١و یەسووع لە هەیکەلێ وەدەر کەوت و دەڕۆیی و شاگردانی وی هاتنە لە وەی پاش قەت ئەمن نابینن هەتا بڵێن: مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی پێش هەتاکوو عیماراتی هەیکەلی بە وی نیشان بدەن.
٢بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەو هەموو چتانە نابینن؟ ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لێرە بەرد لەسەر بەرد قەت نامێنێ کە نەڕوخێندرێ.»
٣و کە ئەو لەسەر کێوی زەیتوونی ڕۆدەنیشت شاگردان هاتنە کن ئەوی بەتەنێ دەیانگوت: «بە مە بڵێ کەنگێ ئەوانە دەبن؟ و نیشانەی هاتنی تۆ و ئاخیری دنیایێ چی دەبێ؟»
٤یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «هۆشیار بن کە هیچکەس ئەنگۆ هەڵنەخەڵەتێنێ.
٥چونکە زۆران بە نێوی من دێن و دەڵێن: «ئەمنم مەسیح» و زۆران هەڵدەخەڵەتێن.
٦و کە لە شەڕان و خەبەری شەڕان دەبیێن، هۆشیار بن مەشێوێن، چونکە لازمە کە ببێ بەڵا هێشتا ئاخیری نییە.
٧چونکە میللەت لەسەر میللەت ڕاست دەبێتەوە و پادشایەتی لەسەر پادشایەتی و قاتییان و زلزلان دە جێ جێیاندا دەبن.
٨بەڵا هەموو ئەوانە هەوەڵی ژانانن.
٩ئەو وەختی ئەوان ئەنگۆ بە ئەزیەتی تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دەکوژن و لەکن هەموو میللەتان دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من.
١٠و ئەو وەختی زۆران هەڵدەنگوترێن و یەکتری تەسلیم دەکەن و یەکتری دەبوغزێنن.
١١و زۆر پێغەمبەرانی درۆزن هەڵدەستن و زۆران هەڵدەخەڵەتێنن.
١٢و لەبەر زۆربوونی بێ شەریعەتی، مەحەبەتی زۆران سارد دەبێ.
١٣بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخیرێ سەبرێ بکا، ئەو خەڵاس دەبێ.
١٤و ئەو ئینجیلەی پادشایەتی دە هەموو دنیایدا وەعز دەکرێ بۆ شایەدی بۆ هەموو میللەتان و ئەو وەختی ئاخیری دێ.
١٥دەنا وەختێکی «ناحەزی وێرانی» کە بە دەستی دانیاڵ پێغەمبەر کوتراوە، دە جێی موقەدەس ڕاوەستاو دەبینن.
١٦(ئەوەی کە دەیخوێنێ با بفامێ)، ئەو وەختی ئەوانەی کە دە یەهودییەدان با هەڵێن بۆ کێوان.
١٧ئەوەی کە لەسەر بانیە، با نێتە خوارێ کە چتانی لە ماڵی خۆی هەڵبگرێ.
١٨و ئەوەی کە دە زەویدایە، با نەگەڕێتە پاشەوە کە جلی خۆی هەڵبگرێ.
١٩ئەمما وای بۆ ئاوسان و شیردەران دەو ڕۆژانەدا.
٢٠بەڵا دوعا بکەن کە هەڵاتنی ئەنگۆ دە زستان یان دە شەمۆیدا نەبێ.
٢١چونکە ئەو وەختی وەها تەنگانەیەکی گەورە دەبێ کە وەکوو ئەوی لە هەوەڵی دنیا هەتا ئەوێستا نەبووە، نەخێر قەتیش نابێ.
٢٢و ئەگەر ئەو ڕۆژانە کورت نەکرابان هیچ گیانێک خەڵاس نەدەبوو، بەڵا لەبەر هەڵبژێراوان ئەو ڕۆژانە کورت دەکرێن.
٢٣ئەو وەختی ئەگەر کەسێک بە ئەنگۆ بڵێ: «ئەوەتا مەسیح لێرە یان لەوێیە، باوەڕ مەکەن.»
٢٤چونکە مەسیحانی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن ڕاست دەبنەوە و نیشانان و عەجایبانی گەورە دەکەن وەها کە ئەگەر مومکین ببێ هەڵبژێراوانیش هەڵدەخەڵەتێنن.
٢٥ئەوەتا دە پێشدا بە ئەنگۆم گوتووە.
٢٦دەنا ئەگەر بە ئەنگۆ بڵێن ئەوەتا دە چۆڵێدایە، وەدەر مەکەون، ئەوەتا دە خەڵوەتییاندایە باوەڕ مەکەن.
٢٧چونکە وەکوو بروسکە لە ڕۆژهەڵاتێ وەدەر دەکەوێ و هەتا ڕۆژئاوای دیارە، هەر وا هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.
٢٨هەر جێیەکی کە کەلاکێ بێ، لەوێ داڵان خڕ دەبنەوە.
٢٩و جێ بەجێ لە پاش تەنگانەی ئەو ڕۆژانەی، ڕۆژ تاریک دەبێ و مانگ ڕووناکایی خۆی نادا و ئەستێران لە ئاسمانێ بەر دەبنەوە و قووەتانی ئاسمانان دەلەرزن.
٣٠و ئەو وەختی نیشانەی کوڕی ئینسانی لە ئاسمانێ دیار دەبێ، و ئەو وەختی هەموو عالمانی ئەرزێ شینێ دەکەن و کوڕی ئینسانی دەبینن کە لەسەر هەورانی ئاسمان بە قووەت و جەلالی گەورە دێ.
٣١و مەلایکەتانی خۆی دەنێرێ بە کەرەنایەکی گەورە و هەڵبژێراوانی وی خڕ دەکەنەوە لە چوارلایان، لەو پەڕی ئاسمانێ هەتا ئەو پەڕی دیکە.
٣٢بەڵا لە دارە هەنجیری ئەو مەسەلەی فێر بن: وەختێکی لکی وی شیرەدار بووە و گەڵای دەر دەکا، دەزانن کە هاوین نیزیکە.
٣٣هەر واش ئەنگۆ وەختێکی هەموو ئەو چتانە دەبینن بزانن کە نیزیکە لە بەر دەرکەی.
٣٤ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەو سلسلە قەت ڕانابرێ هەتا ئەو چتانە هەموو دەبن.
٣٥ئەرز و ئاسمان ڕادەبرن بەڵا کەلامی من قەت ڕانابرن.
٣٦بەڵا ئەو ڕۆژە و سەعاتە کەس نازانێ نە مەلایکەتانی ئاسمانێ و نە کوڕ، بێجگە لە باب تەنیا.
٣٧چونکە چلۆنێکی ڕۆژانێ نوح بوون، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.
٣٨چونکە چلۆنێکی دەو ڕۆژانەدا کە لە پێش تۆفان بوون دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، مارەیان دەکرد و مارە دەکران هەتا ئەو ڕۆژەی نوح وەژوور گەمێ کەوت.
٣٩و نەیانزانی هەتا تۆفان هات و هەموویانی برد، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.
٤٠ئەو وەختی دوو دە زەوییەکیدا دەبن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.
٤١دوو ژن دەستاڕێ دەکەن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.
٤٢دەنا بە خەبەر بن چونکە نازانن دە کێهە ڕۆژەدا ڕەببی ئەنگۆ دێ.
٤٣بەڵا ئەوەی بزانن کە ئەگەر خانەخوێ بیزانیبایە دە کێهە نۆبەیدا دز دێ، بە خەبەر دەبوو و نەیدەیێشت کە ماڵی وی کون بکرێ.
٤٤لەبەر ئەوەی ئەنگۆش حازر بن، چونکە دەو سەعاتەیدا کە فکر ناکەن کوڕی ئینسانی دێ.
٤٥دەنا کێیە ئەو عەبدەی ئەمین و عاقڵ کە ئاغا لەسەر ئەهلی ماڵی خۆی داناوە هەتاکوو خۆراکی دە وەختی خۆیدا بە وان بدا؟
٤٦خۆزگە بەو عەبدەی کە ئاغای وی وەختێکی دێ دەبینێ کە وەها دەکا.
٤٧ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەوی لەسەر هەموو ماڵی خۆی دادەنێ.
٤٨بەڵا ئەگەر ئەو عەبدی خراپ دە دڵی خۆیدا بڵێ: «ئاغای من درەنگێ دەکا»؛
٤٩و دەست پێ دەکا کە لە هاواڵ نۆکەرانی خۆی بدا و کە بخوا و بخواتەوە دەگەڵ مەستان.
٥٠ئاغای ئەو عەبدەی دێ دە ڕۆژێکیدا کە چاوەنۆڕ نەبێ و دە سەعاتێکیدا کە نەزانێ.
٥١و ئەوی دوو لەت دەکا و بەشی وی دەگەڵ ڕیاکاران دادەنێ، لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.