کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ٨

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بوو لە پاش ئەوەی کە ئەو شار بە شار و دێ بە دێ دەگەڕا، وەعزی دەکرد و مزگێنی پادشایەتی خوڵای دەدا، و ئەو دوازدانە دەگەڵ ئەوی بوون.

٢و چەند ژنان کە لە ڕوحانی پیس و نەخۆشییان ساغ ببوونەوە یەعنی مریەم کە مەجدەلی بانگ دەکرا کە لە ئەوی حەوت جننان وەدەر کەوتبوون.

٣و یوننا ژنی خوزا، نازری هێرۆدێس و سوسانا و زۆرانی دیکە کە بە ماڵی خۆیان خزمەتیان بە وان دەکرد.

٤و کە خەڵکێکی زۆر خڕ بوونەوە و لە هەر شارێکی دەهاتنە کن ئەوی بە مەسەلێکی گوت.

٥تۆچێن وەدەر کەوت کە تۆی خۆی بچێنێ و کە ئەو تۆی دەچاند هێندێک کەوتە سەر ڕێی و پاماڵ بوو و تەیڕانی ئاسمان ئەویان خوارد.

٦و هێندێک کەوتە سەر جێیەکی بەرداوی و کە ڕوا وشک بوو، چونکە تەڕایی نەبوو.

٧و هێندێک کەوتە نێو دڕوان و کە دڕوان دەگەڵی هەڵچوون، ئەویان خنکاند.

٨و هێندێک کەوتە سەر ئەرزی چاک و کە گەورە بوو یەک و سەد بەری هێنا. کە ئەو چتانەی دەگوت، قیژاندی: «ئەوەی کە گوێی بیستنی هەیە با ببیێ!»

٩بەڵا شاگردانی وی پرسیاریان لێ کرد کە ئەو مەسەلەی چی بێ.

١٠و ئەو کوتی: «بە ئەنگۆ دراوە کە سیڕڕانی پادشایەتی خوڵای بزانن، بەڵا بە ئی دیکانە بە مەسەلان، هەتاکوو دەبینن و نابینن و دەبیێن و نافامن.

١١بەڵا ئەو مەسەلە ئەوەیە: تۆکە کەلامی خوڵایە.

١٢و ئەوان لەسەر ڕێی ئەوانەن کە دەبینن. لە پاشان، شەیتان دێ و کەلامی لە دڵی وان لا دەبا، نەبا ئیمان بێنن و خەڵاس ببن.

١٣و ئەوان لەسەر جێی بەرداوی ئەوانەن کە وەختێکی دەبیێن، بە خۆشحاڵی کەلامی قەبوڵ دەکەن و ئەوانە ڕەگیان نییە، هەتا دەمێکی ئیمان دێنن و دە وەختی تەجرەبەیدا دەکەون.

١٤و ئەوەی کە کەوتە نێو دڕوان ئەوانەن کە بیستوویانە و کە لە بن خەمان و دەوڵەت و لەزەتانی ژیانی دەگەڕێن، دەخنکێندرێن و بەری گەیشتوو نایەنن.

١٥بەڵا ئەوەی لەسەر ئەرزی چاک، ئەوانەن کە وەختێکی بە دڵێکی چاک و زەریف کەلامیان بیستووە، ڕایدەگرن و بە سەبر بەر دێنن.

١٦ئەمما هیچکەس وەختێکی چرایەکی هەڵ کردووە ئەوی لە بن قاپێکی ناشێرێتەوە یان لە بن تەختێکی دانانێ، بەڵا لەسەر پێچرا دادەنێ هەتاکوو ئەوانەی کە دێنە ژوورێ، ڕووناکایی ببینن.

١٧چونکە هیچ چتێک شاردراو نییە کە ئاشکرا نەبێ و نە چتێک بە دزی کە نەناسرێ و نێتە دەرێ.

١٨دەنا تەماشا بکەن چلۆن دەبیێن، چونکە هەر کەس کە هەیەتی بە وی دەدرێ و هەر کەس کە نیەتی ئەوەی کە فکر دەکا کە هەشیەتی لێی دەستێندرێ.»

١٩بەڵا دایک و برایانی وی هاتنە کن ئەوی و نەیانتوانی بگەنە کنی لەبەر خەڵکی.

٢٠و خەبەر بە وی درا، دایک و برایانت لە دەرێ ڕاوەستاون و دەیانەوێ کە ئەتۆ ببینن.

٢١بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «دایک و برایانی من ئەوانەن کە کەلامی خوڵای دەبیێن و بەجێ دێنن.»

٢٢و بوو دە یەکێک لەو ڕۆژاندا کە ئەو وەسەر گەمێیەکی کەوت و شاگردانی ویش و بە وانی گوت: «با بپەڕینەوە ئەو بەری بەحرێ!» و چوون.

٢٣بەڵا وەختێکی ئەوان دەچوون، ئەو نووست. و گێژییەکی بای هاتە خوارێ لەسەر بەحرێ و پڕ دەبوونەوە و دە ترسدا بوون.

٢٤و هاتنە کنی و ئەویان وەخەبەر هێنا، دەیانگوت: «ئەی مامۆستا، ئەی مامۆستا، هیلاک دەبین!» بەڵا ئەو هەڵستا و هەڕەشەی لە با و شەپۆلانی کرد و ڕحەت بوون و ئارام بوو.

٢٥و بە وانی گوت: «ئیمانوو لە کوێیە؟» بەڵا ترسان و عەجایب مان و بە یەکتریان دەگوت: «دەنا ئەوە کێیە کە لەسەر بایان و ئاویش ئەمر دەکا و ئیتاعەتی وی دەکەن؟»

٢٦و سواری گەمێ بوون بۆ وڵاتی جرەسنیان کە بەرامبەری جەلیلییە.

٢٧و کە لەسەر ئەرزێ وەدەر کەوت، پیاوێک لە شاری تووشی وی بوو کە جننانی هەبوو و دەمێکی زۆر هیچ جلی دەبەر نەکردبوو و دە ماڵێدا نەدەما بەڵا لەنێو قەبران.

٢٨و کە یەسووعی دی قیژاندی، لە پێش ئەوی کەوت و بە دەنگێکی بڵند کوتی: «چم دەگەڵ تۆ هەیە، ئەی یەسووع کوڕی خوڵای تەعالا، تکات لێ دەکەم عازابم مەدە!»

٢٩چونکە لە ڕوحی پیسی ئەمر کرد کە لە ئەو ئینسانەی وەدەر بکەوێ. چونکە گەلێک جاران ئەوی گرتبوو و بە زنجیران و کوتان بەسترابۆوە و ڕاگیرابوو و بەندانی پساند و لە جننی بۆ نێو چۆڵی خسترابوو.

٣٠بەڵا یەسووع لێی پرسی نێوت چییە؟ و ئەو کوتی: لەجیون، چونکە زۆر جننان وەژوور ئەوی کەوتبوون.

٣١و لێی پاڕانەوە کە لە وان ئەمر نەکا کە بچنە بن ئەرزێ.

٣٢بەڵا لەوێ لەسەر کێوی گاڕانێکی زۆری بەرازان لە لەوەڕی بوو و لێی پاڕانەوە کە بە وان ئیزن بدا کە وەژوور ئەوان بکەون و ئەوانی ئیزن دا.

٣٣و جننان لە ئەو پیاوەی وەدەر کەوتن و چوونە نێو بەرازان و گاڕانەکە خۆیان لە سەربەرەژوورێ هەڵداشتە خوارێ دە بەحرێدا و خنکان.

٣٤بەڵا وەختێکی بەرازوانان دیتیان ئەو چتەی کە ببوو، هەڵاتن و دە شاری و دێیاندا خەبەریان دا.

٣٥و وەدەر کەوتن کە ببینن ئەو چتەی کە ببوو و هاتنە کن یەسووع و ئەو پیاوەی کە جننان لەوی وەدەر کەوتبوون پەیدایان کرد، ڕۆنیشتبوو دەبەرکراو و عاقڵ لەبەر پێیانی یەسووع و ترسان.

٣٦بەڵا ئەوانەی کە دیبوویان، خەبەریان بە وان دا چلۆن ئەو جنندارە خەڵاس ببوو.

٣٧و هەموو خەڵکی وڵاتی دەورەندەوری جرەسنیان لێیان تەڵەب کرد کە لە کن ئەوان بڕوا، چونکە بە ترسێکی گەورە گیرابوون و ئەو وەژوور گەمێ کەوت و گەڕاوە.

٣٨ئەمما ئەو پیاوەی کە جننان لە وی وەدەر کەوتبوون تکای لێ کرد کە دەگەڵ ئەوی ببێ. بەڵا ئەوی مورەخەس کرد، دەیگوت:

٣٩«بگەڕێوە بۆ ماڵی خۆت و خەبەر بدە چی چتێکی گەورە خوڵا دەگەڵ ئەتۆی کردووە.» و چوو و دە هەموو شاریدا وەعزی دەکرد چی چتێکی گەورە، یەسووع دەگەڵ ئەوی کردبوو.

٤٠بەڵا وەختێکی یەسووع گەڕاوە، خەڵکی ئەویان قەبوڵ کرد، چونکە هەموویان چاوەنۆڕی وی بوون.

٤١و ئەوەتا پیاوێک نێوی یایروس هات و ئەو مەزنی کەنێشتی بوو و لە بەر پێیانی یەسووعی کەوت و لێی پاڕاوە کە بێتە ژوور ماڵی وی.

٤٢چونکە کچێکی تاقانەی هەبوو بەقەد دوازدە ساڵانە و نیزیکی مردنێ بوو. و کە ئەو دەچوو، خەڵکی ئەویان ڕێک دەکوشی.

٤٣و ژنێکی کە مودەی دوازدە ساڵان خوێنلەبەرچوونی هەبوو و کە نەیتوانی بە هیچکەس ساغ بکرێتەوە، لە پشتەوە هات و دەستی لە داوێنی جلی وی دا.

٤٤و جێبەجێ خوێنلەبەرچوونی وی بڕا.

٤٥و یەسووع کوتی: «کێ دەستی لە من دا؟» بەڵا کە هەمووان حاشایان دەکرد، پیترۆس کوتی: «ئەی مامۆستا، خەڵکی زەحمەت بە تۆ دەدەن و ئەتۆ ڕێک دەکوشن.»

٤٦بەڵا یەسووع کوتی: «کەسێک دەستی لە من دا، چونکە ئەمن زانیم کە قووەتێک لە من وەدەر کەوت.»

٤٧و کە ژنەکە دیتی کە نەشاردرابۆوە، بە لەرزین هات و کەوتە پێشی و لە پێش هەموو قەومی خەبەری دا کە لە چی سەبەب دەستی لە وی دا و چلۆن جێبەجێ ساغ بۆوە.

٤٨و ئەو بە وی گوت: «ئەی کچ ئیمانی تۆ، ئەتۆی خەڵاس کردووە، بە سڵامەتی بڕۆ.»

٤٩هێشتا ئەو قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی مەزنی کەنێشتی هات، دەیگوت: «کچەکەت مردووە، ئیدی مامۆستای زەحمەت مەدە!»

٥٠بەڵا وەختێکی یەسووع بیستی، بە وی جوابی دا، «مەترسە، فەقەت ئیمان بێنە و خەڵاس دەبێتەوە.»

٥١و کە چوو ژوور ماڵێ نەییێشت کەس دەگەڵ ئەوی وەژوور بکەوێ، بێجگە لە پیترۆس و یوحەننا و یەعقووب و باب و دایکی کچەی.

٥٢و هەموویان دەگریان و شینیان بۆ وی دەکرد، ئەمما ئەو کوتی: «مەگریێن، نەمردووە، بەڵا نووستووە.»

٥٣و پێی پێکەنین، چونکە دەیان زانی کە مردبوو.

٥٤بەڵا ئەو دەستی وی گرت، دەنگی دا، دەیگوت: «ئەی کچ، هەڵستە.»

٥٥و ڕوحی وی گەڕاوە و جێبەجێ هەڵستا و ئەمری کرد کە چتێکی خواردنی بە وی بدرێ.

٥٦و والیدەینی وی مات بوون و حوکمی لە وان کرد کە لە ئەو چتەی کە ببوو، بە هیچکەس نەڵێن.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.