١و بوو کە وەختێکی ئەو وەژوور ماڵی یەکێک لە مەزنانی فریسییان دە شەمۆیدا کەوت کە نان بخوا و ئەوان لە وی سیاددەقی نائاشکرا بوون.
٢و ئەوەتا پیاوێک ئیسقادار لەپێش ئەوی هەبوو.
٣و یەسووع جوابی دا و بە شەرعکەران و فریسییان قسەی کرد، دەیگوت: «ئەرێ دە شەمۆیدا ساغکردنەوە دروستە یان نە؟»
٤بەڵا ئەوان بێدەنگ بوون. و گرتی، ئەوی ساغ کردەوە و بەری دا.
٥و بە وانی گوت: «کێهە لە ئەنگۆ کە کوڕی یان گای دە چاڵێکیدا بکەوێ و جێبەجێ دە ڕۆژی شەمۆیدا ئەوی دەرناکێشێ؟»
٦و نەیاندەتوانی جوابی ئەو چتانەی بدەن.
٧بەڵا بۆ بانگێشتراوان مەسەلێکی دەهێنا، وەختێکی دیتی چلۆن جێیانی ژوورەوەیان هەڵدەبژارد، بە وانی دەگوت:
٨«وەختێکی لە کەسێک بۆ داوەتێ بانگ ئێشترای، دە جێی ژوورەوەدا ڕۆمەنیشە، نەبا یەکێک لە تۆ موحتەبەرتر لەوێ بانگ ئێشترابێ.
٩و ئەوەی کە ئەتۆ و ئەوی بانگ ئێشتووە بێ و بە تۆ بڵێ، جێی بە وی بدە. و ئەودەمی بە شەرمی دەست پێ دەکەی کە جێی خوارێ بگری.
١٠بەڵا وەختێکی بانگ ئێشترای، بڕۆ دە جێی خوارێ ڕۆبنیشە هەتاکوو وەختێکی ئەوەی کە ئەتۆی بانگ ئێشتووە بێ و بە تۆ بڵێ: «ئەی دۆست، وەرە ئێرە ژوورەوەتر.» ئەو دەمی حورمەتت دەبێ دە پێش هەموو ئەوانەی کە دەگەڵ ئەتۆ لەسەر سفرەی ڕۆدەنیشن.
١١چونکە هەر کەس کە خۆی بڵند بکا، نەوی دەکرێ، و ئەوەی کە خۆی نەوی بکا بڵند دەکرێ.»
١٢بەڵا بە ئەویش کە ئەوی بانگ ئێشتبوو کوتی: «وەختێکی کاوەڵتونێکی یان شامێکی دروست دەکەی: دۆستانی خۆت یان برایانی خۆت یان خزمانی خۆت یان جیرانانی دەوڵەمەند بانگ مەکە، نەبا کە ئەوانیش ئەتۆ بانگ بکەنەوە و تۆڵە بۆ تۆ ببێ.
١٣بەڵا وەختێکی میمانی دەکەی، فەقیران، نقوستانان، شەلان و کوێران بانگ بکە.
١٤و خۆزگە دەبی، چونکە هیچیان نییە کە تۆڵە بە تۆ بدەن. چونکە دە قیامەتی سادقاندا تۆڵە بە تۆ دەدرێ.
١٥و کە یەکێک لە ڕۆنیشتووان لەسەر سفرەی دەگەڵی ئەو چتانەی بیست، بە وی گوت: «خۆزگە بە ئەوەی کە دە پادشایەتی خوڵایدا نان دەخوا.»
١٦بەڵا ئەو بە وی گوت: «پیاوێک شامێکی گەورەی دروست کرد و زۆرانی بانگ ئێشت.
١٧و دە وەختی شامێدا، خزمەتکاری خۆی نارد کە بە بانگ ئێشتراوان بڵێ: وەرن چونکە ئەلان حازرە.
١٨و هەموویان بە یەک قولدەقی نائاشکرا دەستیان پێ کرد بە بیانووهێنانی، ئی هەوەڵ بە وی گوت: «زەوییەکم کڕیوە و لازمە بۆ من کە بچم ئەوی ببینم. تکات لێ دەکەم کە بەخشراو حیسابم بکە.»
١٩و ئەوی دیکە کوتی: «پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم کە ئەوانی تەجرەبە بکەم. تکات لێ دەکەم کە بەخشراو حیسابم بکە.»
٢٠و ئی دیکە کوتی: «ژنێکم هێنا و لەبەر ئەوەی ناتوانم بێم.»
٢١و خزمەتکار کە هاتەوە و ئەو چتانەی بە ئاغای خۆی خەبەر دا، ئەو دەمی خانەخوێ ڕقی هەڵستا و بە خزمەتکاری خۆی گوت: «بە زوویی وەدەر بکەوە ده کوچان و مەیدانانی شاریدا و فەقیران و نقوستانان و کوێران و شەلان بێنە ژووری ئێرە.»
٢٢و ئەو خزمەتکارە کوتی: «ئەی ئاغا ئەو چتەی کە ئەمرت کردووە بووە و هێشتا جێ هەیە.»
٢٣و ئاغا بەو خزمەتکارەی گوت: «وەدەر بکەوە دە ڕێیان و قەراغاندا و مەجبوریان بکە کە وەژوور بکەون هەتاکوو ماڵی من پڕ ببێ.
٢٤چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە هیچکەس لەو پیاوانەی کە بانگ ئێشترابوون، شامی من ناچێژن.»
٢٥و خەڵکی زۆر دەگەڵ ئەوی دەچوون. و وەرگەڕا و بە وانی گوت: «ئەگەر کەسێک بێتە کن ئەمن و باب و دایک و ژن و منداڵان و برایان و خوشکانی خۆی و ژیانی خۆشی نەبوغزێنێ، ناتوانێ شاگردی من ببێ.
٢٧و هەر کەس کە سێدارەی خۆی هەڵنەگرێ و لە دوای من نەیێ ناتوانێ شاگردی من ببێ.
٢٨چونکە کێهە لە ئەنگۆ کە بیەوێ بورجێکی دروست بکا، هەوەڵێ ڕۆنانیشی و خەرجی حیساب ناکا ئەگەر بۆ تەواوکردنی وی هەیەتی؟
٢٩نەوەکوو کە وەختێکی بناغەی وی داناوە و نەتوانێ تەواوی بکا، هەمووان کە دەبینن دەست پێ بکەن کە مسخارە بە وی بکەن.
٣٠و بڵێن کە ئەو پیاوە دەستی پێ کرد کە دروست بکا و نەیتوانی تەواوی بکا.
٣١یان کێهە پادشا کە دەچێ کە دەگەڵ پادشایەکی دیکە شەڕێ بکا هەوەڵێ ڕۆنانیشێ و تەگبیر ناکا ئەگەر بە دە هەزار دەتوانێ بەرامبەری وی بچێ کە بە بیست هەزار لەسەر ئەوی دێ؟
٣٢و ئەگەر نە، وەختێکی ئەو هێشتا دوورە قاسدێکی دەنێرێ و شەرتی سوڵحی تەڵەب دەکا.
٣٣دەنا هەروەها هەر کەس لە ئەنگۆ کە دەست لە هەموو چتی ئی خۆی هەڵ نەگرێ ناتوانێ شاگردی من ببێ.
٣٤دەنا خوێ چاکە، بەڵا ئەگەر خوێش بێتام ببێ، بە چی سوێر دەکرێ؟
٣٥نە بۆ ئەرزی بە کار دێت و نە بۆ سەرگوێلکی، بەڵا فڕێی دەدەنە دەرێ. ئەوەی کە گوێی بیستنی هەیە با ببیێ.»