کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١٥

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١ئەو وەختی فەریسیان و خوێندەواران لە ئورشەلیمی هاتنە کن یەسووع دەیانگوت:

٢«لەبەر چی شاگردانی تۆ حەدیسی پیران دەشکێنن؟ چونکە دەستان ناشۆن وەختێکی نان دەخۆن.»

٣بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «بۆچی ئەنگۆش ئەمری خوڵای دەشکێنن لەبەر حەدیسی خۆتان.

٤چونکە خوڵا کوتی حورمەتی باب و دایک بگرە و ئەوەی کە جنێو بە باب یان دایک بدا بە مردن بمرێ.

٥بەڵا ئەنگۆ دەڵێن: هەر کەس کە بە باب یان دایک بڵێ: ئەو چتەی کە لە منەوە قازانج بۆ تۆ بگا دیارییە؛

٦قەت لازم نییە کە حورمەتی باب یان دایکی خۆی بگرێ.

٧و لەبەر حەدیسی خۆتان کەلامی خوڵاو بەتاڵ کردووە.»

٨ئەی ڕیاکاران بە زەریفی پێغەمبەریەتی کرد ئەشعیا کە دەرحەقی ئەنگۆی دەگوت: «ئەو تایفە بە لێوان حورمەتی من دەگرن، بەڵا دڵی وان لە من دوورە.»

٩و بەخۆڕایی ئەمن دەپەرەستن بە وەی کە فێر دەکەن تەعلیمان کە ئەمرانی ئینسانین.

١٠و خەڵکەکەی بانگ کردە کن خۆی و بە وانی گوت: «ببیێن و بفامن.»

١١نە ئەو چتەی کە بە زاریدا دەچێ ئینسانی پیس دەکا، بەڵا ئەو چتەی کە لە زاری وەدەر دەکەوێ ئەو ئینسانی پیس دەکا.

١٢ئەو وەختی شاگردان هاتنە پێش و بە وییان گوت: «ئەرێ دەزانی کە فەریسیان وەختێکی ئەو قسەیان بیست هەڵ ئەنگوتران؟»

١٣بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «هەر چەقاوێکی کە بابی ئاسمانیی من نەیچەقاندووە لە ڕەگی هەڵدەکەندرێ.

١٤لێیان گەڕێن. بەڵەدچیانی کوێری کوێرانن، بەڵا ئەگەر کوێر کوێرێکی بەڵەدی بکا، هەر دووک دە چاڵێ دەکەون.

١٥پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەو مەسەلەی بۆ مە تەرجەمە بکە.»

١٦بەڵا ئەو کوتی: «ئەرێ ئەنگۆش هێشتا نەفامن؟

١٧تێ ناگەن کە هەر چی کە بە زاریدا دەچێ دەچێتە نێو زگی و دە مەبالیدا فڕێ دەدرێتە دەرێ؟

١٨بەڵا ئەو چتانەی کە لە زاری وەدەر دەکەون لە دڵ دێنە دەرێ و ئەوانە ئینسانی پیس دەکەن.

١٩چونکە لە دڵ دێنە دەرێ و فکرانی خراپ، قەتڵ، زیناح، فیسق، دزی، شایەدی بە درۆ و کفر.

٢٠ئەوانەن کە ئینسانی پیس دەکەن، بەڵا خواردنی بە دەستانی نەشۆراو ئینسانی پیس ناکا.»

٢١و کە یەسووع لە ئەوێ وەدەر کەوت، بۆ وڵاتی سۆور و سیدوون چوو.

٢٢و ئەوەتا ژنێکی کەنعانی لەو سەرحەدانەی وەدەر کەوت و قیژاندی، دەیگوت: «ڕەحم بە من بکە یا ڕەب کوڕی داوود، کچی من زۆر جنندارە.»

٢٣بەڵا ئەو بە وی قسەیەکی جوابی نەدا و شاگردانی وی هاتنە پێشێ، لێی پاڕانەوە دەیانگوت: «ئەوی مەرەخەس بکە، چونکە لە دوای مە دەقیژێنێ.»

٢٤بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەمن نەناردراوم مەگەر بۆ مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.»

٢٥بەڵا ئەو هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب کۆمەگم بکە.»

٢٦بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «چاک نییە کە نانی منداڵان هەڵگری و بیاوێژیە بەر توتکان.»

٢٧بەڵا ئەو کوتی: «بەڵێ یا ڕەب، چونکە توتکانیش دەخۆن لە ورتکان کە لە سفرەی ئاغایانی خۆیان دەکەون.»

٢٨ئەو وەختی یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی ژن، ئیمانی تۆ گەورەیە. چلۆنێکی کە دەتەوێ وەها بۆ تۆ ببێ.» و کچی وی لە ئەو سەعاتەیەوە ساغ بۆوە.

٢٩و یەسووع لە ئەوێ ڕۆیی و هاتە کن بەحری جەلیلی و وەسەر کێوی کەوت و لەوێ ڕۆنیشت.

٣٠و جەماعەتانی زۆر هاتنە کن ئەوی و دەگەڵ خۆیان هەبوون، شەلان، سەقەتان، کوێران، لالان و زۆرانی دیکە و ئەوانیان لەکن پێیانی وی هاویشت و ئەوانی ساغ کردەوە.

٣١وەها کە خەڵکی عەجایب مان، وەختێکی دیتیان کە لالان قسەیان دەکرد، سەقەتان ساغ دەبوونەوە، شەلان دەگەڕان و کوێران دیتوو بوونەوە و شوکری خوڵای ئیسرائیلیان کرد.

٣٢بەڵا یەسووع شاگردانی خۆی بانگ کردە کن خۆی و کوتی: «ڕەحمم بە ئەو خەڵکەیدا دێ چونکە ئەلان سێ ڕۆژە کە دەگەڵ ئەمنن و هیچیان نییە کە بیخۆن و نامەوێ کە ئەوان بە برسیەتی مەرەخەس بکەم، نەبا دە ڕێیەدا لەخۆ ببنەوە.»

٣٣و شاگردان بە وییان گوت: «دە چۆڵیدا هێندە نانمان لە کوێ ببێ کە ئەوەندە خەڵکی تێر بکەین؟»

٣٤و یەسووع بە وانی گوت: «چەند نانوو هەیە؟» و ئەوان کوتیان: «حەوت و هێندێک ماسی چکۆلە.»

٣٥و لە خەڵکی ئەمر کرد کە لەسەر ئەرزێ ڕۆبنیشن.

٣٦و ئەو حەوت نانانە و ماسیانی هەڵگرت، شوکری کرد و لەتی کرد و دای بە شاگردانی و شاگردان بە خەڵکی.

٣٧و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتەکان کە زیاد بوون حەوت زەنبیلی پڕیان هەڵگرتەوە.

٣٨بەڵا ئەوانەی کە خواردیان چوار هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.

٣٩و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، سواری گەمێ بوو و هاتە سەرحەدانی مەجدانی.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.