١و کە سبحەینێ زوو بوو هەموو کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی تەگبیریان کرد لەسەر یەسووع کە بیکوژن.
٢و ئەویان بەست و بردیان و بە پیلاتۆس حاکمیان تەسلیم کرد.
٣وەختێکی یەهوودا تەسلیمکەری وی دیتی کە حوکم لەسەر ئەوی کرا پەشیمان بۆوە و ئەو سی دراوە زێوەی بۆ کاهینانی گەورە و پیران وەرگێڕاوە.
٤دەیگوت: «گوناحم کردووە کە خوێنی بێ سوچم تەسلیم کردووە.» بەڵا ئەوان کوتیان: «بە مە چی؟ بۆخۆت دەزانی.»
٥و ئەو دراوە زێوەی دە هەیکەلێ هاویشت، وەدەر کەوت و چوو خۆی خنکاند.
٦بەڵا کاهینانی گەورە ئەو دراوە زێوەیان هەڵگرت و کوتیان: «دروست نییە کە ئەوانە دە خەزێنەی هەیکەلێ باوێژین، چونکە قیمەتی خوێنە.»
٧و تەگبیریان کرد و زەویی گۆزەکەریان بە وان کڕی بۆ قەبرستانی غەریبان.
٨لەبەر ئەوەیە ئەو زەوییە هەتا ئەوڕۆ زەویی خوێن بانگ کراوە.
٩ئەو وەختی تەواو بوو ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی یەرمیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «و ئەو سی دراوە زێوەیان هەڵگرت، قیمەتی قیمەتکراو، ئەوەی کە هێندێک لە بەنی ئیسرائیل قیمەتیان لەسەر دانا.
١٠و ئەوانیان دا بە زەویی گۆزەکەری، چلۆنێکی ڕەب بە من ئەمری کرد.»
١١بەڵا یەسووع لە پێش حاکم ڕاگیرا، و حاکم لێی پرسی دەیگوت: «ئەرێ ئەتۆ پادشای یەهوودیانی؟» و یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆ دەڵێی.»
١٢و کە کاهینانی گەورە و پیران گلەیییان لە وی دەکرد، هیچ جوابی نەدا.
١٣ئەو وەختی پیلاتۆس بە وی گوت: «ئەرێ نابیێی چەند چتانی زیددی تۆ شایەدی دەدەن؟»
١٤و لە هیچ قسەیەکیش جوابی بە وی نەدا، وەها کە حاکم زۆر عەجایب ما.
١٥بەڵا دە جێژنەیدا حاکم عادەتی بوو کە گرتوویەک بۆ خەڵکی بەرەڵڵا بکا، هەر کەس کە ویستبایان.
١٦و دەو وەختیدا گرتوویەکی مەشهووریان هەبوو نێوی براباس.
١٧دەنا وەختێکی ئەوان خڕ بوونەوە، پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێهە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم. براباس یان یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ؟»
١٨چونکە دەیزانی کە لە بەخیلی ئەویان تەسلیم کردبوو.
١٩بەڵا وەختێکی لەسەر کورسی دیوان ڕۆنیشتبوو، ژنی وی ناردیە کن ئەوی دەیگوت: «دەگەڵ ئەو سادقەی هیچ کارت نەبێ، چونکە ئەوڕۆ دە خەوندا لە سەبەبی وی زۆر ئەزیەتم کێشاوە.»
٢٠بەڵا کاهینانی گەورە و پیران خەڵکییان فێر کرد کە براباسی تەڵەب بکەن و یەسووعی هیلاک بکەن.
٢١بەڵا حاکم جوابی دا و بە وانی گوت: «کێهە لەو دوانە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم؟» و ئەوان کوتیان براباسی.
٢٢پیلاتۆس بە وانی گوت: «دەنا دەگەڵ یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ چی بکەم؟» هەموو کوتیان: «با لە سێدارەی بدرێ.»
٢٣و ئەو کوتی: «دەنا چی خراپییەکی کردووە؟» بەڵا ئەوان هەر پتر قیژاندیان، دەیانگوت: «با لە سێدارەی بدرێ.»
٢٤وەختێکی پیلاتۆس دیتی کە هیچ فایدەی نەبوو، بەڵا کە شلوقی هەر پتر دەبوو، ئاوی هەڵگرت و دەستانی خۆی لە پێش چاوی خەڵکی شووشت، دەیگوت: «ئەمن بێ خەتام لەو خوێنەی، بۆخۆتان دەزانن.»
٢٥و هەموو قەومی جوابیان دا و کوتیان: «خوێنی وی لەسەر ئەمە و لەسەر منداڵانی مە بێ.»
٢٦ئەو وەختی براباسی بۆ وان بەرەڵڵا کرد و کە یەسووع قامچی لێدابوو تەسلیمی کرد کە لە سێدارەی بدرێ.
٢٧ئەو وەختی عەسکەرانی حاکم یەسووعیان بردە ژوور دیوانخانی و هەموو فەوجیاندەقی نائاشکرا لەسەر ئەوی خڕ کردەوە.
٢٨و ئەویان ڕووت کرد و جوببەیەکی سوور دەبەر ئەویان کرد.
٢٩و تاجێکیان لە دەرەوەی چنی و لە سەری وییان دانا و قامیشێکیان بە دەستی ڕاستی وی دا و چۆکیان لە پێش ئەوی دادا و گەپیان پێ دا، دەیانگوت: «سەلام ئەی پادشای یەهوودیان.»
٣٠و تفیان لێ کرد و قامیشەکەیان هەڵگرت و لە سەری وییان دەدا.
٣١و کە گەپیان پێ دابوو، جوببەکە لەبەر ئەویان داکەند و جلی خۆی دەبەریان کرد و بردیان کە لە سێدارەی بدەن.
٣٢و کە وەدەر دەکەوتن پیاوێک لە کوورێنشوێنی نێوی شەمعوون، پەیدایان کرد و ئەویان مەجبوور کرد کە سێدارەی وی هەڵگرێ.
٣٣و کە هاتنە جێیەکی کە گۆلگۆتا بانگ دەکرێ، یەعنی جێی کاسەی سەر.
٣٤شەراپێ تێکەڵ بە زەرداویان بە وی دا کە بخواتەوە و کە چێشتی نەیویست کە بیخواتەوە.
٣٥و کە ئەویان لە سێدارەی دابوو، جلی وییان لە نێو خۆیان بەش کرد بە پشک هاویشتنێ.
٣٦و ڕۆنیشتن و کێشکی وییان لەوێ دەکێشا.
٣٧و لە بەرەژووری سەری وی خەتانامەی وییان دانا، وا نووسرابوو: «ئەوەیە یەسووع پادشای یەهوودیان.»
٣٨ئەو وەختی دوو جەردان دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی دران، یەکێک لە لای ڕاستی و یەکێک لە لای چەپی.
٣٩و ڕێبواران کفریان پێ دەکرد و سەری خۆیان ڕادەوەشاند.
٤٠و دەیانگوت: «ئەی خراپکاری هەیکەلێ و دروستکەری وی دە سێ ڕۆژاندا، خۆت خەڵاس بکە ئەگەر کوڕی خوڵای، و وەرە خوارێ لە سێدارەی.»
٤١هەر واش کاهینانی گەورە دەگەڵ خوێندەواران و پیران گەپیان پێ دەدا و کوتیان:
٤٢«ئی دیکانەی خەڵاس کردووە، خۆی ناتوانێ خەڵاس بکا. پادشای ئیسرائیلە. با ئەوێستا بێتە خوارێ لە سێدارەی و ئیمان بە وی دێنین.
٤٣لەسەر خوڵای تەوەکولی کردووە، با ئەو ئەوێستا ئەوی خەڵاس بکا، ئەگەر لە وی ڕازییە چونکە کوتوویە، کوڕی خوڵام.»
٤٤و هەر بەو تەرزە ئەو جەردانەش کە دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی درابوون خراپیان بە وی دەگوت.
٤٥بەڵا لە سەعاتی شەشوم تاریکایی لەسەر هەموو ئەرزێ بوو هەتا سەعاتی نۆیەم.
٤٦و بەقەد سەعاتی نۆیەم یەسووع بە دەنگێکی بڵند قیژاندی، دەیگوت: «ايلی ايلی لَما سَبَقتَنیعەرەبی»؟ یەعنی «یا خوڵای من، خوڵای من، بۆچی ئەمنت بەجێ هێشتووە؟»
٤٧بەڵا هێندێک لە ئەوانەی کە لەوێ ڕاوەستابوون، وەختێکی بیستیان کوتیان، ئەو ئەلیاسی بانگ دەکا.
٤٨و جێبەجێ یەکێک لە وان لنگی دا و هەورییەکی هەڵگرت و لە سرکە پڕی کرد و لەسەر قامیشێکی دانا و دای بە وی کە بخواتەوە.
٤٩بەڵا ئەوانی دیکە کوتیان: «لێی گەڕێ، با ببینین ئەگەر ئەلیاس بێ کە ئەوی خەڵاس بکا.»
٥٠و یەسووع دیسان بە دەنگێکی بڵند قیژاندی و ڕوحی تەسلیم کرد.
٥١و ئەوەتا پەردەی هەیکەلێ دوو لەت بوو لە سەڕڕا هەتا خوارێ و ئەرز لەرزی و شاخان قەڵێشان.
٥٢و قەبران ئاواڵە بوونەوە و زۆر لە بەدەنی موقەدەسان کە نووستبوون هەڵستانەوە.
٥٣و لە قەبران وەدەر کەوتن و لە پاش هەڵستانەوەی وی هاتنە شاری موقەدەس و بۆ زۆران بیندران.
٥٤بەڵا یوزباشی و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی کێشکی یەسووعیان دەکێشا، وەختێکی دیتیان زلزلە و ئەو چتانەی کە دەبوون زۆر ترسان، دەیانگوت: «بەڕاستی ئەوە کوڕی خوڵای بوو.»
٥٥و زۆر ژنان کە لە جەلیلی وەدوای یەسووع کەوتبوون کە خزمەتی وی بکەن لەوێ بوون و لە دوورەوە تەماشایان دەکرد.
٥٦لەنێو ئەوان مریەم مەگدەلیکەس بوو و مریەم دایکی یەعقووب و یوسف و دایکی کوڕانی زەبدی.
٥٧و کە ئێوارێ بوو پیاوێکی دەوڵەمەند لە ئیماراتیە هات، نێوی یوسف کە بۆخۆشی شاگردی یەسووع بوو.
٥٨ئەو چوو کن پیلاتۆس و مەیتی یەسووعی تەڵەب کرد. ئەو وەختی پیلاتۆس ئەمری کرد کە بە وی بدرێ.
٥٩و یوسف مەیتەکەی هەڵگرت و ئەوی دە کەتانی پاک پێچاوە.
٦٠و ئەوی دە قەبری تازەی خۆی دانا کە دە شاخیدا هەڵکەندرابوو، و بەردێکی گەورەی لە دەرکەی قەبرێ خللۆر کردەوە و ڕۆیی.
٦١و مریەم مەگدەلی و مریەمی دیکە لەوێ بوون و بەرامبەری قەبری ڕۆنیشتبوون.
٦٢و دە ڕۆژی دیکەدا، کە لە پاش تەدارکی بوو، کاهینانی گەورە و فەریسیان لەکن پیلاتۆس خڕ بوونەوە.
٦٣دەیانگوت: «ئەی ئاغا، وەبیرمان دێ کە وەختێکی ئەو فریودەرە هێشتا زیندوو بوو، کوتی: کە لە پاش سێ ڕۆژان هەڵدەستمەوە.
٦٤دەنا حوکمێ بکە کە هەتا سێ ڕۆژان کێشکی قەبری بکێشن، نەبا شاگردان ئەوی بدزن و بە خەڵکی بڵێن: لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و فریوی ئاخرێی لە ئی هەوەڵێ خراپتر دەبێ.»
٦٥پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێشکچیانوو هەیە، بڕۆن و کێشکی بکێشن چلۆنێکی دەزانن.»
٦٦و ئەوان چوون و قەبرەکەیان بە کێشکچیان قایم کرد لە پاش ئەوەی کە بەردەکەیان مۆر کردبوو.