کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٩

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و سواری گەمێ بوو و پەڕیەوە و هاتە شاری خۆی.

٢و ئەوەتا ئیفلیجێکیان هێنا کن ئەوی لەسەر دۆشەگێکی ڕاکشاو، و کە یەسووع باوەڕی وانی دی بەو ئیفلیجەی گوت: «ڕۆڵە خاترجەم بە گوناحانی تۆ بەخشراون».

٣و ئەوەتا هێندێک لە خوێندەواران دە خۆیاندا کوتیان: «ئەوە کفر دەڵێ».

٤و کە یەسووع خەیاڵاتی وانی زانی کوتی: «بۆچی دە دڵی خۆتاندا فکری خراپ دەکەن؟»

٥چونکە کێهە هاسانترە کە بڵێ: «گوناحانی تۆ بەخشراون» یان کە بڵێ «هەڵستە و بگەڕێ؟»

٦بەڵا هەتاکوو ئەنگۆ بزانن کە کوڕی ئینسانی حیکماتی هەیە لەسەر ئەرزێ کە گوناحان ببەخشێ، ئەو دەمی بەو ئیفلیجەی گوت: «هەڵستە، دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بڕۆ ماڵی خۆت.»

٧و هەڵستا و چوو ماڵی خۆی.

٨بەڵا وەختێکی جەماعەتان ئەویان دی ترسان و شوکری خوڵایان کرد کە ئەو جۆرە حیکماتەی بە ئینسان داوە.

٩و کە یەسووع لە ئەوێی ڕادەبرد پیاوێکی نێوی مەتای دی کە دە گومڕۆگیدا ڕۆنیشتبوو و بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە»، و هەڵستا و وەدوای وی کەوت.

١٠و بوو کە وەختێکی دە ماڵێدا لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو، ئەوەتا ڕاداران و گوناحکارانی زۆر هاتن و لەسەر سفرەی دەگەڵ یەسووع و شاگردانی وی ڕۆدەنیشتن.

١١و کە فەریسیان ئەویان دی بە شاگردانی وییان گوت: «لەبەر چی مامۆستای ئەنگۆ دەگەڵ ڕاداران و گوناحکاران دەخوا؟»

١٢بەڵا وەختێکی ئەوەی بیست کوتی: «ساغان ئیحتیاجی حەکیمیان نییە» بەڵا نەخۆشان.

١٣بەڵا بڕۆن و فێر بن ئەوە چییە: «ڕەحمم دەوێ، نە قوربانی» چونکە نەهاتووم کە سادقان بانگ بکەم بەڵا گوناحکاران.

١٤ئەو دەمی شاگردانی یوحەننا هاتنە کن ئەوی دەیان گوت: «لەبەر چی ئەمە و فەریسیان ڕۆژوو دەگرین، بەڵا شاگردانی تۆ ڕۆژوو ناگرن؟»

١٥و یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ دەتوانن خەڵکی داوەتێ شینێ بکەن کە هێشتا زاوا دەگەڵ وانە؟ بەڵا ڕۆژانێ دێن وەختێکی زاوا لە وان دەستێندرێ و ئەو وەختی بە ڕۆژوو دەبن».

١٦و هیچ کەس پەڕۆیەکی پارچەی تازە لە جلێکی کۆن نادا، چونکە ئەو پینە لە جلەی دەبێتەوە و دڕاوەکە خراپتر دەبێ.

١٧و شەڕابی تازەش دە مەشکانی کۆن تێ ناکەن، ئەگەر نە مەشکان دەقەڵەشێن و شەڕاب دەڕژێ و مەشکان خراپ دەبن. بەڵا شەڕابی تازە دە مەشکانی تازە تێ دەکەن و هەردووکیان ڕادەگیرێن.

١٨کە ئەو هێشتا ئەو چتانەی بە وان قسە دەکرد، ئەوەتا مەزنێک هات و سجدەی لێ کرد دەیگوت: «کچەم هەر ئەوێستا مردووە، بەڵا وەرە و دەستی خۆت لەسەر ئەوی دابنێ و دەژیەتەوە».

١٩و یەسووع هەڵستا و وەدوای وی کەوت و شاگردانی ویش.

٢٠و ئەوەتا ژنێکی کە مودەی دوازدە ساڵان خوێن لەبەرچوونی هەبوو لە پشتەوە هات و دەستی لە داوێنی جلی وی دا.

٢١چونکە دە خۆیدا کوتی: «ئەگەر تەنیا دەست لە جلی وی بدەم ساغ دەبمەوە».

٢٢بەڵا یەسووع وەرگەڕا و کە ئەوی دی کوتی: «ئەی کچێ خاترجەم بە، ئیمانی تۆ ئەتۆی خەڵاس کردەوە» و هەر ئەو ساعەتەیەوە ژنەکە ساغ بۆوە.

٢٣و کە یەسووع هاتە ژوور ئەو مەزنەی و زووڕناچییان و گاپۆرێکی دی.

٢٤کوتی: «لا بچن چونکە کچەکە نەمردووە، بەڵا نووستووە». و پێی پێکەنین.

٢٥بەڵا وەختێکی غەڵەبایی دەر کرابوون چوو ژوورێ و دەستی وی گرت و کچەکە هەستا.

٢٦و خەبەری ئەوەی دە هەموو ئەو وڵاتەیدا وەدەر کەوت.

٢٧و کە یەسووع لە ئەوێ ڕادەبرد، دوو کوێران وەدوای وی دەکەوتن دەیانقیژاند و دایانگوت: «ئەی کوڕی داوود ڕەحمێ بە مە بکە.»

٢٨و کە هاتە ماڵێ، ئەو کوێرانە هاتنە کن ئەوی، و یەسووع بەوانی گوت: «ئەرێ باوەڕ دەکەن کە ئەمن دەتوانم ئەوەی بکەم؟» بە وییان گوت: «بەڵێ ئەی ڕەب».

٢٩ئەو وەختی دەستی لە چاوانی وان دا دەیگوت: «وەکوو باوەڕوو وەها بوو ئەنگۆ، ببێ».

٣٠و چاوانی وان کرانەوە. و یەسووع بە قایمی بەوانی ئەسپارد دەیگوت: «هۆشیار بن کە هیچکەس نەزانێ».

٣١بەڵا ئەوان وەدەر کەوتن و خەبەری وییان دە هەموو ئەو وڵاتەیدا بڵاو دەکردەوە.

٣٢بەڵا وەختێکی ئەوان دەچوونە دەرێ، ئەوەتا لاڵێکی جننداریان هێنا کن ئەوی.

٣٣و کە جننەکە دەر کرابوو ئەوە لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکی عەجایب مان دەیانگوت: «چتێکی وەها دە ئیسرائیلدا قەت نەبیندراوە».

٣٤بەڵا فەریسیان کوتیان: «بە مەزنیی جننان، جننان دەر دەکا».

٣٥و یەسووع هەموو شاران و دێیانی دەگەڕا و دە کەنێشتانی واندا تەعلیمی دەدا و ئینجیلی پادشایەتی وەعز دەکرد و هەموو نەخۆشی و هەموو دەردی ساغ دەکردەوە.

٣٦بەڵا وەختێکی ئەو جەماعەتانەی دی ڕەحمی بەوان داهات، چونکە ئەزیەتدراو و بڵاو بوون وەکوو مەڕان کە شوانیان نەبێ.

٣٧ئەو دەمی بە شاگردانی خۆی گوت: «دروێنە زۆرە بەڵا فەعلان کەمن».

٣٨دەنا لە ساحیبی دروێنەی تەڵەب بکەن کە فەعلان بۆ دروێنەی خۆی دەر بکا.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.