کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٩

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و ئەو دوازدانەی بانگ کرد و قووەت و حیکماتی لەسەر هەموو ڕوحانی پیس، بە وان دا و کە نەخۆشییان ساغ بکەنەوە.

٢و ئەوانی نارد کە پادشایەتی خوڵای وەعز بکەن و کە نەخۆشان ساغ بکەنەوە.

٣و بە وانی گوت: «چتێک بۆ ڕێی هەڵ مەگرن، نە عەسا، نە توربین، نە نان و نە دراو و نەش هەر کەسێک دوو کراسی هەبێ.

٤و دە هەر ماڵێکیدا کە وەژوور دەکەون، لەوێ بمێنن و لە ئەوێ بڕۆن.

٥و هەر کامێکی کە ئەنگۆ قەبوڵ نەکەن، وەختێکی لەو شارەی دێنە دەرێ، تۆزی لە پێیانی خۆتان بتەکێنن بۆ شایەدی لەسەر ئەوان.»

٦و وەدەر کەوتن و دە دێیان دەگەڕان و ئینجیلیان وەعز دەکرد و دە هەموو جێیەکیدا ساغیان دەکردەوە.

٧بەڵا هێرۆدێس تێترارک بیستی ئەو هەموو چتانەی کە دەبوون و تەواو بە شک بوو، چونکە لە هێندێکی کوترا کە یوحەننا لەنێو مردووان هەڵستاوەتەوە.

٨و لە هێندێکی کە ئەلیاس بیندراوە، بەڵا لە ئی دیکانە کە پێغەمبەرێک، یەکێک لە قەدیمییان هەڵستاوەتەوە.

٩ئەمما هێرۆدێس کوتی: «یوحەننا ئەمن بێ سەرم کردووە، بەڵا ئەوە کێیە کە بەحسی وی ئەو جورە چتانەی دەبیێم؟ و دەیویست کە بیبینێ.»

١٠و کە ڕەسوڵان گەڕانەوە لە هەر چی کە کردبوویان، خەبەریان بە وی دا. و ئەوانی هەڵگرت و خۆی وەلا کێشا بەتەنێ بۆ شارێکی کە بەیت سەیدا بانگ دەکرا.

١١بەڵا وەختێکی خەڵکی ئەوەیان زانی، وەدوای وی کەوتن و ئەوانی قەبوڵ کرد و بەحسی پادشایەتی خوڵای بۆ وان قسەی دەکرد و ئەوانەی کە موحتاجی ساغبوونەوەی بوون، ساغی دەکردنەوە.

١٢بەڵا وەختێکی ڕۆژ ئاوابوونی دەست پێ دەکرد، ئەو دوازدانە هاتنە پێش و بە وییان گوت: «خەڵکی مورەخەس بکە، هەتاکوو بۆ دێیان و مەزرایانی دەورەندەور بچن و مەنزڵ بگرن و خۆراک پەیدا بکەن، چونکە لێرە دە جێیەکی چۆڵدا هەین.»

١٣بەڵا ئەو بە وانی گوت: «ئەنگۆ بە وان بدەن کە بخۆن.» بەڵا ئەوان کوتیان: «ئەمە پتر لە پێنج نان و دوو ماسیمان نییە. مەگەر ئەمە بچین و بۆ هەموو ئەو خەڵکەی خۆراک بکڕین.»

١٤چونکە بەقەد پێنج هەزار پیاو بوون و بە شاگردانی خۆی گوت: «ئەوانە ڕۆبنیشێنن بە دەستە دەستە، هەر یەکەی بەقەد پێنجا کەس.»

١٥و وەهایان کرد و هەموویان ڕۆنیشاندن.

١٦و کە ئەو پێنج نانان و دوو ماسیانی هەڵگرت، ڕووی دە ئاسمانێ کرد، ئەوانی ممبارەک کرد و لەتی کرد و دای بە شاگردان کە لە پێش خەڵکی دابنێن.

١٧و خواردیان و هەموویان تێر بوون و لە لەتکان کە لە وان مابوونەوە دوازدە قرتاڵەی پڕ هەڵگیرانەوە.

١٨و بوو کە وەختێکی ئەو دوعای دەکرد شاگردان بەتەنێ دەگەڵ ئەوی بوون و لە وانی پرسی، دەیگوت: «خەڵکی کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟»

١٩و ئەوان جوابیان دا و کوتیان: «یوحەننا تەعمیددەر و هێندێک ئەلیاس، بەڵا ئی دیکان کە پێغەمبەرێک، یەکێک لە قەدیمییان هەڵستاوەتەوە.»

٢٠و ئەو بە وانی گوت: «بەڵا ئەنگۆ کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟» و پیترۆس جوابی دا و کوتی: «مەسیحی خوڵای.»

٢١و قەدەغەی لە وان کرد و ئەسپاردی کە ئەو چتەی بە هیچکەس نەڵێن.

٢٢دەیگوت: «لازمە بۆ کوڕی ئینسانی کە ئەزیەتی زۆر بکێشێ و ڕەد بکرێ لە پیران و کاهینانی گەورە و خوێندەواران، و بکوژرێ و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵبستێندرێتەوە.»

٢٣و بە هەمووانی گوت: «ئەگەر کەسێک بیەوێ لە دوای من بێ، با لە خۆی ببوورێ و هەر ڕۆژ سێدارەی خۆی هەڵگرێ و وەدوای من بکەوێ.

٢٤چونکە ئەوەی کە بیەوێ گیانی خۆی خەڵاس بکا، ونی دەکا، بەڵا ئەوەی کە گیانی خۆی بۆ خاتری من ون بکا، ئەو خەڵاسی دەکا.

٢٥چونکە بۆ ئینسان چی فایدەیە ئەگەر هەموو دنیایی قازانج بکا، بەڵا خۆی ون یا خەسار بکا؟

٢٦چونکە هەر کەس کە لە من و لە کەلامی من شەرمێ بکا، کوڕی ئینسانیش لە ئەوی شەرمێ دەکا، وەختێکی دێ دە جەلالی خۆی و ئی باب و ئی مەلایکەتانی موقەددەسدا.

٢٧بەڵا ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم لە ڕاوەستاوان لێرە هێندێک هەن کە مردنێ قەت ناچێژن هەتا پادشایەتی خوڵای نەبینن.»

٢٨و بوو بەقەد هەشت ڕۆژان لە پاش ئەو قسانە کە پیترۆس و یوحەننا و یەعقووبی هەڵگرت و وەسەر کێوی کەوت کە دوعا بکا.

٢٩و کە ئەو دوعای دەکرد، شکلی ڕووی وی گۆڕا و جلی وی سپی و تریشکەدار بوون.

٣٠و ئەوەتا دوو کەس دەگەڵ ئەوی قسەیان دەکرد کە مووسا و ئەلیاس بوون.

٣١کە دە جەلالدا بیندران و بەحسی ڕۆینی وی کە دە ئورشەلیمێدا دەبا تەواوی بکا، قسەیان دەکرد.

٣٢ئەمما پیترۆس و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون لە خەوی گران بوون؛ بەڵا وەختێکی چاک وەخەبەر هاتن، جەلالی وی و ئەو دوو کەسانەیان دی کە دەگەڵ ئەوی ڕاوەستابوون.

٣٣و بوو کە وەختێکی ئەوان لە ئەوی جوێ بوونەوە، پیترۆس بە یەسووعی گوت: «ئەی مامۆستا، چاکە کە ئەمە لێرە بین. و با سێ کەپران دروست بکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ مووسا و یەکێک بۆ ئەلیاس.» نەیدەزانی چی دەگوت.

٣٤بەڵا وەختێکی ئەوانەی دەگوت، هەورێک هات و سێبەری خستە سەر ئەوان و کە ئەوان وەژوور هەوری دەکەوتن ترسان.

٣٥و دەنگێک لە هەورێ بوو دەیگوت: «ئەوەیە کوڕی من؛ ئەو هەڵبژێراوە، گوێی لێ بگرن!»

٣٦و کە ئەو دەنگەی بوو، یەسووع بەتەنێ پەیدا بوو و ئەوان بێدەنگ بوون و بۆ هیچکەس دەو ڕۆژاندا خەبەریان نەدا لە ئەو چتانەی کە دیبوویان.

٣٧و بوو کە دە ڕۆژی دیدا، وەختێکی ئەوان لە کێوی هاتنە خوارێ، خەڵکێکی زۆر بە پیرەوەی وی هاتن.

٣٨و ئەوەتا، پیاوێک لە خەڵکی قیژاندی دەیگوت: «ئەی مامۆستا، تکات لێ دەکەم تەماشا بکە لە کوڕی من، چونکە تاقانەی منە.

٣٩و ئەوەتا ڕوحێک ئەوی دەگرێ و جێبەجێ دەچریکێنێ و ئەوی دەدڕێ وەها کە کەف هەڵدەخرێنێ و بە زەحمەت لەوی دەڕوا و شل و کوتی دەکا.

٤٠و لە شاگردانی تۆ تکام کرد کە ئەوی دەر بکەن و نەیانتوانی.»

٤١بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەی سلسلەی بێ ئیمان و لاڕێ، هەتا کەنگی دەگەڵ ئەنگۆ بم و لە ئەنگۆ سەبرێ بکەم؟ کوڕی خۆت بێنە ئێرە.»

٤٢و کە هێشتا ئەو دەهاتە پێش، جن ئەوی خستە خوارێ و دڕاندی. بەڵا یەسووع هەڕەشەی لەو ڕوحە پیسەی کرد و کوڕەکەی ساغ کردەوە و دای بە بابی خۆی.

٤٣و هەمووان لە گەورەیی خوڵای شێوان، بەڵا وەختێکی هەمووان عەجایب دەمان لەسەر هەموو چتانی کە دەیکرد؛

٤٤بە شاگردانی خۆی گوت: «ئەنگۆ ئەو قسانە دە گوێیانی خۆتاندا دابنێن، چونکە کوڕی ئینسانی تەسلیم بە دەستانی ئینسانان دەکرێ.»

٤٥بەڵا ئەوان ئەو قسەی تێ نەگەیشتن و لە وان شاردراو بووە وەها کە ئەویان نەفامی و دەترسان کە بەحسی ئەو قسەی لە وی بپرسن.

٤٦و خەیاڵێک لەنێو وان پەیدا بوو کە کێهە لە وان گەورەتر بێ.

٤٧و کە یەسووع خیاڵی دڵی وانی زانی، منداڵێکی گرت و ئەوی لە کن خۆی ڕاگرت.

٤٨و بە وانی گوت: «هەر کەس کە ئەو منداڵەی بە نێوی من قەبوڵ بکا، ئەمن قەبوڵ دەکا و هەر کەس کە ئەمن قەبوڵ بکا، ئەوەی قەبوڵ دەکا کە ئەمنی ناردووە. چونکە ئەوەی کە لەنێو ئەنگۆ چکۆلەترە، ئەو گەورەیە.»

٤٩یوحەننا جوابی دا و کوتی: «ئەی مامۆستا، یەکێکمان دی کە جننانی بە نێوی تۆ دەر دەکرد و مەنعمان لێ کرد چونکە دەگەڵ ئەمە ناکەوێ.»

٥٠و یەسووع بە وی گوت: «مەنعی مەکەن؛ چونکە ئەوەی کە زیددی ئەنگۆ نییە، لەلای ئەنگۆیە.»

٥١و بوو کە وەختێکی ڕۆژانی هەڵکێشرانی وی تەواو دەبوون؛ و ئەو ڕووی خۆی قایم دانا کە بۆ ئورشەلیمێ بڕوا.

٥٢و قاسیدانی دە پێش خۆیدا نارد و چوون و وەژوور دێیەکی سۆمەرییان کەوتن، هەتاکوو بۆ وی حازر بکەن.

٥٣و ئەویان قەبوڵ نەکرد چونکە ڕووی وی بۆ ئورشەلیمێ دەچوو.

٥٤بەڵا وەختێکی شاگردان، یەعقووب و یوحەننا دیتیان، کوتیان: «ئەی ڕەب، ئەرێ دەتەوێ کە بڵێین کە ئاور لە ئاسمانێ بێتە خوارێ و ئەوان هیلاک بکا؟»

٥٥بەڵا ئەو وەرگەڕا و ئەوانی زەم کرد و کوتی: «ئەنگۆ نازانن لە کێهە ڕوح هەن، چونکە کوڕی ئینسانێ نەهاتووە کە گیانی بنی ئادەمێ هیلاک بکا، بەڵا کە خەڵاس بکا.»

٥٦و بۆ دێیەکی دیکە چوون.

٥٧و کە ئەوان دە ڕێیدا دەچوون، کەسێک بە وی گوت: «هەر جێیەکی کە بچی وەدوای تۆ دەکەوم.»

٥٨و یەسووع بە وی گوت: «ڕێوییان کونانیان هەیە و تەیڕانی ئاسمانێ هێلانان، بەڵا کوڕی ئینسانی جێی نییە کە سەری لێ دابنێ.»

٥٩ئەمما بە ئی دیکەی گوت: «وەدوای من بکەوە.» بەڵا ئەو کوتی: «ئیزنم بدە کە هەوەڵێ بچم و بابی خۆم بنێشم.»

٦٠ئەمما ئەو بە وی گوت: «لە مردووان گەڕێ کە مردووانی خۆیان بنێشن، بەڵا ئەتۆ بچوو پادشایەتی خوڵای وەعز بکە.»

٦١و یەکی دیکەش کوتی: «وەدوای تۆ دەکەوم، یا ڕەب، بەڵا هەوڵێ ئیزنم بدە کە لە ئەوانەی کە دە ماڵی خۆمدان خوڵاحافیزی بکەم.»

٦٢بەڵا یەسووع بە وی گوت: «کەسێک کە دەست لەسەر ئاموری دابنێ و تەماشای پشتەوە دەکا، لایقی پادشایەتی خوڵای نییە.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.