١و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو، لە جەلیلی وەدەر کەوت و هاتە سەرحەدانی یەهودییە، ئەو لای ئوردنشوێن.
٢و خەڵکێکی زۆر وەدوای وی کەوتن و ئەوانی لەوێ ساغ کردەوە.
٣و فەریسیان هاتنە کن ئەوی و کە ئەویان تەجرەبە کرد، دەیانگوت: «ئەرێ دروستە کە کەسێک ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا لەبەر هەر سەبەبێکی؟»
٤بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەرێ نەتان خوێندووە کە خاڵق لە هەوەڵەوە ئەوانی نێر و مێ دروست کرد؟
٥و کوتی: لەبەر ئەوەی پیاو باب و دایکی بەجێ دێڵێ و دەگەڵ ژنی خۆی جووت دەبێ و ئەو دوانە دەبنە یەک بەدەن؟
٦وەها کە ئیدی دوو نین بەڵا یەک بەدەن. دەنا ئەوەی کە خوڵا جووتی کردووە بە ئینسان جوێ ناکاتەوە.»
٧بە وییان گوت: «دەنا بۆچی مووسا ئەمری کرد کە تەڵاقنامە بدا و بەرەڵڵای بکا؟»
٨بە وانی گوت: «لەبەر دڵڕەقی ئەنگۆ مووسا بە ئەنگۆ ئیزنی دا کە ژنی خۆتان بەرەڵڵا بکەن، بەڵا لە هەوەڵەوە وەها نەبوو.
٩بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا بێجگە لە سەبەبی زیناح و یەکێکی دیکە مارە بکا، زیناح دەکا و ئەوی کە بەرەڵڵاکراوێکی مارە بکا زیناح دەکا.»
١٠شاگردان بە وییان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو دەگەڵ ژن وایە: چاک نییە کە مارە بکا.»
١١بەڵا ئەو بە وانی گوت: «هەموو کەس ئەو قسە قەبووڵ ناکا، بەڵا ئەوانەی کە بە وان دراوە.»
١٢چونکە خواجان هەن کە لە زگی دایکییەوە وەها بە وەلەد بوون و خواجان هەن کە لە ئینسان خواجە کراون و خواجان هەن کە لەبەر خاتری پادشایەتی ئاسمان خۆیان خواجە کردووە. ئەوەی کە بتوانێ ئەوەی قەبوڵ بکا، با قەبوڵ بکا.
١٣ئەو وەختی منداڵانیان هێنا کن ئەوی هەتاکوو دەستانی لەسەر ئەوان دابنێ و دوعا بکا. بەڵا شاگردان لەوان توند بوون.
١٤بەڵا یەسووع کوتی: «لە منداڵان گەڕێن و مەنعیان مەکەن کە بێنە کن ئەمن، چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی ئەو تەرزانەیە.»
١٥و دەستانی لەسەر ئەوان دانا و لە ئەوێ ڕۆیی.
١٦و ئەوەتا یەکێک هاتە کن ئەوی و کوتی: «ئەی مامۆستا چی چتێکی چاک بکەم کە ژیانی ئەبەدیم ببێ؟»
١٧بەڵا ئەو بە وی گوت: «بۆچی لە من دەپرسی لە چتێکی چاک؟ هەر یەکێک چاکە. بەڵا ئەگەر بتەوێ وەژوور ژیانێ بکەوی حوکمان ڕابگرە.»
١٨بە وی گوت: «کێهە؟» و یەسووع کوتی: «قەتڵێ مەکە، زیناحێ مەکە، دزی مەکە، شایەدی بە درۆ مەدە.
١٩حورمەتی باب و دایک بگرە و جیرانی خۆت خۆش بوێ وەکوو خۆت.»
٢٠ئەو جحێلە بە وی گوت: «ئەوانەم هەموو ڕاگرتووە، ئیدی چم کەمە؟»
٢١یەسووع بە وی گوت: «ئەگەر بتەوێ کامل ببی بڕۆ و ماڵی خۆت بفرۆشە و بە فەقیرانی بدە و خەزێنەیەکت دە ئاسماندا دەبێ و وەرە وەدوای من بکەوە.»
٢٢بەڵا وەختێکی جحێڵەکە ئەو قسەی بیست بە خەمناکی ڕۆیی چونکە ماڵی زۆری بوو.
٢٣و یەسووع بە شاگردانی خۆی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: دەوڵەمەندێک بە زەحمەت وەژوور پادشایەتی ئاسمان دەکەوێ.
٢٤دیسان بە ئەنگۆ دەڵێم: هاسانترە کە وشترێک بە کونی دەرزی تێوە بچێ لە وەی کە دەوڵەمەندێک وەژوور پادشایەتی خوڵای بکەوێ.»
٢٥وەختێکی شاگردان ئەوەیان بیست زۆر عەجایب مان دەیانگوت: «دەنا کێ دەتوانێ خەڵاس ببێ.»
٢٦بەڵا یەسووع تەماشای وانی کرد و کوتی: «لەکن خەڵکی ئەوە نامومکینە بەڵا لەکن خوڵای هەموو چت مومکینە.»
٢٧ئەو وەختی پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەوەتا ئەمە هەموو چتمان بەجێ هێشتووە و وەدوای تۆ کەوتووین، دەنا بۆ مە چی دەبێ؟»
٢٨یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەنگۆ کە وەدوای من کەوتوون، دە بە وەلەدبوونی تازەدا، وەختێکی کوڕی ئینسانی لەسەر تەختی جەلالی خۆی ڕۆدەنیشێ ئەنگۆش لەسەر دوازدە تەختان ڕۆدەنیشن و لەسەر دوازدە سبطیعەرەبی ئیسرائیل حوکمێ دەکەن.
٢٩و هەر کەس کە لەبەر خاتری نێوی من بەجێی هێشتووە ماڵان یان برایان یان خوشکان یان باب یان دایک یان ئەولاد یان زەوییان، زۆر جار ئەوەندە وەردەگرێ و ژیانی ئەبەدی میرات دەگرێ.
٣٠بەڵا زۆران کە هەوەڵن دەبنە ئاخیر و ئاخیران هەوەڵ.