کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١کتێبی بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح کوڕی داوود کوڕی ئیبراهیم.

٢ئیبراهیم ئیسحاقی تەوەلوود کرد و ئیسحاق یەعقووبی تەوەلوود کرد و یەعقووب یەهوودای و برایانی وی تەوەلوود کرد.

٣و یەهوودا فارێس و زارەحی لە تاماری تەوەلوود کرد، و فارێس حیسرونی تەوەلوود کرد، و حیسروون ئارامی تەوەلوود کرد.

٤و ئارام عەمینادابی تەوەلوود کرد و عەمیناداب نەحشوونی تەوەلوود کرد و نەحشوون سەلموونی تەوەلوود کرد.

٥و سەلموون بوعەزی لە ڕاحابی تەوەلوود کرد و بوعەز عوبەیدی لە ڕاعوتی تەوەلوود کرد و عوبەید یەسسای تەوەلوود کرد.

٦و یەسسا داوود پادشای تەوەلوود کرد و داوود سلەیمانی لە ژنی ئوریای تەوەلوود کرد.

٧و سلەیمان ڕیحوبعامی تەوەلوود کرد و ڕیحوبعام ئەبییای تەوەلوود کرد و ئەبییا ئاسافی تەوەلوود کرد.

٨و ئاساف یەهووشافاتی تەوەلوود کرد، یەهووشافات یۆرامی تەوەلوود کرد و یۆرام عوزییای توەلوود کرد.

٩و عوزییا یوتامی تەوەلوود کرد و یوتام ئاحازی تەوەلوود کرد و ئاحاز حیزقییای تەوەلوود کرد.

١٠و حیزقییا مەنەسسی تەوەلوود کرد و مەنەسسی ئامووسی تەوەلوود کرد و ئامووس یوشییای تەوەلوود کرد

١١و یوشییا یەکونیای و برایانی وی تەوەلوود کرد دە وەختی یەخسیری بابلدا.

١٢و لە پاش یەخسیری بابل یەکونیا سیئەلتیئیلی تەوەلوود کرد و سیئەلتیئیل زێرۆبابلی تەوەلوود کرد.

١٣و زێرۆبابل ئەبیهوودی تەوەلوود کرد، و ئەبیهوود ئیلیاقیمی تەوەلوود کرد و ئیلیاقیم عازوری تەوەلوود کرد.

١٤و عازور سادووقی تەوەلوود کرد و سادووق ئیکیمی تەوەلوود کرد و ئیکیم ئیلیهوودی تەوەلوود کرد.

١٥و ئیلیهوود ئیلیعازەری تەوەلوود کرد و ئیلیعازەر مەتتانی تەوەلوود کرد و مەتتان یەعقووبی تەوەلوود کرد.

١٦و یەعقووب یوسفی تەوەلوود کرد. مێردی مریەمی کە لە وی یەسووع بە وەلەد بوو، ئەوی کە مەسیح بانگ دەکرێ.

١٧دەنا هەموو سلسلان لە ئیبراهیم هەتا داوود چواردە سلسلەن و لە داوود هەتا یەخسیری بابل چواردە سلسلەن و لە یەخسیری بابل هەتا مەسیح چواردە سلسلەن.

١٨بەڵا بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح وەها بوو، وەختێکی مریەم دایکی وی بە یوسف دەزگیران بوو، لە پێش ئەوەی کە هاتنە پێکەوە پەیدا کرا کە لە «روح القدسعەرەبی» ئاوس بوو.

١٩و یووسف مێردی وی کە سادق بوو و نەیدەویست کە ئەوی ڕیسوا بکا دە فکردا بوو کە ئەوی بە دزی بەرەڵڵا بکا.

٢٠بەڵا وەختێکی ئەو لەسەر ئەوانەی فکر دەکرد، ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونەکەیدا بۆ وی ئاشکرا بوو، چونکە ئەوی کە دە وێدا هاملە بووە لە ڕوحولقدوسە.

٢١و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی یەسووع بانگ دەکا چونکە ئەو قەومی خۆی لە گوناحانی وان خەڵاس دەکا.

٢٢بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە لە خوڵا کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:

٢٣«ئەوەتا بیکرێک ئاوس دەبێ و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی عەمانوئیل بانگ دەکەن.» کە بە تەرجەمە مەعنایە، «خوڵا دەگەڵ ئەمە»

٢٤و کە یوسف لە خەوێ هەستا چلۆنێکی مەلایکەتی ڕەب بە وی ئەمری کردبوو کردی و ژنی خۆی قەبوول کرد.

٢٥و ئەوی نەناسی هەتا کوڕەکەی زابوو و نێوی وی یەسووعی بانگ کرد.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.