کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١٣

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١دەو ڕۆژەیدا یەسووع لە ماڵێ وەدەر کەوت و لەکن بەحرێ ڕۆنیشت.

٢و خەڵکێکی زۆر لەکن ئەوی خڕ بوونەوە وەها کە ئەو وەژوور گەمێیەکی کەوت و ڕۆنیشت، و هەموو خەڵکەکە لە قەراغی ڕاوەستان.

٣و چتانی زۆر بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «ئەوەتا تۆچێن وەدەر کەوت کە تۆی بچێنێ.»

٤و کە دەیچاند، هێندێک کەوتە سەر ڕێی و تەیڕان هاتن و ئەویان خوارد.

٥و هێندێک کەوتە سەر جێیانی بەرداوی لە کوێ کە گڵی زۆری نەبوو، زوو ڕوا چونکە ئەرزی قوڵی نەبوو.

٦و کە ڕۆژ هەڵات سووتاندی و چونکە ڕەگی نەبوو وشک بوو.

٧و هێندێک کەوتە نێو دڕوان و دڕوان هەڵچوون و ئەویان خنکاند.

٨بەڵا هێندێک کەوتە سەر ئەرزی چاک و بەری هێنا. هێندێک یەک و سەد، هێندێک یەک و شێست و هێندێک یەک و سی.

٩ئەوەی کە گوێی هەیە با ببیێ.

١٠و شاگردان هاتن و بە وییان گوت: «لەبەر چی بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسان دەکەی؟»

١١بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «چونکە بە ئەنگۆ دراوە کە سڕڕانی پادشایەتی ئاسمان بزانن، بەڵا بە وان نەدراوە.

١٢چونکە هەر کەس کە هەیەتی، بە وی دەدرێ و زیاد دەکرێ، بەڵا هەر کەس کە نیەتی ئەوەی کە هەشیەتی لێی دەستێندرێ.

١٣لەبەر ئەوەی دەگەڵ ئەوان بە مەسەلان قسان دەکەم، چونکە دەبینن و نابینن، و دەبیێن و نابیێن و نافامن.

١٤و لەسەر ئەوان تەواو دەبێ ئەو پێغەمبەریەتی ئەشعیا کە دەڵێ: «بە بیستنی ئەنگۆ دەبیێن و قەت نافامن و بە دیتنی دەبینن و قەت ناناسن.»

١٥چونکە دڵی ئەو قەومەی غەلیز بووە و بە گوێیان بە گرانی دەبیێن و چاوانی خۆیان قوچاندووە، نەبا بە چاوان ببینن و بە گوێیان ببیێن و بە دڵ بفامن و وەرگەڕێن و ئەمن ئەوان نەجات بدەم.

١٦بەڵا خۆزگە بە چاوانی ئەنگۆ چونکە دەبینن و گوێیانی ئەنگۆ چونکە دەبیێن.

١٧چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: زۆر پێغەمبەران و سادقان حەسرەتیان کێشاوە کە ببینن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبینن و نەیاندیوە و کە ببیێن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبیێن و نەیانبیستووە.

١٨دەنا ئەنگۆ مەسەلی تۆچێنێ ببیێن.

١٩هەر وەختێکی کەسێک کەلامی پادشایەتی دەبیێ و نایفامێ شەڕی دێ و ئەوەی کە دە دڵی ویدا چێندراوە، دەڕفێنێ. ئەوەیە ئەوەی کە لەسەر ڕێی چێندرا.

٢٠و ئەوەی کە لەسەر جێیانی بەرداوی چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و جێ بەجێ بە خۆشی ئەوی قەبووڵ دەکا.

٢١ئەمما هیچ ڕەگ دە خۆیدا نییە و دەمێکی دەمێنێ بەڵا وەختێکی تەنگانەیێ یان ئەزیەتێ لەبەر ئەو کەلامەی پەیدا دەبێ، جێبەجێ هەڵدەنگوێ.

٢٢و ئەوەی کە لەنێو دڕوان چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و خەمی ئەو دنیایەی و فریوی ماڵ، کەلامی دەخنکێنن و بێ بەر دەبێ.

٢٣بەڵا ئەوەی کە لەسەر ئەرزی چاک چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و دەیفامێ و بەریش دێنێ، هێندێک یەک و سەد و هێندێک یەک و شێست و هێندێک یەک و سی دەکا.»

٢٤مەسەلێکی دیکەی بۆ وان دەهێنا دەیگوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە پیاوێکی کە تۆی چاکی دە زەویی خۆیدا چاند.

٢٥بەڵا وەختێکی خەڵکی دە خەودا بوون دوژمنی وی هات و گورگەی لەنێو گەنمی چاند و ڕۆیی.

٢٦بەڵا وەختێکی گیایە ڕوا و گوڵی کرد ئەو وەختی گورگەش دیار بوون.

٢٧و خزمەتکارانی ساحیب ماڵی هاتن و بە وییان گوت: «ئەی ئاغا ئەرێ دە زەویی خۆتدا تۆی چاکت نەچاندووە؟ دەنا لە کوێ گورگەی هەیە؟»

٢٨ئەو بەوانی گوت: «پیاوێکی دوژمن ئەوەی کردووە.» و خزمەتکاران بە وییان گوت: «دەنا دەتەوێ کە بچین و ئەوانە خڕ بکەینەوە؟»

٢٩بەڵا ئەو کوتی: «نەخێر، نەبا وەختێکی گورگەی خڕ دەکەنەوە گەنمەکەش دەگەڵ ئەوان هەڵبکەنن.

٣٠لە هەردووکیان گەڕێن کە پێکەوە گەورە ببن هەتا دروێنەی، و دە وەختی دروێنەیدا بە دروێنەکەران دەڵێم: «هەوەڵێ گورگەی خڕ بکەنەوە و ئەوان بە باقە ببەستن بۆ سووتاندنی، بەڵا گەنمی دە ئەمباری مندا خڕ بکەنەوە.»

٣١مەسەلێکی دیکەی بۆ وان دەهێنا دەیگوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە دەنکێکی خەردەل کە پیاوێک گرتی و دە زەویی خۆیدا چاندی.

٣٢کە چکۆلەترە لە هەموو تۆیان، بەڵا وەختێکی گەورە دەبێ، لە هەموو شیناوەردان گەورەترە و دەبێتە دارێکی کە تەیڕانی ئاسمان دێن و دە لکانی ویدا هەڵدەنیشن.»

٣٣مەسەلێکی دیکەی بە وان گوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە هەویرترشێکی کە ژنێک گرتی و دە سێ کیلەی ئاردیدا شاردیەوە هەتا هەموو ترشا.»

٣٤یەسووع هەموو ئەوانەی بۆ جەماعەتان بە مەسەلان قسەی کرد، و بێ مەسەل هیچ چتێک دەگەڵ ئەوان قسەی نەکرد.

٣٥هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ: «زاری خۆم بە مەسەلان لێک دەکەمەوە، چتانی شاردراو لە بناغەی دنیایێ بۆ وان قسان دەکەم.»

٣٦ئەو وەختی جەماعەتانی مەرەخەس کرد، و هاتە ماڵێ و شاگردانی وی هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «ئەو مەسەلەی گورگەی زەوی بۆ مە تەرجەمە بکە.»

٣٧ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەوەی کە تۆی چاک دەچێنێ کوڕی ئینسانە.»

٣٨و زەوییەکە دنیایە و تۆی چاک منداڵانی پادشایەتین، بەڵا گورگە منداڵانی شەڕین.

٣٩و ئەو دوژمنەی کە ئەوانی چاند شەیتانە و دروێنە ئاخیری دنیایە و دروێنەکەران مەلایکەتانن.

٤٠دەنا چلۆنێکی گورگە خڕ دەکرێتەوە و دە ئاوریدا دەسووتێندرێ، هەر وا دە ئاخیری دنیایەدا دەبێ.

٤١کوڕی ئینسانی مەلایکەتانی خۆی دەنێرێ و هەموو هەڵئەنگوتووان و ئەوانەی کە بێ شەریعەتی دەکەن لە پادشایەتی وی خڕ دەکەنەوە.

٤٢و ئەوان دە تەندووری ئاوری داوێژن، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

٤٣ئەو وەختی سادقان دە پادشایەتی بابی خۆیاندا وەکوو ڕۆژ دەتروسکێن. هەر کەس کە گوێی هەیە با ببیێ.

٤٤پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە خەزێنەیەکی کە دە زەوییەکیدا شاردرا بووە، کە پیاوێک پەیدای کرد و شاردیەوە و لە خۆشحاڵی خۆی چوو و هەموو چتی کە هەیبوو فرۆشتی و ئەو زەوییەی کڕی.

٤٥دیسان پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە تاجرێکی کە لە مرواریانی چاکی دەگەڕا.

٤٦و کە مروارییەکی بە قیمەت پەیدا کرد چوو و هەموو چتی کە هەیبوو فرۆشتی و ئەوی کڕی.

٤٧دیسان پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە تۆڕێکی کە دە بەحرێ هاویشترا و لە هەموو جورێکی خڕ کردەوە.

٤٨و کە پڕ بوو لەسەر قەراغێ هەڵیانکێشا و ڕۆنیشتن و چاکانیان دە قاپیدا خڕ کردەوە، بەڵا خراپانیان فڕێ داوە دەرێ.

٤٩هەر واش دەبێ دە ئاخیری دنیایەدا. مەلایکەتان وەدەر دەکەون و خراپان لەنێو سادقان جوێ دەکەنەوە.

٥٠و ئەوان دە تەندووری ئاوری داوێژن، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

٥١ئەرێ ئەنگۆ هەموو ئەو چتانە تێ گەیشتوون؟ بە وییان گوت: بەڵێ.

٥٢و ئەو بە وانی گوت: «لەبەر ئەوەی هەر خوێندەوارێکی کە بۆ پادشایەتی ئاسمان تەعلیم کراوە دەشوبهێ بە ساحیب ماڵێکی کە لە خەزێنەی خۆی چتانی تازە و کۆن دەردێنێ.»

٥٣و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو مەسەلانەی تەواو کردبوو لە ئەوێ ڕۆیی.

٥٤و کە هاتە وەتەنی خۆی ئەوانی دە کەنێشتی خۆیاندا تەعلیم دا وەها کە عەجایب مان و کوتیان: «ئەو عەقڵە و ئەو قووەتانەی لە کوێ بووە؟

٥٥مەگەر ئەوە کوڕی نەججاڕی نییە؟ ئەرێ دایکی وی مریەم بانگ ناکرێ و برایانی وی یەعقوب و یوسف و شەمعوون و یەهوودا؟

٥٦و خوشکانی وی ئەرێ هەموو لەکن ئەمە نین؟ دەنا ئەو هەموو چتانە لە کوێی بووە؟»

٥٧و بە وەی هەڵدەنگوتران، بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «پێغەمبەرێک بێ قەدر نییە مەگەر دە وەتەن و دە ماڵی خۆیدا.»

٥٨و زۆر قووەتانی لەوێ نەکرد، لەبەر بێ ئیمانیی وان.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.