کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١٦

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و فەریسیان و سدوقیان هاتنە پێش و تەڵەبیان لێ کرد کە نیشانەیەکی لە ئاسمانێ بە وان نیشان بدا هەتاکوو تەجرەبەی بکەن.

٢بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «وەختێکی ئێوارە بووە ئەنگۆ دەڵێن: «هەوا ساو دەبێ چونکە ئاسمان سوورە.»

٣و دە سبحەینێدا، ئەوڕۆ هەوا تێکەڵ دەبێ چونکە ئاسمان سوور و تاریکە. ڕووی ئاسمانێ دەزانن کە فەرقێ بکەن بەڵا نیشانانی زەمانان ناتوانن فەرق بکەن.

٤سلسلەیەکی خراپ و زیناحکار نیشانەی تەڵەب دەکا و نیشانەیەک بە وی نادرێ بێجگە لە نیشانەی یونس.» و ئەوانی بەجێ هێشت و ڕۆیی.

٥و کە شاگردان هاتنە ئەو بەری، لەبیریان چووبوو کە نانی هەڵگرن.

٦و یەسووع بە وانی گوت: «تەماشا بکەن و هۆشیار بن لە هەویرەترشی فەریسیان و سدوقیان.»

٧و ئەوان لەنێو خۆیان فکریان دەکرد و دەیانگوت: «لەبەر ئەوەیە کە نانمان هەڵنەگرتووە.»

٨و کە یەسووع ئەوەی زانی، کوتی: «ئەی کەم ئیمانان. بۆچی فکرێ دەکەن لەنێو خۆتان کە لەبەر ئەوەیە کە نانوو نییە؟

٩ئەرێ هێشتا تێ ناگەن و وەبیروو نایێ ئەو پێنج نانانە بوو پێنج هەزاران و چەند قرتاڵەو هەڵگرتەوە.

١٠و نە ئەو حەوت نانانە بوو چوار هەزاران و چەند زەمبیلەو هەڵگرتەوە؟

١١چلۆن تێ ناگەن کە ئەمن بە ئەنگۆ لەبەر نانی قسەم نەکرد؟ بەڵا کە هۆشیار بن لە هەویرەترشی فەریسیان و سدوقیان.»

١٢ئەو وەختی تێ گەیشتن کە قسەی نەکردبوو کە هۆشیار بن لە هەویرەترشی نانی، بەڵا لە تەعلیمی فەریسیان و سدوقیان.

١٣بەڵا وەختێکی یەسووع هاتە مەحەلاتی قەیسەریی فیلپۆس، لە شاگردانی خۆی پرسی دەیگوت: «خەڵکی کێ دەڵێن کە کوڕی ئینسانی بێ؟»

١٤و ئەوان کوتیان: «هێندێک دەڵێن یوحەننا تەعمیددەر و هێندێک ئەلیاس و ئی دیکان یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.»

١٥ئەو بە وانی گوت: «بەڵا ئەنگۆ کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟»

١٦و شەمعوون پیترۆس جوابی دا و کوتی: «ئەتۆی ئەو مەسیحە کوڕی خوڵای زیندوو.»

١٧و یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «خۆزگە بە تۆ شەمعوون کوڕی یونا چونکە بەدەن و خوێن ئەوەی بۆ تۆ ئاشکرا نەکردووە، بەڵا بابی من کە دە ئاسماندایە.

١٨و ئەمنیش بە تۆ دەڵێم: کە ئەتۆ پیترۆسی و لەسەر ئەو شاخەی کلێسای خۆم دروست دەکەم و دەرکانی جەهەننەمێ لەسەر ئەوی قووەتیان نابێ.

١٩هاچەرانی پادشایەتی ئاسمان بە تۆ دەدەم، و هەر چی کە لەسەر ئەرزێ ببەستی دە ئاسماندا دەبەسترێ و هەر چی کە لەسەر ئەرزێ بکەیەوە دە ئاسماندا دەکرێتەوە.»

٢٠ئەو وەختی قەدەغەی لە شاگردانی کرد کە بە هیچ کەس نەڵێن کە ئەو مەسیحە.

٢١لە ئەو وەختییەوە یەسووع دەستی پێ کرد کە بە شاگردانی خۆی نیشان بدا کە بۆ وی لازم بوو کە بڕواتە ئورشەلیمی و ئەزیەتی زۆر بکێشێ لە پیران و کاهینانی گەورە و خوێندەواران و بکوژرێ و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵبستێندرێتەوە.

٢٢ئەو وەختی پێترۆس ئەوی کێشا کن خۆی و دەستی پێ کرد کە ئەوی مەزەممەت بکا، دەیگوت: «حاشا لە تۆ ئەی ڕەب، ئەو چتە قەت بەسەر تۆ نایێ.»

٢٣بەڵا ئەو وەرگەڕا و بە پیترۆسی گوت: «بڕۆ پشتەوەم ئەی شەیتان. ئەتۆ بۆ من هەڵ ئەنگوتنی چونکە فکری چتانی خوڵای ناکەی بەڵا چتانی ئینسانی.»

٢٤ئەو وەختی یەسووع بە شاگردانی خۆی گوت: «ئەگەر کەسێک بیەوێ لە دوای من بێ، با لە خۆی ببوورێ و سێدارەی خۆی هەڵگرێ و وەدوای من بکەوێ.

٢٥چونکە هەر کەس کە بیەوێ کە گیانی خۆی خەڵاس بکا، ونی دەکا، بەڵا هەر کەس کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من ون بکا، خەڵاسی دەکا.

٢٦چونکە بۆ ئینسانی چی فایدەی دەبێ ئەگەر هەموو دنیایەی قازانج بکا بەڵا گیانی خۆی خەسار بکا؟ یان چی دەدا ئینسان لە جیاتی گیانی خۆی.

٢٧چونکە کوڕی ئینسانی دە جەلالی بابی خۆیدا دەگەڵ مەلایکەتانی خۆی دێ. و ئەو وەختی بە هەر کەس وەکوو عەمەلی خۆی تۆڵە دەدا.

٢٨ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لە ڕاوەستاوان لێرە هێندێک هەن کە مردنی قەت ناچێژن هەتا کوڕی ئینسانی نەبینن دە پادشایەتی خۆیدا بێ.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.