کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٦

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١بەڵا هۆشیار بن کە سداقەتی خۆتان لەبەر چاوی خەڵکی نەکەن هەتاکوو لەوان ببیندرێن، ئەگەر نە، لە بابی خۆتان کە دە ئاسماندایە حەقوو نییە.

٢دەنا وەختێکی سەدەقە دەدەی لە پێش خۆت کەرنا لێ مەدە چلۆنێکی ڕیاکاران دە کەنێشتان و دە کوچاندا دەکەن هەتاکوو لە خەڵکی تەعریف بکرێن. ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

٣بەڵا ئەتۆ وەختێکی سەدەقە دەدەی با دەستی چەپی خۆت نەزانێ دەستی ڕاستت چی دەکا.

٤هەتاکوو سەدەقەی تۆ دە دزیەتیدا ببێ، و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

٥و وەختێکی نوێژێ دەکەن وەکوو ڕیاکاران مەبن چونکە پێیان خۆشە کە دە کەنێشتان و دە کوڵنچکانی کوچاندا ڕاوەستاو نوێژێ بکەن، هەتاکوو لە خەڵکی دیار ببن، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

٦بەڵا ئەتۆ وەختێکی نوێژێ دەکەی وەژوور خەڵوەتی خۆت بکەوە و دەرکەی خۆت پێوە دە و بۆ بابی خۆت کە دە دزیەتیدایە نوێژێ بکە و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

٧و وەختێکی نوێژێ دەکەن زۆر قسانی بەتاڵ مەکەن وەکوو بتپەرستان، چونکە ئەوان فکر دەکەن کە لەبەر کوتنی زۆری خۆیان قەبووڵ دەکرێن.

٨دەنا وەکوو ئەوان مەبن، چونکە بابی ئەنگۆ دەزانێ کە چی ئیحتیاجوو هەیە لە پێش ئەوەی کە لێی تەڵەب دەکەن.

٩دەنا ئەنگۆ وەها دوعا بکەن: «یا بابی مە کە دە ئاسماندای نێوت موقەددەس ببێ.

١٠پادشایەتی تۆ بێ، ئیرادەت چلۆنێکی دە ئاسماندا لەسەر ئەرزیش ببێ.

١١نانی مە ئی هەر ڕۆژ ئەوڕۆ بە مە بدە،

١٢و قەرزی مە ببەخشە چلۆنێکی ئەمەش قەرزدارانی خۆمان دەبەخشین.

١٣و ئەمەی دە تەجرەبەیدا مەبە، بەڵا خەڵاسمان بکە لە شەڕێ، چونکە ئی تۆیە پادشایەتی و قووەت و جەلال هەتا ئەبەدولئەبەد، ئامین»

١٤چونکە ئەگەر ئەنگۆ بە خەڵکی گوناحانی وان ببەخشن، بابی ئاسمانیی ئەنگۆش دەبەخشێ.

١٥بەڵا ئەگەر ئەنگۆ بە خەڵکی گوناحانی وان نەبەخشن، بابی ئەنگۆ گوناحانی ئەنگۆش نابەخشێ.

١٦و وەختێکی ڕۆژوو دەگرن ڕووگرژ مەبن وەکوو ڕیاکاران، چونکە ئەوان ڕووی خۆیان دەگۆڕن هەتاکوو بۆ خەڵکی دیار ببن کە بە ڕۆژوون. ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

١٧بەڵا ئەتۆ وەختێکی ڕۆژوو دەگری سەری خۆت چەور بکە و ڕووی خۆت بشۆ؛

١٨هەتاکوو بۆ خەڵکی دیار نەبێ کە بە ڕۆژووی، بەڵا بۆ بابی خۆت کە دە دزیەتیدایە، و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

١٩لەسەر ئەرزێ خەزێنان بۆ خۆتان خڕ مەکەن لە کوێ کە مۆرانە و ژەنگ خراپ دەکەن و لە کوێ کە دزان کون دەکەن و دەدزن.

٢٠بەڵا دە ئاسماندا خەزێنان بۆ خۆتان خڕ بکەن لە کوێ کە نە مۆرانە و نە ژەنگ خراپ دەکەن و لە کوێ کە نە دزان کون دەکەن و ناشدزن.

٢١چونکە لە کوێ کە خەزێنەی تۆیە دڵی تۆش لەوێ دەبێ.

٢٢چرای بەدەن چاوە. دەنا ئەگەر چاوی تۆ ساغ بێ، هەموو بەدەنی تۆ ڕووناک دەبێ.

٢٣بەڵا ئەگەر چاوی تۆ خراپ بێ، هەموو بەدەنی تۆ تاریک دەبێ. دەنا ئەگەر ڕووناکایی کە دە تۆدایە تاریک ببێ چەند تاریکاییەکی گەورە دەبێ.

٢٤هیچکەس ناتوانێ خزمەتی دوو ئاغایان بکا، چونکە یان یەکێکی دەبوغزێنێ و ئەوەی دیکە دەحوببێنێ یان تابعی یەکێکی دەبێ و ئەوەی دیکە سووک دەژمێرێ. ئەنگۆ ناتوانن خزمەتی خوڵای و مامونایدەقی نائاشکرا بکەن.

٢٥لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: خەمی ژیانی خۆتان مەخۆن، کە چی بخۆن یان چی بخۆنەوە، و نە بۆ بەدەنی خۆتان کە چی دەبەر بکەن. ئەرێ ژیان لە خۆراک و بەدەن لە جل زیاتر نییە؟

٢٦تماشای تەیڕانی ئاسمان بکەن کە نە دەچێنن و نە دروێنەی دەکەن و نە دە ئەمباراندا خڕ دەکەن، و بابی ئاسمانیی ئەنگۆ ئەوان بەخێو دەکا. ئەرێ ئەنگۆ لەوان زیاتر نین؟

٢٧و کێهە لە ئەنگۆ بە خەمخواردن دەتوانێ گەزێک لەسەر بەژنی خۆی زیاد بکا؟

٢٨و لەبەر جل بۆچی خەم دەخۆن؟ تماشای سوێسنانی زەوییان بکەن چلۆن گەورە دەبن، نە زەحمەت دەکێشن و نە دەڕێسن.

٢٩بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: سلەیمانیش دە هەموو جەلالی خۆیدا وەکوو یەکێک لە ئەوانی دەبەر نەکرابوو.

٣٠بەڵا ئەگەر خوڵا گیای دەشتی کە ئەوڕۆ هەیە و سبحەینێ دە تەندووری داوێژرێ وەها دەبەر بکا، ئەرێ زۆر زیاتر دەبەر ئەنگۆ ناکا ئەی کەم ئیمانان؟

٣١دەنا خەمێ مەخۆن و بڵێن: چی بخۆین یان چی بخۆینەوە یان چی دەبەر بکەین؟

٣٢چونکە بۆ هەموو ئەو چتانە تایفان حەول دەدەن، چونکە بابی ئاسمانیی ئەنگۆ دەزانێ کە بۆ هەموو ئەوانە ئیحتیاجیو هەیە.

٣٣بەڵا هەوەڵ پادشایەتی خوڵای و سداقەتی وی تەڵەب بکەن و هەموو ئەو چتانە بۆ ئەنگۆ زیاد دەبن.

٣٤دەنا خەمی سبحەینێ مەخۆن، چونکە سبحەینێ خەمی خۆی دەخوا، هەر ڕۆژ دەردی خۆی بەسیەتی.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.