کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٤

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١ئەو وەختی یەسووع بە ڕوح بۆ چۆڵی وەسەر بردرا هەتاکوو لە شەیتان تەجرەبە بکرێ.

٢و کە چل شەو بە ڕۆژوو ببوو، لە پاشان برسی بوو.

٣و تەجرەبەکەر کە هاتە پێش و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای: بڵێ کە ئەو بەردانە ببن بە نان.»

٤بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «نووسراوە ئینسان نە تەنیا بە نان دەژی بەڵا بە هەر قسەیەکی کە لە زاری خوڵای وەدەر دەکەوێ.»

٥ئەو وەختی شەیتان ئەوی بۆ شاری موقەدەس برد و ئەوی لەسەر قوببەی هەیکەلی دانا.

٦و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای، خۆت باوێژە خوارێ، چونکە نووسراوە کە بە مەلایکەتانی خۆی دەر حەقی تۆ ئەمر دەکا و ئەتۆ لەسەر دەستان هەڵدەگرن نەبا پێی تۆ وە بەردێکی بکەوێ.»

٧یەسووع بەوی گوت: «دیسان نووسراوە ڕەب خوڵای خۆت تەجرەبە مەکە.»

٨دیسان شەیتان ئەوی بردە سەر کێوێکی زۆر بڵند و هەموو پادشایەتانی دنیای و جەلالی وانی بە وی نیشان دا

٩و بە وی گوت: «ئەوانە هەموو بە تۆ دەدەم ئەگەر بکەوی و سجدەی من بکەی.»

١٠ئەو وەختی یەسووع بە وی گوت: «بڕۆ ئەی شەیتان چونکە نووسراوە دەبێ ڕەب خوڵای خۆت سجدەی بکەی و تەنیا بە وی عبادەت بکەی»

١١ئەو وەختی شەیتان ئەوی بەجێ هێشت و ئەوەتا مەلایکەتان هاتنە پێش و خزمەتی وییان دەکرد.

١٢بەڵا وەختێکی بیستی کە یوحەننا تەسلیم کرابوو، بۆ جەلیلی چوو.

١٣و ناسرەی بەجێ هێشت و هات و ڕۆنیشت دە کەفەرناحومێدا لە کن بەحرێ دە سەرحەدانی زیبولون و نەفتالیمیدا.

١٤هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ:

١٥«وڵاتی زیبولون و وڵاتی نەفتالیم، ڕێی بەحرێ ئەولای ئوردن، جەلیلی تایفان.

١٦ئەو تایفەی کە دە تاریکاییدا ڕۆدەنیشت ڕوناکایییەکی گەورەی دیوە و بۆ ئەوانەی کە دە وڵاتی و سێبەری مردنی ڕۆدەنیشتن ڕووناکایی هەڵاتووە.»

١٧لە ئەو وەختییەوە یەسووع دەستی پێ کرد کە وەعز بکا و بڵێ: «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

١٨و کە لە کن بەحری جەلیلی دەگەڕا دوو برایان شەمعوون کە پیترۆس بانگ دەکرێ و ئەندرییاس برای وی دی کە تۆڕێکیان دە بەحری داویشت: چونکە تۆڕەوان بوون.

١٩و بە وانی گوت: «لەدوای من وەرن و ئەنگۆ دەکەمە تۆڕەوانی ئینسانان»

٢٠و ئەوان جێ بەجێ تۆڕانیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

٢١و کە لە ئەوی وەپێش دەکەوت دوو برایانی دیکە یەعقووب کوڕی زەبدی و یوحەننا برای وی دی دە گەمێدا دەگەڵ بابی خۆیان زەبدی تۆڕانی خۆیان دەچنیەوە و ئەوانی بانگ کرد.

٢٢و ئەوان جێ بەجێ گەمێ و بابی خۆیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

٢٣و دە هەموو جەلیلیدا دەگەڕا و دە کەنێشتی واندا تەعلیمی دەدا و ئینجیلی پادشایەتی وەعز دەکرد و هەموو نەخۆشی و هەموو دەردی لەنێو خەڵکی ساغ دەکردەوە.

٢٤و نێوبانگی وی وەدەر کەوت دە هەموو سورییەدا و هەموو نەخۆشان کە بە جوێ جوێ نەخۆشیان و دەردان ئەزیەتیان دەکێشا و جننداران و فێداران و ئیفلیجانیان هێنا کن ئەوی و ئەوانی ساغ کردەوە.

٢٥و جەماعەتانی زۆر لە جەلیلی و دیکاپۆلسی و ئورشەلیمی و یەهوودییە و لەولای ئوردن وەدوای وی دەکەوتن.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.