کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٨

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و وەختێکی ئەو لە کێوی هاتە خوارێ، جەماعەتانی زۆر وەدوای وی کەوتن.

٢ئەوەتا گولێک هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب ئەگەر بتەوێ دەتوانی ئەمن پاک بکەیەوە.»

٣و دەستی درێژ کرد: دەستی لەوی دا دەیگوت: «دەمەوێ، پاک بەوە». و جێ بەجێ گولێتی وی پاک بۆوە.

٤و یەسووع بە وی گوت: «هۆشیار بە، بە هیچ کەس مەڵێ، بەڵا بڕۆ خۆت بە کاهین نیشان بدە و ئەو قوربانییە بەرە کە مووسا ئەمری کردووە بۆ شایەدی لەسەر ئەوان.»

٥و کە وەژوور کەفەرناحومێ کەوت یوزباشییەک هاتە کن ئەوی، لێی پاڕاوە.

٦و دەیگوت: «یا ڕەب خزمەتکاری من دە ماڵێدا ئیفلیج کەوتووە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ.»

٧ئەو بەوی گوت: «ئەمن دێم و ئەوی ساغ دەکەمەوە.»

٨بەڵا یوزباشی جوابی دا و گوتی: «یا ڕەب ئەمن لایق نیم کە ئەتۆ لەبن میچی من وەژوور بکەوی، بەڵا تاقە قسەیەکی بڵێ و خزمەتکاری من ساغ دەبێتەوە.»

٩چونکە ئەمنیش پیاوێکم لەبن حەکەمات و عەسکەران بە دەستی خۆمم هەیە و بە یەکێک دەڵێم بڕۆ و دەڕوا و بە یەکی دیکە وەرە و دێ و بە عەبدی خۆم ئەوەی بکە و دەیکا.

١٠بەڵا وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست عەجایب ما و بە ئەوانەی کە وەدوای وی دەکەوتن کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: دە ئیسرائیلدا لەکن هیچ کەس باوەڕێکی وەها گەورەم پەیدا نەکردووە.

١١و بە ئەنگۆ دەڵێم: کە زۆران لە ڕۆژهەڵاتێ و ڕۆژئاوای دێن و لەسەر سفرەی دەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقووب دە پادشایەتی ئاسماندا ڕۆدەنیشن»

١٢بەڵا منداڵانی پادشایەتی فڕێ دەدرێنە تاریکایی دەرێ لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.

١٣و یەسووع بە یوزباشی گوت: «بڕۆ چلۆنێکی باوەڕت کردووە وەها بۆ تۆ ببێ. و هەر دەو سەعاتەیدا خزمەتکاری وی ساغ بۆوە.»

١٤و کە یەسوع هاتە ماڵی پیترۆس، خەسووی وی دی کەوتووە و نۆبەتێدارە.

١٥و دەستی لە دەستی وی دا و نۆبەتێ بەری دا و هەڵستا و خزمەتی وی دەکرد.

١٦بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو زۆر جنندارانیان هێنا کن ئەوی و ڕوحانی بە قسە دەر دەکرد و هەموو نەخۆشانی ساغ کردەوە.

١٧هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کوتراوە بە دەستی ئەشعییا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەردانی مەی لەسەر خۆی قەبووڵ کرد و نەخۆشیانی مەی هەڵگرت.»

١٨بەڵا وەختێکی یەسووع غەڵەبایییەکی دەوری خۆی دی ئەمری کرد کە بپەڕنەوە ئەو بەری.

١٩و خوێندەوارێک هاتە پێشی و بە وی گوت: «ئەی مامۆستا هەر جێیەکی کە بچی وەدوای تۆ دەکەوم»

٢٠و یەسووع بەوی گوت: «ڕێویان کونانیان هەیە و تەیڕانی ئاسمان هێلانان، بەڵا کوڕی ئینسانی جێی نییە کە سەری لێ دابنێ.»

٢١و یەکی دیکە لە شاگردانی وی بە وی گوت: «یا ڕەب ئیزنم بدە کە هەوەڵێ بچم و بابی خۆم بنێژم»

٢٢بەڵا یەسووع بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە و لە مردووان گەڕێ کە مردووانی خۆیان بنێژن»

٢٣و کە سواری گەمێ بوو شاگردانی وی وەدوای کەوتن.

٢٤و ئەوەتا گێژییەکی گەورە دە بەحرێدا بوو وەها کە گەمێ لە شەپۆلان دادەپۆشرا، بەڵا ئەو نووستبوو.

٢٥و هاتنە پێشێ و ئەویان وەخەبەر هێنا، دەیان گوت: «یا ڕەب خەڵاس بکە، هیلاک دەبین»

٢٦و ئەو بە وانی گوت: «بۆچی ترسەنۆکن ئەی کەم ئیمانان؟ ئەو دەمی هەڵستا و هەڕەشەی لە بایان و بەحرێ کرد و ئارامییەکی گەورە بوو.

٢٧بەڵا خەڵکی عەجایب مان و دەیان گوت: «ئەوە چی جۆر پیاوێکە کە بایان و بەحریش ئیتاعەتی وی دەکەن؟»

٢٨و کە هاتە ئەو بەری بۆ وڵاتی جەدەریان، دوو جننداران تووشی وی بوون کە لە قەبران دەهاتن، زۆر هار و وەها کە هیچکەس نەیدەتوانی بەو ڕێیە داببڕێ.

٢٩و ئەوەتا قیژاندیان دەیان گوت: «چمان دەگەڵ تۆ هەیە ئەی کوڕی خوڵای؟ ئەرێ هاتوویە ئێرە کە لە پێش وەخت عەزابمان بدەی؟»

٣٠بەڵا دوور لە وان گاڕانێکی زۆری بەرازان لە لەوەڕێ بوو.

٣١و ئەو جننانە لێی پاڕانەوە دەیان گوت: «ئەگەر ئەمەی دەر بکەی بماننێرە نێو گاڕانی بەرازان»

٣٢و بەوانی گوت: «بڕۆن». و ئەوان وەدەر کەوتن و چوونە نێو بەرازان و ‌ئەوەتا هەموو گاڕانەکە خۆیان لە سەر بەرەژوورێ هەڵداشتە بەحری و دە ئاوێدا مردن.

٣٣بەڵا بەرازوانان هەڵاتن و چوونە نێو شاری و هەموو چتی خەبەریان دا و چی لەو جنندارانە قەومابوو.

٣٤و ئەوەتا هەموو شاری بە پەیڕەوی یەسووع وەدەر کەوتن و کە ئەویان دی لێی پاڕانەوە کە لە سەرحەدانی وان بڕوا.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.