١لە پاش ئەو چتانە، ڕەب حەفتای دیکەی هەڵبژارد و ئەوانی نارد دوو دوو لە پێش ڕووی خۆی بۆ هەر شار و جێیەکی کە ئەو بۆخۆی تەمای بوو کە بێ.
٢و بە وانی گوت: «بەڕاستی دروێنە زۆرە، بەڵا فەعلان کەمن، دەنا لە ساحیبی دروێنەی تەڵەب بکەن کە فەعلان بۆ دروێنەی خۆی دەر بکا.
٣بڕۆن، ئەوەتا ئەنگۆ دەنێرم وەکوو بەرخان لەنێو گورگان.
٤نە کیسە، نە توربین و نە کەوشان هەڵگرن و دە ڕێیدا لە کەس سڵاوێ مەکەن.
٥بەڵا دە هەر ماڵێکیدا کە وەژوور دەکەون، هەوەڵێ بڵێن: «سەلام بۆ ئەو ماڵەی بێ!»
٦و ئەگەر کوڕێکی سەلامی لەوێ بێ، سەلامی ئەنگۆ لەسەر ئەوی ڕادەوەستێ، بەڵا ئەگەر نە، لەسەر ئەنگۆ دەگەڕێتەوە.
٧بەڵا دەو ماڵەیدا بمێنن کە بخۆن و بخۆنەوە لە چتانی وان، چونکە فەعلە لایقی حەقی خۆیەتی. لە ماڵ بۆو ماڵ مەچن.
٨و دە هەر شارێکیدا کە وەژوور دەکەون و ئەنگۆ قەبوڵ دەکەن ئەو چتانەی کە لە پێش ئەنگۆ دادەندرێن بیخۆن.
٩و ئەو نەخۆشانەی کە دە وێدان ساغ بکەنەوە و بە وان بڵێن: «پادشایەتی خوڵای لەسەر ئەنگۆ نیزیک بووە.»
١٠بەڵا دە هەر شارێکیدا کە وەژوور دەکەون و ئەنگۆ قەبوڵ ناکەن، وەدەر بکەون دە کوچانی ویدا و بڵێن:
١١ئەو تۆزەش کە لە شاری ئەنگۆ بە پێیانی مە نووساوە بۆ ئەنگۆی دەتەکێنین، بەڵا ئەوەی بزانن کە پادشایەتی خوڵای نیزیک بووە.
١٢بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دەو ڕۆژیدا بۆ سدومی هاسانتر دەبێ لە بۆ ئەو شارەی.
١٣وای بۆ تۆ ئەی خۆرزەین، وای بۆ تۆ ئەی بەیت سەیدا، چونکە ئەگەر ئەو قووەتانە کە دە ئەنگۆدا کراون دە سوور و سیدوندا کرابان، لەمێژ بوو ده پلاسدەقی نائاشکرا و خۆڵەمێش ڕۆنیشتوو تۆبەیان دەکرد.
١٤بەڵا دە ڕۆژی دیواندا بۆ سۆور و سیدوون هاسانتر دەبێ لەبۆ ئەنگۆ.
١٥و ئەتۆ ئەی کەفەرناحوم، مەگەر هەتا ئاسمان بڵند نەبووی؟ هەتا جەهەننەمێ دخرێیە خوارێ.
١٦ئەوەی کە لە ئەنگۆ گوێ دەگرێ، لە من گوێ دەگرێ و ئەوەی کە ئەنگۆ حیساب ناکا، ئەمن حیساب ناکا، و ئەوەی کە ئەمن حیساب ناکا، ئەو، ئەوەی کە ئەمنی ناردووە حیساب ناکا.»
١٧و ئەو حەفتا بە خۆشحاڵی گەڕانەوە دەیانگوت: «ئەی ڕەب، بە نێوی تۆ جننانیش زەوتی مەن.»
١٨و بە وانی گوت: «شەیتانم دی وەکوو برووسکە لە ئاسمانێ دەکەوت.
١٩ئەوەتا بە ئەنگۆ حیکماتم داوە کە لەسەر ماران و دووپشکان پاماڵ بکەن و لەسەر هەموو قووەتی دوژمن، و هیچ چتێک قەت زەرەر لە ئەنگۆ نەدا.
٢٠ئەما دە ئەوەیدا خۆشحاڵ مەبن، کە ڕوحان زەوتی ئەنگۆن، بەڵا خۆشحاڵ بن کە نێوانی ئەنگۆ دە ئاسماناندا نووسراون.
٢١دەو سەعاتەیدا دە ڕوحولقدوسدا کەیفخۆشی کرد و کوتی: «شوکری تۆ دەکەم یا بابە، ساحیبی ئەرز و ئاسمان، کە ئەوانەت لە عاقڵان و زانان شاردۆتەوە و ئەوانەت بۆ منداڵان ئاشکرا کردووە. بەڵێ یا بابە، چونکە لەپێش تۆ وەها خۆش بوو.
٢٢هەموو چتانەی لە بابی خۆم بە من تەسلیم بوون و هیچکەس نازانێ کوڕ کێیە، بێجگە لە باب و باب کێیە بێجگە لە کوڕ و ئەوی کە کوڕ بیەوێ بۆ وی ئاشکرا بکا.
٢٣و بۆ شاگردانی بەتەنێ وەرگەڕا و کوتی: «خۆزگە بەو چاوانەی کە دەبینن ئەو چتەی کە ئەنگۆ دەبینن.»
٢٤چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم، زۆر پێغەمبەران و پادشایان ویستوویانە کە ببینن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبینن و نەیاندیوە و کە ببیێن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبیێن و نەیانبیستووە.»
٢٥و ئەوەتا شەریعەتێک هەڵستا و ئەوی تەجرەبە کرد، دەیگوت: «ئەی مامۆستا، چی بکەم کە ژیانی ئەبەدی میرات بگرم؟»
٢٦بەڵا ئەو بە وی گوت: «دە شەریعەتدا چی نووسراوە؟ چلۆن دەخوێنی؟»
٢٧بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «دەبێ ڕەب خوڵای خۆت بحوببێنی بە هەموو دڵت و بە هەموو گیانت و بە هەموو قووەتت و بە هەموو فکرت و جیرانی خۆت وەکوو خۆت.»
٢٨و ئەو بە وی گوت: «ڕاست جوابت دا. ئەوەی بکە و دەژی!»
٢٩بەڵا کە ئەو دەیویست خۆی سادق بکا بە یەسووعی گوت: «و جیرانی من کێیە؟»
٣٠یەسووع دەستی بە قسان کرد و کوتی: «پیاوێک لە ئورشەلیمێ بۆ یەریحۆی دەچۆ خوارێ و وە دەستی جەردان کەوت کە ئەویان ڕووت کرد و برینداریشیان کرد و نیوەمردوو ئەویان بەجێ هێشت و ڕۆیین.
٣١و هەڵکەوت کە کاهینێک هەر بەو ڕێیەی دەچۆ خوارێ و کە ئەوی دی ڕابرد.
٣٢و هەر واش لاوییەکیش هاتە ئەو جێیەی و کە دیتی ڕابرد.
٣٣بەڵا سامەرییەک کە سەفەرێکی دەکرد هاتە کن ئەوی و کە دیتی دڵی سووتا.
٣٤و چوو کنی، برینەکانی پێچاوە و ڕۆن و شەڕاپی تێ کرد و ئەوی لەسەر ئوڵاغی خۆی سوار کرد و بردیە کاروانسەرایەکی و خزمەتی کرد.
٣٥و دە سبحەینێدا دوو دیناری دەرهێنا، دای بە خانچی و کوتی خزمەتی وی بکە و هەر چی پتر کە خەرج بکەی ئەمن وەختێکی بێمەوە بە تۆ ئەدا دەکەم.
٣٦لە ئەو سێیانە کێهە فکر دەکەی کە جیران بوو بۆ وی کە وەدەستی جەردان کەوت؟»
٣٧و ئەو کوتی: «ئەوەی کە ڕەحمی بە وی کرد.» و یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆش بڕۆ و وەها بکە.»
٣٨و کە ئەوان دەچوون ئەو وەژوور دێیەکی کەوت و ژنێک نێوی مەرتا ئەوی دە ماڵی خۆیدا قەبوڵ کرد.
٣٩و ئەوە خوشکێکی هەبوو کە نێوی مریەم بوو کە لە کن پێیانی ڕەب ڕۆنیشت و گوێی لە قسەی وی دەگرت.
٤٠بەڵا مەرتا لەبەر زۆر خزمەتکردن خەریک بوو و هاتە کنی و کوتی: «یا ڕەب، ئەرێ باکت نییە کە خوشکم ئەمنی بەتەنێ بەجێ هێشتووە کە خزمەت بکەم؟ دەنا بە وی بڵێ کە یاریدەم بکا.»
٤١بەڵا ڕەب جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی مەرتا، ئەی مەرتا، خەم دەخۆی و لەبەر زۆر چتانە ناڕەحەتی دەکێشی.»
٤٢بەڵا یەک چت لازمە. مریەم ئەو بەشە چاکەی هەڵبژاردووە کە لە وی ناستێندرێتەوە.