١و کە نیزیکی ئورشەلیمی بوون و هاتنە بەیت فاگی لەکن کێوی زەیتوونی، ئەو وەختی یەسووع دوو شاگردی نارد.
٢بە وانی گوت: «بڕۆنە ئەو دێیەی کە لە پێشتانە و جێ بەجێ ماکەرێکی بەستراو پەیدا دەکەن و جاشکێکی لەکنە ئەوی، ئەوانە بکەنەوە و بیانهێننە کن ئەمن.
٣و ئەگەر کەسێک چتێکی بە ئەنگۆ بڵێ، بڵێن: ڕەب موحتاجی وانە، وە جێ بەجێ ئەوان دەنێرێ.»
٤بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:
٥«بڵێن بە کچی سەهیۆن، ئەوەتا پادشای تۆ دێتە کن ئەتۆ حەلیم و سوار لەسەر کەرێک و لەسەر بێچووی ئوڵاغ.»
٦و شاگردان چوون و کردیان چلۆنێکی یەسووع بە وان ئەمری کردبوو.
٧و ماکەرەکە و جاشکەکەیان هێنا و جلیان لەسەر ئەوان دانا و ئەو لەسەر ئەوان ڕۆنیشت.
٨و بەشی زۆری خەڵکی جلی خۆیان لەسەر ڕێی ڕاخست و ئی دیکان لکانیان لە داران دەبڕی و لەسەر ڕێی ڕایان دەخستن.
٩و ئەو خەڵکەی کە لە پێش ئەوی دەڕۆیین و کە لە دوای دەهاتن دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّاعەرەبی بۆ کوڕی داوود، مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی ڕەب دێ، هوصعنّاعەرەبی دە بڵنداندا.
١٠و کە وەژوور ئورشەلیمی کەوت هەموو شار شێوا و دەیانگوت: «ئەوە کێیە؟»
١١و خەڵکی کوتیان: «ئەوە یەسووع پێغەمبەرە لە ناسرەی جەلیلی.»
١٢و یەسووع وەژوور هەیکەلی کەوت و هەموو ئەوانەی کە دەیانکڕی و دەیانفرۆت دە هەیکەلیدا دەری کرد و تەختانی سەڕافان و کورسیانی کۆترفرۆشانی وەرگێڕا.
١٣و بە وانی گوت: «نووسراوە ماڵی من ماڵی نوێژ بانگ دەکرێ، بەڵا ئەنگۆ ئەوی دەکەنە ئەشکەوتی جەردان.»
١٤و کوێران و شەلان هاتنە کن ئەوی دە هەیکەلیدا و ئەوانی ساغ کردەوە.
١٥بەڵا وەختێکی کاهینانی گەورە و خوێندەواران ئەو عەجایبانەیان دی کە ئەو دەیکرد و ئەو منداڵانەی کە دە هەیکەلیدا دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّاعەرەبی بۆ کوڕی داوود، ناقایل بوون.
١٦و بە وییان گوت: «ئەرێ دەبیێی ئەوان چی دەڵێن؟» بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «بەڵێ. ئەرێ قەت نەتان خوێندووە لە زاری منداڵان و شیرخۆران شوکرت حازر کردووە.»
١٧ئەوانی بەجێ هێشت و لە شاری وەدەر کەوت بۆ بەیتوعەنیا و شەوی لەوێ ڕابوارد.
١٨و سبحەینێ زوو وەختێکی بۆ شاری دەگەڕاوە برسی بوو.
١٩و دارە هەنجیرێکی لەسەر ڕێی دی و هاتە کن ئەوی و هیچی لەسەر ئەوی پەیدا نەکرد، بێجگە لە گەڵای تەنیا. و بە وی گوت: «لەوەی پاش هەتا ئەبەد قەت لەسەر ئەتۆ میوە نەبێ»، و جێبەجێ ئەو دارە هەنجیرە وشک بوو.
٢٠و کە شاگردان ئەویان دی مات مان دەیانگوت: «ئەو دارە هەنجیرە چلۆن جێبەجێ وشک بووە؟»
٢١یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر ئیمانوو هەبێ و شکێ نەکەن، نە تەنیا ئەو چتەی دارەهەنجیری دەکەن، بەڵا ئەگەر بەو کێوەی بڵێن: هەڵبگیرێی و دە بەحرێدا فڕێ بدرێی، وا دەبێ.
٢٢و هەر چی کە بە دوعای تەڵەب بکەن و باوەڕ بکەن وەردەگرن.»
٢٣و کە ئەو دە هەیکەلیدا هات و تەعلیمی دەدا، کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەی و کێ ئەو حیکماتەی بە تۆ داوە؟»
٢٤بەڵا یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەمنیش تاقە قسەیەکی لە ئەنگۆ دەپرسم: ئەگەر ئەوی بە من بڵێن، ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.
٢٥ئەرێ تەعمیدی یوحەننا لە کوێ بوو؟ لە ئاسمانێ یان لە ئینسانێ؟» بەڵا ئەوان لەنێو خۆیان فکریان دەکرد دەیانگوت: «ئەگەر بڵێین لە ئاسمانێ، بە مە دەڵێ: دەنا لەبەر چی بە وی باوەڕوو نەکرد؟
٢٦بەڵا ئەگەر بڵێین لە ئینسانێ، لە خەڵکی دەترسێین چونکە هەمووان یوحەننا بە پێغەمبەر دەزانن.»
٢٧و جوابیان بە یەسووعی دا و کوتیان: «نازانین.» ئەویش بە وانی گوت: «ئەمنیش بە ئەنگۆ ناڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.
٢٨بەڵا چی فکر دەکەن؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو، و کە هاتە کن ئەوی هەوەڵێ کوتی: «ئەی ڕۆڵە بچوو ئەوڕۆ دە ڕەزێدا و کارێ بکە.»
٢٩ئەو جوابی دا و کوتی بەڵێ ئەی ئاغا و نەچوو.
٣٠و هاتە کن ئەوی دیکە و هەر وای گوت. ئەو جوابی دا و کوتی: نامەوێ، لە پاشان پەشیمان بۆوە و چوو.
٣١کێهە لەو دوانە ئیرادەی بابی کرد؟» کوتیان: «ئی دوویەم.» یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، کە ڕاداران و قاحبان لە پێش ئەنگۆدا وەژوور پادشایەتی خوڵای دەکەون.
٣٢چونکە یوحەننا بە ڕێی سداقەتی هاتە کن ئەنگۆ و بە وی باوەڕوو نەکرد. بەڵا ڕاداران و قاحبان بە وی باوەڕیان کرد، بەڵا ئەنگۆ دیتتان و لە پاشان پەشیمان نەبوونەوە هەتاکوو بە وی باوەڕ بکەن.»
٣٣مەسەلێکی دیکە ببیێن: ساحیب ماڵێک هەبوو کە ڕەزێکی چەقاند و پەرژینی دە دەوری وی گرت و چرزیکیدەقی نائاشکرا دە وێدا هەڵکەند و بورجێکی لێ دروست کرد و ئەوی بە ڕەزوانان ئەسپارد و سەفەری کرد.
٣٤و کە وەختی حاسڵ نیزیک بوو، خزمەتکارانی خۆی ناردە کن ڕەزوانان هەتاکوو حاسڵی وی بستێنن.
٣٥و ڕەزوانان خزمەتکارانی وییان گرت، یەکێکیان کوتا، یەکێکیان کوشت، یەکێکیان بەردەباران کرد.
٣٦دیسان خزمەتکارانی دیکەی نارد زیاتر لە هەوەڵان و دەگەڵ ئەوانیش هەر بەو جۆرەیان کرد.
٣٧بەڵا دە ئاخیرێدا کوڕی خۆی ناردە کن ئەوان، دەیگوت: «لە کوڕی من شەرمێ دەکەن.»
٣٨بەڵا وەختێکی ئەو ڕەزوانانە کوڕەکەیان دی دەنێو خۆیاندا کوتیان: «ئەوە میراتگرە، وەرن با بیکوژین و با میراتی وی زەوت بکەین.»
٣٩و ئەویان گرت، لە ڕەزیان خستە دەرێ و کوشتیان.
٤٠دەنا وەختێکی ساحیبی ڕەز بێ، دەگەڵ ئەو ڕەزوانانە چی دەکا؟
٤١بە وییان گوت: «ئەو خراپکارانەی بە ئەزیەتێ هیلاک دەکا و ڕەزێ بە ڕەزوانانی دیکە دەسپێرێ کە حاسڵ دە وەختی خۆیدا بە وی دەدەن.»
٤٢یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ قەت نەتان خوێندووە دە کتێباندا، ئەو بەردەی کە بەننایان فڕێیان دا، ئەو بوو بە سەری قوڵنچکی. ئەوە لە لای ڕەب بووە و لە پێش چاوی مە عەجایبە.»
٤٣لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: «پادشایەتی خوڵای لە ئەنگۆ دەستێندرێ و بە تایفەیەکی دەدرێ کە حاسڵی وی بێنێ.
٤٤و ئەوەی کە لەسەر ئەو بەردەی بکەوێ دەشکێندرێ، بەڵا لەسەر کێ کە ئەو بکەوێ، ئەوی ورد و خاش دەکا.»
٤٥و کە کاهینانی گەورە و فەریسیان مەسەلانی وییان بیست تێ گەیشتن کە دەر حەقی وان قسەی دەکرد.
٤٦و تەمایان بوو کە ئەوی بگرن بەڵا لە خەڵکی ترسان چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.