کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ١٧

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بە شاگردانی خۆی گوت: «نامومکینە کە هەڵئەنگوتنان نێن، بەڵا وای بۆ ئەوەی کە بە سەبەبی وی دێن.

٢بۆ وی چاتر دەبوو ئەگەر بەرداشێک دە ئەستۆی وی بخرابایە و دە بەحری باوێژرابایە لە وەی کە یەکێک لەو چکۆلانە هەڵبنگوێنێ.

٣لە خۆتان ئاگادار بن. ئەگەر برای تۆ گوناح بکا، ئەوی مەزەممەت بکە و ئەگەر تۆبەی بکا، ئەوی ببەخشە.

٤و ئەگەر ڕۆژێ حەوت جاران لەسەر ئەتۆ گوناح بکا و حەوت جاران بۆ کن ئەتۆ بگەڕێتەوە و بڵێ تۆبەی دەکەم، ئەوی ببەخشە.»

٥و ڕەسوڵان بە ڕەب کوتیان: «ئیمانی مە زیاد بکە.»

٦بەڵا ڕەب کوتی: «ئەگەر وەکوو دەنکێکی خەردەل ئیمانوو هەبایە، بەو دارە تووەی دەتانگوت: هەڵبکەندرێ و دە بەحرێدا بچەقێندرێ و ئیتاعەتی ئەنگۆی دەکرد.

٧بەڵا کێهە لە ئەنگۆ کە عەبدێکی هەبێ کە جووتی یان شوانێ دەکا، کە وەختێکی لە زەوی بێتەوە بە وی بڵێ: زوو وەرە ئێرە و لەسەر سفرەی ڕۆنیشە؟

٨بەڵا ئەرێ بە وی ناڵێ: چتێکی حازر بکە کە شام بخۆم و پشتی خۆت ببەستە و خزمەتی من بکە هەتا بخۆم و بخۆمەوە و لە پاشان ئەتۆ بخۆ و بخۆوە؟

٩مەگەر لەو عەبدەی مننەت هەڵدەگرێ چونکە ئەو چتانەی کە ئەمر کران بەجێی هێنا؟

١٠هەر واش ئەنگۆ وەختێکی هەموو چتانی کە بە ئەنگۆ ئەمر کراون کردووتانە بڵێن: عەبدانی بێ فایدە هەین، ئەو چتەی کە بۆ مە واجب بوو کە بیکەین کردوومانە.»

١١و بوو کە وەختێکی بۆ ئورشەلیمی دەچوو، دە مابەینی سماریە و جەلیلیدا ڕادەبرد.

١٢و کە ئەو وەژوور دێیەکی دەکەوت، دە پیاوی گول تووشی وی بوون کە لە دوورەوە ڕاوەستان.

١٣و ئەوان دەنگیان هەڵێنا، دەیانگوت: «ئەی یەسووع مامۆستا، ڕەحمێ بە مە بکە.»

١٤و وەختێکی ئەوانی دی بە وانی گوت: «بڕۆن و خۆتان بۆ کاهینان نیشان بدەن.» و بوو کە وەختێکی ئەوان دەچوون پاک بوونەوە.

١٥بەڵا یەکێک لە وان، وەختێکی دیتی کە ساغ بۆوە گەڕاوە و بە دەنگێکی بڵند، شوکری خوڵای دەکرد.

١٦و لەبەر پێیانی وی بە سەر ڕوودا کەوت و مننەتی لێ هەڵدەگرت و ئەو سماری بوو.

١٧بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەرێ ئەو دەیانە پاک نەبوونەوە؟ ئەو نۆیانە لە کوێن؟

١٨ئەرێ پەیدا نەبوون کە بگەڕێنەوە، کە شوکرانە بە خوڵای بدەن بێجگە لەو غەریبە؟»

١٩و بە وی گوت: «هەڵستە بڕۆ. ئیمانی تۆ، ئەتۆی خەڵاس کردووە.»

٢٠و کە لە فریسییان پرسیاری لێ کرا، کە پادشایەتی خوڵای کەنگێ دێ، جوابی بە وان دا و کوتی: «پادشایەتی خوڵای بە دیتنێ ئاشکرا نایێ.»

٢١و ناشڵێن، ئەوەتا لێرە یان لەوێ، چونکە ئەوەتا پادشایەتی خوڵای لەنێو ئەنگۆیە.

٢٢بەڵا بە شاگردانی گوت: «ڕۆژان دێن کە ئارەزوو دەکەن کە یەکێک لە ڕۆژان کوڕی ئینسانی ببینن و نایبینن.

٢٣و بە ئەنگۆ دەڵێن: «ئەوەتا لێرە، مەچن و وەدوای مەکەون.»

٢٤چونکە چلۆنێکی بروسکە وەختێکی دەبروقێ لە لایەک لە بن ئاسمان هەتا بۆ لایەکی دیکە لە بن ئاسمان شەوق دەدا، هەر واش کوڕی ئینسانی دە ڕۆژی خۆیدا دەبێ.

٢٥بەڵا هەوەڵێ بۆ وی لازمە کە ئەزیەتانی زۆر بکێشێ و لە ئەو سلسلەی ڕەد بکرێ.

٢٦و چلۆنێکی دە ڕۆژانی نوحدا بوو، هەر واش دە ڕۆژانی کوڕی ئینسانیدا دەبێ.

٢٧دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، مارەیان دەکرد و مارە دەکران هەتا ئەو ڕۆژەی کە نوحکەس وەژوور گەمێ کەوت و تۆفان هات و هەموویانی هیلاک کرد.

٢٨هەر وەکوو دە ڕۆژانی لوتکەسیشدا بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆت، دەیانچاند و دروستان دەکرد.

٢٩بەڵا دەو ڕۆژەیدا کە لوت لە سدومی وەدەر کەوت ئاور و گوگرد لە ئاسمانێ باری و هەموویانی هیلاک کرد.

٣٠هەر واش دەبێ دەو ڕۆژەیدا کە کوڕی ئینسانی ئاشکرا دەبێ.

٣١دەو ڕۆژەیدا ئەوەی کە لەسەر بانی دەبێ و ئەسبابانی وی دە ماڵێدان، با نێتە خوارێ کە ئەوان هەڵبگرێ و هەر وا ئەوەی کە دە زەویدایە، با نەگەڕێتە ئەو چتانەی پاشەوە.

٣٢ژنی لوت وەبیروو بێنن.

٣٣هەر کەس کە بیەوێ کە گیانی خۆی خەڵاس بکا، ونی دەکا و هەر کەس کە ونی بکا، زیندووی دەکاتەوە.

٣٤بە ئەنگۆ دەڵێم: «دە ئەوی شەوێدا دوو لەسەر یەک دۆشەک دەبن، یەکێک دەستێندرێ و ئەوی دیکە بەجێ دەهێشترێ.

٣٥دوو ژن دەبن کە پێکەوە دەستار دەکەن، یەکێک دەستێندرێ، بەڵا ئەوی دیکە بەجێ دەهێشترێ.

٣٦دوو دە زەویدا دەبن، یەکێک دەستێندرێ و ئەوی دیکە بەجێ دەهێشترێ.»

٣٧جوابیان دا و بە وییان گوت: «لە کوێ ئەی ڕەب؟» بەڵا ئەو بە وانی گوت: «هەر جێیەکی کە کەلاک بێ، لەوێش داڵان خڕ دەبنەوە.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.