کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٢٤

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١بەڵا دە ڕۆژی هەوەڵی حەوتویدا، سبحەینێ زوو هاتنە سەر قەبری و ئەو عەترانەی کە حازریان کردبوو دەیانهێنا.

٢و بەردەکی لەسەر قەبری خللۆرکراو پەیدایان کرد.

٣بەڵا وەختێکی وەژوور کەوتن مەیتی ڕەب یەسووعیان پەیدا نەکرد.

٤و بوو کە وەختێکی ئەوان لەسەر ئەو چتەی عەجایب دەمان، ئەوەتا دوو کەس دە جلی بریقەداردا لەکن ئەوان ڕاوەستابوون.

٥و کە ئەوان ترسەنۆک بوون و ڕووی خۆیان بۆ ئەرزێ بەر دابۆوە، بە وانیان گوت: «بۆچی بۆ زیندووی لەنێو مردووان حەول دەدەن؟

٦لێرە نییە بەڵا هەڵستاوەتەوە. وەبیروو بێنن چلۆن دەگەڵ ئەنگۆ قسەی کرد، وەختێکی هێشتا دە جەلیلیدا بوو.»

٧دەیگوت: «بۆ کوڕی ئینسانی لازمە کە بە دەستانی ئینسانانی گوناحکار تەسلیم بکرێ و لە سێدارەی بدرێ و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵبستێتەوه.»

٨و قسانی وییان وەبیر هاتەوە.

٩و لەسەر قەبری گەڕانەوە و هەموو ئەو چتانەی بەو یازدانە و بە هەموو ئی دیکانیان خەبەر دا.

١٠بەڵا مریەم مەگدەلی و یوننا و مریەم دایکی یەعقووب بوون و ئی دیکان دەگەڵ ئەوان، کە ئەو چتانەی بە ڕەسوڵانیان گوت.

١١و ئەو قسانە لەکن ئەوان وەکوو بەتاڵ دیار بوون و باوەڕیان بە وان نەدەکرد.

١٢بەڵا پیترۆس هەڵستا و بۆ سەر قەبری لنگی دا و کە خوار بۆوە کەتانانی بەتەنێ دی و چۆ ماڵی خۆی و عەجایب دەما لەسەر ئەو چتەی کە ببوو.

١٣و ئەوەتا هەر دەو ڕۆژیدا دوو لە وان بۆ دێیەکی شێست تیرهاویشتنێ دوور لە ئورشەلیمی دەچوون کە نێوی عێماوس بوو.

١٤و ئەوان دەگەڵ یەکتری قسەیان دەکرد بەحسی هەموو ئەو چتانەی کە قەوما بوون.

١٥و بوو کە وەختێکی ئەوان پێکەوە قسە و پرسیاریان دەکرد، یەسووع بۆخۆی نیزیک بوو و دەگەڵ ئەوان دەچوو.

١٦بەڵا چاوانی وان گیران هەتاکوو ئەوی نەناسن.

١٧و بە وانی گوت: «ئەو قسانەی کە ئەنگۆ دەگەڵ یەکتری قسان دەکەن وەختێکی دەڕۆن چین؟» و ڕاوەستان بە ڕووی خەمناک.

١٨بەڵا یەکێک کە نێوی کێلیۆپاس بوو جوابی دا و بە وی گوت: «ئەرێ هەر ئەتۆ تەنیا، غەریب دە ئورشەلیمدای و ئەو چتانەی کە دەو ڕۆژاندا لەوێ بوون نازانی؟»

١٩و بە وانی گوت: «چتانی چی؟» و ئەوان بە وییان گوت: «ئەو چتانەی بەحسی یەسووع ناسری، پیاوێکی کە پێغەمبەرێکی بە قووەت دە عەمەل و قسەدا لە پێش خوڵای و هەموو قەومی بوو.

٢٠و چلۆن کاهینانی گەورە و مەزنانی مە ئەویان بە حوکمی کوشتنی تەسلیم کرد و ئەویان لە سێدارەی دا.

٢١بەڵا ئەمە بە هومێد دەبووین کە هەو بوایە کە دەبا ئیسرائیل خەڵاس بکا. و بێجگە لە هەموو ئەو چتانەی، ئەوە ڕۆژی سێیەمە لە ئەو وەختی کە ئەو چتانە بوون.

٢٢و چەند ژنانیش لە مە ئەمەیان دە تەعەجوبی خستووە کە سبحەینێ زوو لەسەر قەبری بوون.

٢٣و کە مەیتی وییان پەیدا نەکرد، هاتن و دەیانگوت: کە دیتویەکی مەلایکەتانیشیان دیبوو کە کوتیان کە ئەو زیندووە.

٢٤و هێندێک لە وان کە دەگەڵ ئەمە بوون بۆ سەر قەبری چوون و هەر وەکوو ئەو ژنانەش کوتبوویان پەیدایان کرد، بەڵا ئەویان نەدی.»

٢٥و ئەو بە وانی گوت: «ئەی کەم عاقڵان و دڵگرانان کە باوەڕ بکەن بە هەموو چتی کە پێغەمبەران کوتویانە.

٢٦ئەرێ لازم نەبوو کە مەسیح ئەوانە بکێشێ و وەژوور جەلالی خۆی بکەوێ؟»

٢٧و دەستی پێ کرد لە مووسا و لە هەموو پێغەمبەران و ئەو چتانەی بەحسی خۆی دە هەموو کتێباندا بۆ وان تەرجەمە دەکرد.

٢٨و نیزیکی ئەو دێیەی بوون کە بۆ وێ دەچوون، و ئەو وای دیار کرد کە دەبا دوورتر بچێ.

٢٩و زۆرییان لێ کرد، دەیانگوت: «دەگەڵ ئەمە بمێنە چونکە نیزیکی ئێوارەیە و ڕۆژ ئەلان درەنگە.» و وەژوور کەوت کە دەگەڵ ئەوان بمێنێ.

٣٠و بوو کە وەختێکی ئەو لەسەر سفرەی دەگەڵ ئەوان ڕۆنیشتبوو، نانی هەڵگرت، ممبارەکی کرد، لەتی کرد و دای بە وان.

٣١و چاوانی وان کرانەوە و ئەویان ناسی، و ئەو لە وان ون بوو.

٣٢و بە یەکتریان دەگوت: «مەگەر دڵی مە دەنێو مەدا نەئەسووتا وەختێکی دەگەڵ ئەمە دە ڕێیدا قسەی دەکرد و کە کتێبانی بۆ مە دەکردەوە؟»

٣٣و هەر دەو سەعاتەیدا هەڵستان و بۆ ئورشەلیمی گەڕانەوە و ئەو یازدانە و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوان بوون پەیدایان کرد کە خڕ بوونەوە.

٣٤و دەیانگوت: «بەڕاستی ڕەب هەڵستاوەتەوە و بە شەمعوونی بیندراوە.»

٣٥و ئەوان لەو چتانەی کە دە ڕێیدا بوون خەبەریان دا و چلۆن بە لەتکردنی نانی لە وان ناسرابۆوە.

٣٦و کە ئەوان لەو چتانە قسەیان دەکرد، ئەو بۆخۆی لەنێو ئەوان ڕاوەستا و بە وانی گوت: «سەلام عەلەیکم.»

٣٧بەڵا لەرزاو و ترساو بوون و فکریان دەکرد کە ڕوحێکیان دەدی.

٣٨و ئەو بە وانی گوت: «بۆچی تێک دەچن و لەبەر چی دە دڵی ئەنگۆدا فکرانی شک هەڵدەستن؟

٣٩ببینن دەستان و پێیانی من کە ئەمن بۆخۆمم. دەست لە من بدەن و ببینن چونکە ڕوحێک گۆشت و ئێسکی نییە وەکوو دەبینن کە ئەمن هەمە.»

٤٠و کە ئەوەی گوت، دەستان و پێیانی بە وان نیشان دا.

٤١و کە ئەوان هێشتا لە خۆشحاڵی باوەڕیان نەدەکرد و عەجایب دەمان بە وانی گوت: «ئەرێ چتێکی خواردنیو هەیە لێرە؟»

٤٢و ئەوان لەتێکی ماسی سوورکراو بە وییان دا.

٤٣و وەریگرت و لەبەر چاوی وان خواردی.

٤٤و بە وانی گوت: «ئەوانە قسانی منن کە دەگەڵ ئەنگۆ قسەم کرد، وەختێکی هێشتا دەگەڵ ئەنگۆ بووم، لازمە کە هەموو ئەو چتانەی کە دە شەریعەتی مووسا و دە پێغەمبەران و دە زەبووراندا بەحسی من نووسراون تەواو ببن.»

٤٥ئەو دەمی عەقڵی وانی کردەوە کە کتێبان بفامن.

٤٦و بە وانی گوت: «وەها نووسراوە کە مەسیح ئەزیەت دەکێشێ و دە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە.

٤٧و کە بە نێوی وی تۆبەی بۆ بەخشینی گوناحان لەنێو هەموو میللەتان وەعز دەکرێ، دەست پێکردن لە ئورشەلیمی دەبێ.

٤٨ئەنگۆ شایدانی ئەو چتانە هەن.

٤٩و ئەوەتا ئەمن وەعدەی بابی خۆم لەسەر ئەنگۆ دەنێرم، بەڵا ئەنگۆ دە شاریدا ڕۆنیشن هەتا بە قووەت لە بڵندی دەبەرکراو دەبن.»

٥٠و ئەوانی بردە دەرێ هەتا کن بەیت عەنیا و دەستانی خۆی هەڵێنا و ئەوانی مەمبارەک کرد.

٥١و بوو کە وەختێکی ئەو ئەوانی مەمبارەک دەکرد، لە وان جوێ بۆوە و وەسەر بردرا بۆ ئاسمانێ.

٥٢و ئەوان سجدەیان لێ کرد و بە خۆشحاڵییەکی گەورە بۆ ئورشەلیمی گەڕانەوە.

٥٣و هەمیشە دە هەیکەلیدا بوون و شوکری خوڵایان دەکرد.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.