١دەو وەختەیدا هێرۆدێسناوی تایبەت تێترارک نێوبانگی یەسووعی بیست.
٢و بە خزمەتکارانی خۆی گوت: «ئەوە یوحەننا تەعمیددەرە. ئەو لەنێو مردووان هەڵستاوەتەوە و لەبەر ئەوەیە ئەو قووەتانە دە ویدا کارێ دەکەن.»
٣چونکە هێرۆدێس یوحەننای گرتبوو بەستبوو و دە بەندیخانەیدا هاویشتبوو لەبەر خاتری هێرۆدیاکەس ژنی فیلپۆسکەس برای خۆی.
٤چونکە یوحەننا بە وی گوت: «بۆ تۆ دروست نییە کە ئەوەت ببێ.»
٥و تەمای دەبوو کە بیکوژێ بەڵا لە خەڵکی دەترسا، چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.
٦بەڵا وەختێکی ڕۆژی بە وەلەدبوونی هێرۆدێس بوو، کچی هێرۆدیا سەمای کرد دە نێویدا و هێرۆدێسی خۆشحاڵ کرد.
٧لەبەر ئەوەی بە سوێند وەعدەی بە وی دا کە هەر چی تەڵەب بکا بە وی بدا.
٨بەڵا ئەو فێرکراو لە دایکی خۆی، کوتی: «سەری یوحەننای تەعمیددەر لێرە لەسەر تەبەقێکی بە من بدە.»
٩و پادشا خەمناک بوو. بەڵا لەبەر سوێندان و ئەوانەی کە دەگەڵی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون ئەمری کرد کە بیدرێتێ.
١٠و ناردی و سەری یوحەننای دە بەندیخانەیدا بڕی.
١١و سەری وی هێندرا لەسەر تەبەقێکی و بە کچەکەی درا و ئەو بردیە کن دایکی خۆی.
١٢و شاگردانی وی هاتن و مەیتی وییان هەڵگرت و ناشتیان، و چوون بە یەسووع خەبەریان دا.
١٣وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست لە ئەوێ بە گەمێی خۆی وەلا کێشا بەتەنێ بۆ جێیەکی چۆڵ، و کە خەڵکی ئەوەیان بیست لە شاران بە پێیان وەدوای وی کەوتن.
١٤و کە وەدەر کەوت خەڵکێکی زۆری دی و ڕەحمی بە وان داهات و نەخۆشانی وانی ساغ کردەوە.
١٥بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو شاگردان هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «جێیەکە چۆڵە و وەخت ئەلان ڕابردووە، دەنا خەڵکی مەرەخەس بکە هەتاکوو بۆ دێیان بچن و خۆراک بۆ خۆیان بکڕن.»
١٦بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «لازم نییە بۆ وان کە بچن، ئەنگۆ بە وان بدەن کە بخۆن.»
١٧ئەوان بە وییان گوت: «لێرە نیمانە بێجگە لە پێنج نان و دوو ماسی.»
١٨و ئەو کوتی: «ئەوانە بێننە ئێرە کن ئەمن.»
١٩و بە خەڵکی ئەمری کرد کە لەسەر گیای ڕۆنیشن، و پێنج نانان و دوو ماسیانی هەڵگرت ڕووی دە ئاسمانێ کرد، مەمبارەکی کرد و لەتی کرد، و نانەکانی بە شاگردانی دا و شاگردان بە خەڵکی.
٢٠و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتکان کە زیاد بوون دوازدە قرتاڵەی پڕیان هەڵگرتەوە.
٢١و ئەوانەی کە خواردبوویان بە قەد پێنج هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.
٢٢و جێبەجێ شاگردانی مەجبوور کرد کە وەژوور گەمێ بکەون و لە پێش ئەوی بچن بۆ ئەو بەری هەتا خەڵکی مەرەخەس کرد.
٢٣و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، چوو سەر کێوێکی بەتەنێ کە دوعا بکا و کە ئێوارە داهات بەتەنێ لەوێ بوو.
٢٤و گەمێ ئەلان زۆر تیرهاویشتنان لە وشکی دوور بوو و لە شەپۆلان دە زەحمەتدا بوو، چوونکە با زیدد بوو.
٢٥و دە نۆبەی چوارەمی شەوێدا یەسووع هاتە کن ئەوان لەسەر بەحرێ دەگەڕا.
٢٦بەڵا وەختێکی شاگردان ئەویان دی لەسەر بەحرێ دەگەڕا تێک چوون، دەیانگوت: «غەیبییە»، و لە ترسان قیژاندیان.
٢٧بەڵا یەسووع جێبەجێ ئەوانی دواند، دەیگوت: «بە غیرەت بن، ئەمنم مەترسێن.»
٢٨پیترۆسکەس بە وی جوابی دا و کوتی: «یا ڕەب، ئەگەر ئەتۆ بی، ئەمر بە من بکە کە لەسەر ئاوێ بۆ کن ئەتۆ بێم.»
٢٩و ئەو کوتی: «وەرە.» و پیترۆس لە گەمێ هاتە خوارێ و لەسەر ئاوێ چوو و هاتە کن یەسووع.
٣٠بەڵا وەختێکی بای دی، ترسا و کە دەستی پێ کرد کە قم ببێ قیژاندی، دەیگوت: «یا ڕەب خەڵاسم بکە.»
٣١یەسووع جێبەجێ دەستی درێژ کرد، ئەوی گرت و بە وی گوت: «ئەی کەم ئیمان، لەبەر چی بە شک بووی؟»
٣٢و کە ئەوان دە گەمێدا وەسەر کەوتبوون باکە ئارام بوو.
٣٣و ئەوانەی کە دە گەمێدا بوون سجدەیان لێ کرد دەیانگوت: «بەڕاستی ئەتۆ کوڕی خوڵای.»
٣٤و کە پەڕینەوە هاتنە سەر ئەرزێ دە گنیسارتدا.
٣٥و کە خەڵکی ئەو جێیەی ئەویان ناسی بۆ هەموو وڵاتی دەوراندەوریان نارد و هەموو نەخۆشانیان هێنا کن ئەوی.
٣٦و تەڵەبیان لێ دەکرد کە تەنیا دەست لە داوێنی جلی وی بدەن، و هەر کامێکی کە دەستیان لێدا ساغ بوونەوە.