١٧بەڵا ئەو خەیاڵانی وانی زانی و بە وانی گوت: «هەر پادشایەتییەکی کە لەسەر خۆی جوێ ببێ، خراپ دەبێ و ماڵ لەسەر ماڵ دەڕوخێ.

١٨و ئەگەر شەیتانیش لەسەر خۆی جوێ بوویایە، پادشایەتی وی چلۆن ڕادەوەستێ؟ چونکە ئەنگۆ دەڵێن کە ئەمن بە بەعلەزبول جیننان دەر دەکەم.

١٩و ئەگەر ئەمن بە بەعلەزبول جیننان دەر دەکەم، کوڕانی ئەنگۆ بە کێ ئەوان دەر دەکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەوان حوکمکەرانی ئەنگۆ دەبن.

٢٠بەڵا ئەگەر ئەمن بە قامکی خوڵای جیننان دەر دەکەم، دەنا پادشایەتی خوڵای لەسەر ئەنگۆ گەیشتووە.

٢١وەختێکی ئەو ساحیب قووەتە لە قەڵای خۆی بە چەککراوی کێشکی دەکێشێ، ماڵی وی دە سڵامەتی دایە.

٢٢بەڵا وەختێکی یەکێک لە وی بە قووەتتر لەسەر ئەوی بێ و ئەوی زەوت بکا، چەکی وی دەستێنێ کە هومێدی لەسەر دانابوو و تاڵانی وی بەش دەکا.

٢٣ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن نییە، زیددی منە. و ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن خڕ ناکا بڵاو دەکا.

٢٤وەختێکی ڕوحی پیس لە ئینسانێکی وەدەر کەوتەوە دە جێیانی بێ ئاو دەگەڕێ و حەولی ڕەحەتی دەدا. و کە پەیدا ناکا دەڵێ دەگەڕێمەوە بۆ ماڵی خۆم کە لێی وەدەر کەوتووم.

٢٥و کە دێتەوە ئەوێ ماڵدراو و جوانکراو پەیدا دەکا.

٢٦ئەو وەختی دەچێ و حەوت ڕوحانی دیکە خراپتر لە خۆی دەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ و وەژوور دەکەون و لەوێ دەمێنن و ئاخری ئەو ئینسانەی لە هەوەڵێ خراپتر دەبێ.»

٢٧و بوو کە وەختێکی ئەو، ئەوانەی گوت، ژنێک لەو غەڵەباییەی دەنگی هەڵێنا و بە وی گوت: «خۆزگە بە ئەو منداڵدانەی کە ئەتۆی هەڵگرت و ئەو مەمکانەی کە مژتت.»

٢٨بەڵا ئەو کوتی: «ئەدی بەڵا خۆزگە بە ئەوانەی کە کەلامی خوڵای دبیێن و ڕایدەگرن.»

٢٩و کە خەڵکی زۆر خڕ بوونەوە، دەستی پێ کرد کە بڵێ ئەو سلسلە سلسلەیەکی خراپە. نیشانەی تەڵەب دەکا و نیشانەیەک بە وی نادرێ بێجگە لە نیشانەی یونس.

٣٠چونکە چلۆنێکی یونس بۆ نەینەوایان نیشانەیەکی بوو، هەر واش کوڕی ئینسانی بۆ ئەو سلسلەی دەبێ.

٣١مەلەکەی جنووبی دە دیواندا دەگەڵ پیاوانی ئەو سلسلەی هەڵدەستێ و حوکمی لەسەر ئەوان دەکا چونکە ئەو لە پەڕانی ئەرزێ هات کە عەقڵداری سلەیمان ببیێ و ئەوەتا لێرە زیاتر لە سلەیمان هەیە.

٣٢پیاوانی نەینەوا دە دیواندا دەگەڵ ئەو سلسلەی هەڵدەستن و حوکمی لەسەر ئەوی دەکەن، چونکە بە وەعزی یونس تۆبەیان کرد و ئەوەتا لێرە زیاتر لە یونس هەیە.

٣٣هیچکەس وەختێکی چرایەکی هەڵ کردووە دە جێیەکی دزی یان لە بن کێلی دانانێ بەڵا لەسەر پێچرا هەتاکوو ئەوانەی کە دێنە ژوورێ ڕوناکایی ببینن.

٣٤چرای بەدەن چاوتە. وەختێکی چاوی تۆ ڕوونە هەموو بەدەنی تۆش ڕووناکە. بەڵا وەختێکی خراپە بەدەنی تۆش تاریکە.

٣٥دەنا تەماشا بکە کە ڕووناکایی کە دە تۆدایە تاریک نەبێ.

٣٦دەنا ئەگەر هەموو بەدەنی تۆ ڕووناک بێ و پارچەیەکی تاریکی نەبێ، تەواو ڕووناک دەبێ وەکوو وەختێکی چرایەک بە شەوقی خۆی ڕووناکی بە تۆ دەدا.

٣٧بەڵا وەختێکی قسەی دەکرد فریسییەکی لێی تەڵەب کرد کە دەگەڵ ئەوی کاوەڵتون بخوا و وەژوور کەوت و لەسەر سفرەی ڕۆنیشت.

٣٨و کە ئەو فریسیە دیتی کە هەوەڵێ لە پێش کاوەڵتونی دەستی نەشووشت، عەجایب ما.

٣٩بەڵا ڕەب بە وی گوت: «ئەوێستا ئەنگۆ فریسییان دەرەوەی جامی و بوشقاپی پاک دەکەن بەڵا ژوورەوەی ئەنگۆ پڕە لە زوڵم و خراپی.

٤٠ئەی کەم عەقڵان ئەوەی کە دەرەوەی دروست کرد، ئەرێ ژوورێشی دروست نەکردووە؟

٤١بەڵا ئەو چتانەی ژوورێ سەدەقە بدەن و ئەوەتا هەموو چتی بۆ ئەنگۆ پاکە.

٤٢بەڵا وای بۆ ئەنگۆ ئەی فریسییان کە دە یەکی نەعنە و ڕازیانە و هەر جۆر سەبزیەتی دەدەن و لە عەداڵەتی و موحەببەتی خوڵای ڕادەبرن! ئەوانە لازمە کە بەجێ بێنن و کە لە ئەوانی دیکە ڕانابرن.

٤٣وای بۆ ئەنگۆ ئەی فریسییان کە کورسی بەرەژوور دە کەنیشتاندا خۆشوو دەوێ و سڵاوان دە مەیداناندا.

٤٤وای بۆ ئەنگۆ کە وەکوو قەبرانی ونن و ئینسانان کە لەسەریان دەگەڕێن نازانن.»

٤٥و یەکێک لە شەرعکەران جوابی دا و بە وی گوت: «مامۆستا، بە کوتنی ئەوانە ئەمەش سەرکۆنە دەکەی.»

٤٦بەڵا ئەو کوتی: «وای بۆ ئەنگۆش ئەی شەرعکەران کە ئینسانان بار دەکەن بە باران کە بە زەحمەت هەڵدەگرن و بۆخۆتان بە یەکێک لە قامکانی خۆتان لەو بارانەی لێ نادەن.

٤٧وای بۆ ئەنگۆ کە قەبرانی پێغەمبەران دروست دەکەن، بەڵا بابانی ئەنگۆ ئەوانیان کوشت.

٤٨کە وایە شایدن و قایلن بە عەمەلانی بابانی خۆتان چونکە ئەوان بەڕاستی ئەوانیان کوشت بەڵا ئەنگۆ دروستی دەکەن.

٤٩لەبەر ئەوەش عەقڵداری خوڵای کوتی: پێغەمبەران و ڕەسوڵان دەنێرمە کن ئەوان. هێندێک لە وان دەکوژن و هێندێک دەر دەکەن.

٥٠هەتاکوو خوێنی هەموو پێغەمبەران کە لە هەوەڵی دنیایێ ڕژاوە لە ئەو سلسلەی بستێندرێ.

٥١لە خوێنی هابیل هەتا خوێنی زەکەریا کە لە مابەینی مزبەح و هەیکەلێدا کوژرا. بەڵێ بە ئەنگۆ دەڵێم، لە ئەو سلسلەی دەستێندرێ.

٥٢وای بۆ ئەنگۆ ئەی شەرعکەران کە هاچەری ناسینیو هەڵگرتووە. بۆ خۆتان وەژوور نەکەوتوون و ئەوانەی کە وەژوور دەکەوتن مەنعوو کردووە.»

٥٣و کە ئەو لە ئەوێ وەدەر کەوت خوێندەواران و فریسییان دەستیان پێ کرد بە زۆر تاڵووکە و پرسیار لێ کردن، بەحسی جوێ جوێ چتانی.

٥٤و لە وی دە کەلێندا بوون کە چتێک لە زاری وی بگرن.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.