١ئەو وەختی یەسووع دەگەڵ خەڵکی و دەگەڵ شاگردانی خۆی قسەی کرد؛
٢دەیگوت: «خوێندەواران و فەریسیان لەسەر کورسی مووسا ڕۆنیشتوون.
٣دەنا هەر چی کە بە ئەنگۆ بڵێن بیکەن و ڕایبگرن، بەڵا وەکوو عەمەلانی وان مەکەن، چونکە دەیڵێن و نایکەن.
٤بەڵا بارانی گران و زەحمەت بۆ هەڵگرتنی دەبەستن و لەسەر شانانی خەڵکی دادەنێن، بەڵا ئەوان نایانەوێ کە بە قامکی خۆیان ئەوان ببزوێنن.
٥و هەموو عەمەلانی خۆیان دەکەن هەتاکوو لە خەڵکی ببیندرێن، چونکە تێفیلینانی خۆیان پاک دەکەن و «صیصیت»ان گەورە دەکەن.
٦و پێیان خۆشە جێی ژوورۆ دە میمانیاندا و کورسیانی بەرە ژوور دە کەنێشتاندا.
٧و سڵاوان دە مەیداناندا و لە خەڵکی بە ڕەب بانگ بکرێن.
٨بەڵا ئەنگۆ بە ڕەب بانگ مەکرێن، چونکە مامۆستای ئەنگۆ یەکێکە و ئەنگۆ هەمووتان بران.
٩و بە هیچ کەس لەسەر ئەرزێ بە بابی خۆتان بانگ مەکەن چونکە بابی ئەنگۆ یەکێکە، ئەوی کە دە ئاسماندایە.
١٠و ئەنگۆ بە «مورشید» بانگ مەکرێن، چونکە مورشیدی ئەنگۆ یەکێکە یەعنی مەسیح.
١١بەڵا ئەوەی کە گەورەترە لەنێو ئەنگۆ خزمەتکاری ئەنگۆ دەبێ.
١٢و هەر کەس کە خۆی بڵند بکا، نەوی دەکرێ و هەر کەس خۆی نەوی بکا بڵند دەکرێ.
١٣بەڵا وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرکەی پادشایەتی ئاسمان لەسەر ڕووی خەڵکی دەبەستن، چونکە ئەنگۆ وەژوور ناکەون و ئەوانەی کە وەژوور دەکەون نایەڵن کە وەژوور بکەون.
١٤وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە ماڵانی بێوەژنان قوت دەدەن و بە ڕیایێ نوێژانی درێژ دەکەن. لەبەر ئەوەی دیوانی گرانتر وەردەگرن.
١٥وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە بەحر و بەر دەگەڕێن کە یەک مورید پەیدا بکەن، و وەختێکی پەیدا بۆوە ئەوی دوو جار زیاتر لە خۆتان بە کورەی جەهەنەمێ دەکەن.
١٦وای بۆ ئەنگۆ ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە دەڵێن: «هەر کەس کە بە هەیکەلی سوێند بخوا چتێک نییە، بەڵا هەر کەس کە بە زێڕی هەیکەلی سوێند بخوا قەرزدارە.»
١٧ئەی ئەحمەقان و کوێران، کێهە گەورەترە، زێڕ یان هەیکەلێ کە زێڕەکەی موقەدەس دەکا؟
١٨و هەر کەس کە بە مەزبەحی سوێند بخوا چتێک نییە بەڵا هەر کەس کە بە دیاری کە لەسەر ئەویە سوێند بخوا، قەرزدارە.
١٩ئەی کوێران، کێهە گەورەترە، دیاری یان مەزبەحێ کە دیارییەکەی موقەدەس دەکا؟
٢٠دەنا ئەوەی کە بە مەزبەحێ سوێند بخوا بە وی و بە هەموو چتی کە لەسەر ئەویە سوێند دەخوا.
٢١و ئەوەی کە بە هەیکەلی سوێند بخوا، بە وی و بە ئەوەی کە دە وێدا ساکینە سوێند دەخوا.
٢٢و ئەوەی کە بە ئاسمانێ سوێند بخوا بە تەختی خوڵای و بە ئەوەی کە لەسەر ئەوێ ڕۆنیشتووه سوێند دەخوا.
٢٣وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دە یەکی نەعنە و شویت و زیرە دەدەن و ئەو چتانەی گرانتری شەریعەت یەعنی عەداڵەتی و ڕەحم و ئەمینیو بەجێ هێشتووە. بەڵا ئەوانە لازمە کە بەجێ بێنن و ئەوانەی دیکە کە بەجێ نەیەڵن.
٢٤ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە مێشوولەی دەپاڵێون بەڵا وشتری قوت دەدەن.
٢٥وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرەوەی جامی و بۆشقاپی پاک دەکەن بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە زوڵم و بێ حیسابی.
٢٦ئەی فەریسی کوێر، هەوەڵێ ژووری جامی پاک بکە هەتاکوو دەرەوەی ویش پاک ببێ.
٢٧وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە ئەنگۆ بە قەبرانی سپیکراو دەشوبهێن، کە لە دەرەوە جوان دیارن بەڵا لە ژوورەوە لە ئێسکی مردووان و هەموو پیسیەتی پڕن.
٢٨هەر وا ئەنگۆش لە دەرەوە بۆ خەڵکی سادق دیارن، بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە ڕیای و بێ شەریعەتی.
٢٩وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە قەبرانی پێغەمبەران دروست دەکەن و جێی قەبرانی سادقان دەڕازێننەوە و دەڵێن:
٣٠«ئەگەر ئەمە دە ڕۆژانی باپیرانی خۆمان ببوایین، دەگەڵ ئەوان دە خوێنی پێغەمبەراندا شەریک نەدەبووین.»
٣١دەنا شایەدی لەسەر خۆتان دەدەن کە ئەولادی قاتڵانی پێغەمبەرانن.
٣٢ئەنگۆش کێلی باپیرانی خۆتان پڕ بکەن.
٣٣ئەی ماران و ئەولادی مارە گەورەکان لە حوکمی جەهەنەمێ چلۆن هەڵدێن؟
٣٤لەبەر ئەوەی ئەوەتا ئەمن پێغەمبەران و عاقڵان و خوێندەواران دەنێرمە کن ئەنگۆ، هێندێک لە وان دەکوژن و لە سێدارەی دەدەن و هێندێک لە وان دە کەنێشتانی خۆتاندا قامچی لێ دەدەن و لە شار بۆ شار دەریان دەکەن.
٣٥وەها کە هەموو خوێنی سادق کە لەسەر ئەرزێ ڕژاوە بە سەر ئەنگۆ بێ لە خوێنی هابیلی سادق، هەتا خوێنی زەکەریا کوڕی بەرخیا کە ئەنگۆ لە مابەینی هەیکەلێ و مەزبەحێدا کوشت.
٣٦ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەموو ئەو چتە لەسەر ئەو سلسلەی دێ.
٣٧ئەی ئورشەلیم، ئورشەلیم کە پێغەمبەران دەکوژی و ئەوانەی کە ناردراونە کن ئەتۆ بەردەباران دەکەی، چەند جاران ویستم کە منداڵانی تۆ خڕ بکەمەوە، چلۆنێکی مریشک جوچکانی خۆی لەبن باڵانی خڕ دەکاتەوە و نەتانویست.
٣٨ئەوەتا ماڵوو بۆ ئەنگۆ وێران دەمێنێ.
٣٩چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم: ڕەب دێ.»