کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی لۆقا، بابی ١٢

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١دەو بەینەیدا وەختێکی غەڵەبایی خەڵکی خڕ بوونەوە وەها کە یەکتریان پاماڵ دەکرد دەستی پێ کرد کە هەوەڵێ بە شاگردانی خۆی بڵێ: «هۆشیار بن بۆخۆتان لە هەویرترشی فریسییان کە ڕیاییە.

٢بەڵا هیچ چتێک شاردراو نییە کە ئاشکرا نەبێ، و نە چتێک بە دزی کە نەناسرێ.

٣لەبەر ئەوەی هەر چتێ کە دە تاریکاییدا کوتوتانە، دە ڕوناکاییدا دەبیسترێ. و ئەوەی کە دە گوێی دە ئوتاغاندا قسەو کردووە لەسەر بانان وەعز دەکرێ.

٤بەڵا بە ئەنگۆ دۆستانی خۆم دەڵێم: مەترسێن لە ئەوانەی کە بەدەن دەکوژن و لە پاش ئەوەی چتێکی دیکە ناتوانن بکەن.

٥بەڵا بە ئەنگۆ نیشان دەدەم کە لە کێ بترسێن. لە ئەوەی بترسێن کە لە پاش کە کوژتویە حیکماتی هەیە کە دە جەهەننەمی باوێژێ. بڵێ بە ئەنگۆ دەڵێم، لە ئەوی بترسێن.

٦ئەرێ پێنج چوێلەکان بە دوو پوڵ نافرۆشێن؟ و یەکێک لە وان لەکن خوڵای لەبیری نەچووە.

٧بەڵا موویانی سەری ئەنگۆش هەموو ژماردراون، مەترسێن لە زۆر چوێلەکان زیاترن.

٨بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە ئەمن لەپێش خەڵکی ئیقرار بکا، کوڕی ئینسانیش ئەوی لە پێش مەلایکەتانی خوڵای ئیقرار دەکا.

٩بەڵا ئەوەی کە لە کن خەڵکی لە من حاشا بکا، لە کن مەلایکەتانی خوڵای حاشا دەکرێ.

١٠و هەر کەس کە قسەیەکی زیددی کوڕی ئینسانی بڵێ، بە وی دەبەخشرێ، بەڵا بە وەی کە زیددی ڕوحولقدوس کفر بڵێ نابەخشرێ.

١١بەڵا وەختێکی ئەوان ئەنگۆ دەبەنە کەنیشتان و لە پێش حاکمان و حیکماتان خەمێ مەخۆن چلۆن یان چی جواب بدەن یان چی بڵێن.

١٢چونکە ڕوحولقدوس هەر دەو سەعاتەیدا ئەنگۆ فێر دەکا چی لازمە کە بڵێن.»

١٣و یەکێک لە ئەو غەڵەبایییەی بە وی گوت: «ئەی مامۆستا، بە برای من بڵێ کە میراتی دەگەڵ ئەمن بەش بکا.»

١٤بەڵا ئەو بە وی گوت: «ئەی پیاو کێ ئەمنی لەسەر ئەنگۆ قازی یان بەشکەر داناوە؟»

١٥و بە وانی گوت: «تەماشا بکەن و هۆشیار بن لە هەموو تەماکاری، چونکە عومری کەس دە زیادی ماڵی ویدا نییە.»

١٦بەڵا مەسەلێکی بۆ وان دەهێنا دەیگوت: «موڵکی پیاوێکی دەوڵەمەند حاسڵی زۆری هێنا.

١٧و دە خۆیدا فکری دەکرد، دەیگوت: چی بکەم چونکە جێم نییە کە حاسڵی خۆم لەوێ خڕ بکەم؟

١٨و کوتی: ئەوەی دەکەم، عمبارانی خۆم دەڕووخێنم و گەورەتر دروست دەکەم و هەموو حاسڵ و ماڵی خۆم لەوێ خڕ دەکەم.

١٩و بە گیانی خۆم دەڵێم: ئەی گیان، بۆ زۆر ساڵان زۆر چتانی چاک دانداروتدەقی نائاشکرا هەیە، ڕەحەت بە، بخۆ، بخۆوە و خۆشحاڵ بە.

٢٠بەڵا خوڵا بە وی گوت: ئەی بێ عاقڵ، دەو شەوەیدا، گیانی تۆ لە تۆ دەستێنن. و ئەو چتانەی کە حازرت کردووە بۆ کێ دەبن؟

٢١هەر وایە ئەوەی کە خەزینەیەکی بۆخۆی خڕ بکا و لەکن خوڵای دەوڵەمەند نییە.

٢٢و بە شاگردانی خۆی گوت: لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: خەمی ژیانێ مەخۆن کە چی بخۆن و نە بۆ بەدەن کە چی دەبەر بکەن.

٢٣چونکە ژیان لە خۆراک و بەدەن لە جل زیاترە.

٢٤تەماشای قاژوان بکەن کە نە دەچێنن و نە دروێنەی دەکەن. نە خەڵوەتیان هەیە و نە عمبار و خوڵا ئەوان بەخێو دەکا. ئەنگۆ لە تەیڕان چەند زیاترن.

٢٥بەڵا کێهە لە ئەنگۆ بە خەمخواردن دەتوانێ گەزێک لەسەر بەژنی خۆی زیاد بکا؟

٢٦دەنا ئەگەر بۆ چتێکی پچووکتر قووەتوو نییە، لەبەر چتانی دیکە بۆچی خەم دەخۆن؟

٢٧تەماشای سوێسنان بکەن چلۆن نە دەڕێسن و نە دەتەنن. بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: سلەیمانیش دە هەموو جەلالی خۆیدا وەکوو یەکێک لە ئەوانەی دەبەر نەکرابوو.

٢٨بەڵا ئەگەر خوڵا گیای کە ئەوڕۆ دە زەویدایە و سبحەینێ دە تەندووری داوێژرێ وەها دەبەر بکا، چەند زیاتر ئەنگۆ ئەی کەم ئیمانان.

٢٩و ئەنگۆ حەول مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە و خیاڵوو بڵند نەبێ.

٣٠چونکە بۆ هەموو ئەو چتانە تایفانی دنیایی حەول دەدەن بەڵا بابی ئەنگۆ دەزانێ کە بۆ ئەوانە ئیحتیاجیو هەیە.

٣١بەڵا پادشایەتی وی تەڵەب بکەن و ئەو چتانە بۆ ئەنگۆ زیاد دەبن.

٣٢مەترسێن، ئەی مێگەڵی پچووک چونکە بابی ئەنگۆ ڕازی بووە کە پادشایەتی بە ئەنگۆ بدا.

٣٣ماڵی خۆتان بفرۆشن و سەدەقە بدەن، کیسان بۆخۆتان دروست بکەن کە کۆن نەبن. خەزێنەیەکی دە ئاسماندا کە خەڵاس نەبێ. لە کوێ کە نە دز نیزیک دێ و نە مورانە خراپی دەکا.

٣٤چونکە لە کوێ کە خەزێنەی ئەنگۆیە، دڵی ئەنگۆش لەوێ دەبێ.

٣٥با پشتانی ئەنگۆ بەستراو ببن و چرایانوو هەڵکراو.

٣٦و ئەنگۆ وەکوو ئەو کەسانە بن کە چاوەنۆڕی ئاغای خۆیانن وەختێکی لە داوەتێ دەگەڕێتەوە، هەتاکوو وەختێکی دێ و لێ دەدا زوو بۆ وی ئاواڵە بکەن.

٣٧خۆزگە بە ئەو خزمەتکارانەی کە وەختێکی ئاغا بێ، ئەوان وەخەبەر پەیدا دەکا. ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم کە پشتی خۆی دەبەستێ و ئەوان لەسەر سفرەی ڕۆدەنێ و دێتە پێش و خزمەتی وان دەکا.

٣٨و ئەگەر دە نۆبەی دوویەمدا بێ، و ئەگەر دە ئی سێیەمدا و وەها پەیدا بکا، خۆزگە بە ئەوانە.

٣٩بەڵا ئەوەی بزانن کە ئەگەر خانەخوێ بیزانیبایە دە کێهە سەعاتەیدا دز دێ، نەیدەیێشت کە ماڵی وی کون بکرێ.

٤٠ئەنگۆش حازر بن، چونکە دەو سەعاتەیدا کە فکر ناکەن، کوڕی ئینسانی دێ.»

٤١بەڵا پیترۆس کوتی: «یا ڕەب، ئەرێ ئەو مەسەلەی بە مە دەڵێی یان بە هەمووانیش؟»

٤٢ڕەب کوتی: «دەنا کێیە ئەو نازری ئەمین و عاقڵ کە ئاغا لەسەر خزمەتکارانی خۆی دادەنێ هەتاکوو خۆراکی تەعین کراو دە وەختی خۆیدا بە وان بدا؟

٤٣خۆزگە بە ئەو عەبدەی کە ئاغای وی وەختێکی دەیبینێ وەها دەکا.

٤٤بەڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەوی لەسەر هەموو ماڵی خۆی دادەنێ.

٤٥بەڵا ئەگەر ئەو عەبدە دە دڵی خۆیدا بڵێ: ئاغای من هاتنی خۆی درەنگ دەکا و دەست پێ دەکا کە لە نۆکەران و قەرواشان بدا و کە بخوا و بخواتەوە و مەست ببێ.

٤٦ئاغای ئەو عەبدەی دێ دە ڕۆژێکیدا کە چاوەنۆڕ نەبێ و دە سەعاتێکیدا کە نەزانێ و ئەوی دوو لەت دەکا و بەشی وی دەگەڵ بێ ئیمانان دادەنێ.

٤٧بەڵا ئەو عەبدەی کە ئیرادەی ئاغای خۆی زانی و حازری نەکرد، یان وەکوو ئیرادەی وی نەکرد، قامچی زۆری لێ دەدرێ.

٤٨ئەما ئەوەی کە نازانێ بەڵا لایقی قامچیانی کرد، قامچی کەمی لێ دەدرێ. و هەر کەس کە زۆری دراوە، لە وی زۆر دەستێندرێ و ئەوەی کە زۆر بە وی تەسلیم بووە لە وی پتر تەڵەب دەکرێ.»

٤٩هاتووم کە ئاورێکی لەسەر ئەرزێ باوێژم و چم دەوێ ئەگەر ئەلان هەڵکرابایە؟

٥٠بەڵا تەعمیدێکم هەیە کە پێی تەعمید بکرێم. و چەند تەنگانەم هەتا خەڵاس دەبێ.

٥١ئەرێ فکر دەکەن کە هاتووم سوڵح لەسەر ئەرزێ بدەم؟ بە ئەنگۆ دەڵێم نەخێر، بەڵا جوێبوونەوەی.

٥٢چونکە لەوەی پاش دە یەک ماڵدا پێنج جوێ دەبنەوە، سێ لەسەر دوو و دوو لەسەر سێ.

٥٣باب لەسەر کوڕی و کوڕ لەسەر بابی، دایک لەسەر کچی و کچ لەسەر دایکی، خەسووی لەسەر بووکی و بووک لەسەر خەسووی جوێ دەبنەوە.

٥٤و بە خەڵکیشی گوت: وەختێکی دەبینن کە هەورێکی دە لای ڕۆژئاوایدا بڵند دەبێتەوە، زۆر دەڵێن کە باران دێ و وەها دەبێ.

٥٥و وەختێکی بای جنووبی لێ دەدا دەڵێن کە گەرم دەبێ، و دەبێ.

٥٦ئەی ڕیاکاران ڕووی ئەرز و ئاسمان دەزانن کە سۆراغ بکەن، بەڵا ئەو زەمانە چلۆن ئەوی سۆراغ ناکەن؟

٥٧و بۆچی لە خۆتانیش حوکم ناکەن ئەو چتەی کە حەققە؟

٥٨چونکە وەختێکی دەگەڵ موددەعی خۆت بۆ کن حاکم دەچی، دە ڕێیدا سەعی بکە کە لە ئەوی خەڵاس بی، نەبا ئەتۆ بۆ کن قازی بکێشێ و قازی ئەتۆ بە داروغە تەسلیم بکا و داروغە ئەتۆ دە بەندیخانەی باوێژێ.

٥٩بە تۆ دەڵێم: قەت لە ئەوێ وەدەر ناکەوی هەتا پوڵی ئاخریشت ئەدا نەکردووە.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.