کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١١

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و بوو کە وەختێکی یەسووع لە حوکمدانی ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی خەڵاس بوو، لە ئەوێ چوو کە تەعلیم بدا و وەعز بکا دە شارانی واندا.

٢بەڵا وەختێکی یوحەننا دە بەندیخانەدا لە عەمەلانی مەسیحی بیست بە دەستی شاگردانی خۆی نارد.

٣و بەوی گوت: «ئەرێ ئەتۆی ئەوەی کە دێ یان چاوەنۆڕی یەکی دیکە ببین؟»

٤یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «بڕۆن و بە یوحەننا خەبەر بدەن لە ئەو چتانەی کە دەبیێن و دەبینن.

٥کوێران دەبینن و شەلان دەگەڕێن، گولان پاک دەکرێنەوە و کەڕان دەبیێن، مردووان هەڵدەستێندرێن و بە فەقیران مزگێنی دەدرێ.

٦و خۆزگە بە هەر کەسێکی کە لە من هەڵنانگوێندرێ.»

٧و کە ئەوان ڕۆیین یەسووع دەستی پێ کرد کە بە جەماعەتان بەحسی یوحەننا بڵێ: «ئەنگۆ بۆ تەماشاکردنی چی دە چۆڵێدا وەدەر کەوتن؟ ئەرێ قامیشێکی کە بە بای دەبوزوترێ؟

٨بەڵا بۆ دیتنی چی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ پیاوێک دە جلی نازک دەبەرکراو؟ ئەوەتا ئەوانەی کە جلی نازک دەبەر دەکەن دە ماڵانی پادشایانن.

٩بەڵا بۆچی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ کە پێغەمبەرێک ببینن؟ بڵێ بە ئەنگۆ دەڵێم: زیاتریش لە پێغەمبەر.

١٠ئەوەیە کە بەحسی وی نووسراوە، «ئەوەتا ئەمن دەنێرمە پێش ڕووی تۆ مەلایکەتی خۆم ئەوەی کە ڕێک دەخا ڕێی تۆ پێشی تۆ.»

١١ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لەنێو ئەولادانی ژنان گەورەترێکی لە یوحەننا تەعمیددەر هەڵنەسووە بەڵا ئەو چکۆلەتر دە پادشایەتی ئاسماندا لەوی گەورەترە.

١٢و لە ڕۆژانی یوحەننا تەعمیددەر هەتا ئەوێستا پادشایەتی ئاسمان زۆری دەکرێ و زۆرکەران ئەوی دەڕفێنن.

١٣چونکە هەموو پێغەمبەران و شەریعەت هەتا یوحەننا پێغەمبەرێتییان کرد.

١٤و ئەگەر بتانەوێ قەبووڵ بکەن ئەوەیە ئیلیاس ئەوەی کە دەبا بێ.

١٥ئەوەی کە گوێی هەیە با ببیێ.

١٦بەڵا ئەو سلسلەی بە چی بشبهێنم؟ دەشبێن بە منداڵان کە دە مەیداناندا ڕۆدەنیشن و بۆ ئەوانی دیکە بانگ دەکەن.

١٧و دەڵێن: «بۆ ئەنگۆ زووڕنامان لێدا و هەڵنەپەڕین، شینمان کرد و لە سنگوو نەدا.»

١٨چونکە یوحەننا هات، نە دەخوا و نە دەخواتەوە و دەڵێن: «جننی هەیە.»

١٩کوڕی ئینسانی هات، دەخوا و دەخواتەوە و دەڵێن: «ئەوەتا پیاوێکی زۆرخۆر و شەڕابخۆر، دۆستی ڕاداران و گوناحکاران، و عەقڵداری لە عەمەلانی خۆی تەسدیق کرا.»

٢٠ئەو وەختی دەستی پێ کرد کە لەو شارانە لۆمە بکا کە بشیگۆڕی قووەتانی وی دە واندا کرابوون، چونکە تۆبەیان نەکردبوو.

٢١«وای بۆ تۆ ئەی خۆرەزین وای بۆ تو ئەی بەیت سەیدا، چونکە ئەگەر قووەتانی کە دە ئەنگۆدا کراون، دە سۆور و سیدووندا کرابان، لەمێژ بوو دە پەڵاس و خۆڵەمێش تۆبەیان دەکرد.

٢٢بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا، هاسانتر دەبێ بۆ سۆور و سیدوون لەبۆ ئەنگۆ.

٢٣و ئەتۆ ئەی کەفەرناحوم مەگەر هەتا ئاسمان بڵیند دەکرێی؟ هەتا جەهەننەمێ دەخرێیە خوارێ، چونکە ئەگەر ئەو قووەتانەی کە دە تۆدا کراون دە سدووم کرابان، هەتا ئەوڕۆ دەما.

٢٤بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا هاسانتر دەبێ بۆ وڵاتی سدووم لەبۆ ئەنگۆ.»

٢٥دەو وەختەیدا یەسووع جوابی دا و کوتی: «شوکری تۆ دەکەم یا بابە، ساحیبی ئەرز و ئاسمان، کە ئەوانەت لە عاقڵان و زانان شاردۆتەوە و ئەوانەت بۆ منداڵان ئاشکرا کردووە.

٢٦بڵێ یا بابە، چونکە لە پێشی تۆ وەها خۆش بوو.

٢٧هەموو چت بە من لە بابم ئەسپاردراوە و هیچ کەس کوڕ ناناسێ بێجگە لە باب، و هیچکەس بابیش ناناسێ بێجگە لە کوڕ و ئەوەی کە کوڕ بیەوێ بۆ وی ئاشکرای بکا.

٢٨وەرنە کن ئەمن ئەی هەموو زەحمەتکێشان و گرانباران و ئەمن بە ئەنگۆ ڕەحەتی دەدەم.

٢٩نیری من لەسەر خۆتان هەڵگرن و لە من فێر بن، چونکە ئەمن سەبردارم و دە دڵدا حەلیمم، و بۆ گیانی خۆتان ڕەحەتی پەیدا دەکەن.

٣٠چونکە نیری من خۆشە و باری من سووکە.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.