١و ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی بانگ کرد و حیکماتی لەسەر ڕوحانی پیس بە وان دا، هەتاکوو ئەوان دەر بکەن و کە هەموو نەخۆشییەتی و هەموو دەرد ساغ بکەنەوە.
٢و نێوانی ئەو دوازدە ڕەسوولانە ئەوانەن: هەوەڵ شەمعوونکەس کە پیترۆس بانگ دەکرێ و برای وی ئەندرییاسکەس و یەعقووبکەس کوڕی زەبدیکەس و برای وی یوحەنناکەس.
٣فیلپۆسکەس و بەرتولمایکەس، تۆماکەس و مەتاکەسی ڕادار، یەعقووبکەس کوڕی حەلفی و تەدی.
٤شەمعوون قانویکەس و یەهوودای ئێسخەریوتیکەس کە ئەوی تەسلیم کرد.
٥یەسووع ئەو دوازدانەی نارد و بە وانی ئەسپارد دەیگوت: «بە ڕێی بتپەرستان مەچن و وەژوور شاری سەماریان مەکەون.
٦بەڵا زیاتر بچنە کن مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.
٧و وەختێکی دەچن وەعز بکەن و بڵێن: «پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»
٨نەخۆشان ساغ بکەنەوە، مردووان هەڵبستێننەوە، گولان پاک بکەنەوە و جننان دەر بکەن. بەخۆڕایی وەرتان گرتووە، بەخۆڕایی بدەن.
٩زێو یان زێڕ یان مس دە پشتێندی خۆتاندا هەڵمەگرن.
١٠و نە توربین بۆ ڕێی و نە دوو کراسان و نە کەوشان و نە عەسا، چونکە فەعلە لایقی خواردنی خۆیەتی.
١١و دە هەر شارێکیدا یان دێی کە وەژوور دەکەون پرسیار بکەن کێ لایقە دە وێدا و لەوێ بمێنن هەتا لە ئەوێ وەدەر دەکەون.
١٢و کە وەژوور ماڵێکی دەکەون بە وێ سڵاو بکەن.
١٣و ئەگەر ئەو ماڵە لایق بێ، با سڵاوی ئەنگۆ لەسەر ئەوێ بێ، بەڵا ئەگەر لایق نەبێ، با سڵاوی ئەنگۆ بۆ ئەنگۆ بگەڕێتەوە.
١٤و هەر کەس کە ئەنگۆ قەبووڵ نەکا و گوێ لە قسانی ئەنگۆ نەگرێ، وەختێکی لەو ماڵەی یان لەو شارەی دێنە دەرێ تۆزی لە پێیانی خۆتان بتەکێنن.
١٥ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا بۆ وڵاتی سەدووم و غەموورە هاسانتر دەبێ لە بۆ ئەو شارە.
١٦ئەوەتا ئەمن ئەنگۆ دەنێرم وەکوو مەڕان لەنێو گورگان، دەنا عاقڵ بن وەکوو ماران و فەقیر وەکوو کۆتران.
١٧بەڵا لە خەڵکی هۆشیار بن، چونکە ئەنگۆ بە مەجلیسانی کەدخودایان تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دە کەنێشتانی خۆیاندا قامچی لێ دەدەن.
١٨و لە پێش حاکمان و پادشایان دەبردرێن لەبەر خاتری من، بۆ شایەدی لەسەر ئەوان و لەسەر بتپەرستان.
١٩بەڵا وەختێکی ئەوان ئەنگۆ تەسلیم دەکەن، خەمێ مەخۆن چلۆن یان چی قسان بکەن، چونکە هەر دەو سەعاتەیدا بە ئەنگۆ دەدرێ چی قسان بکەن.
٢٠چونکە ئەنگۆ نین کە قسان دەکەن، بەڵا ڕوحی بابی ئەنگۆ کە دە ئەنگۆدا قسان دەکا.
٢١و برا برای بۆ مردن تەسلیم دەکا و باب منداڵی، و ئەولاد لەسەر والیدەین هەڵدەستن و ئەوان دەکوژن.
٢٢و ئەنگۆ لە هەموو خەڵکی دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من، بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخرێ سەبرێ بکا ئەو خەڵاس دەبێ.
٢٣بەڵا وەختێکی بە ئەنگۆ دە شارێکیدا ئەزیەت دەدەن هەڵێن بۆ ئەوی دیکە، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: شارانی ئیسرائیل خەڵاس ناکەن هەتا کوڕی ئینسانی دێ.»
٢٤شاگرد لە مامۆستای زیاتر نییە و نە خزمەتکار زیاتر لە ئاغای خۆی.
٢٥بۆ شاگرد بەسە کە وەکوو مامۆستای خۆی ببێ و خزمەتکار وەکوو ئاغای خۆی. ئەگەر ساحیب ماڵی بەعلەزبولیان بانگ کردووە، چەند زیاترە ئەهلی ماڵی وی.
٢٦دەنا لەوان مەترسن، چونکە هیچ چتێکی شاردراوە نییە کە ئاشکرا نەبێ و نە چتێک بە دزی کە نەناسرێ.
٢٧ئەوەی کە دە تاریکاییدا بە ئەنگۆ دەڵێم دە ڕووناکاییدا بیڵێن، و ئەوەی کە دە گوێدا دەبیێن لەسەر بانان وەعز بکەن.
٢٨و مەترسێن لە ئەوەی کە بەدەن دەکوژن، بەڵا گیان ناتوانن بکوژن. بەڵا زیاتر لە وەی بترسێن کە دەتوانێ گیان و بەدەنیش دە جەهەننەمیدا هیلاک بکا.
٢٩ئەرێ دوو چوێلەکان بە پوڵێکی نافرۆشرێن؟ و یەکێک لەوان بەبێ ئیزنی بابی ئەنگۆ لە ئەرزێ ناکەوێ.
٣٠بەڵا موویانی سەری ئەنگۆش هەموو بژاردراون.
٣١دەنا مەترسێن، ئەنگۆ لە زۆر چوێلەکان زیاترن.
٣٢دەنا هەر کەس کە ئەمن لەپێش خەڵکی ئیقرار بکا، ئەمنیش ئەوی ئیقرار دەکەم لە پێش بابی من کە دە ئاسماندایە.
٣٣بەڵا هەر کەس کە لەکن خەڵکی لە من حاشا بکا، ئەمنیش لەوی حاشا دەکەم لەکن بابی من کە دە ئاسماندایە.
٣٤فکر مەکەن کە هاتووم کە سولح لەسەر ئەرزێ دابنێم. نەهاتووم کە سولح دابنێم بەڵا شیر.
٣٥چونکە هاتووم کە کوڕ لە بابی خۆی و کچ لە دایکی خۆی و بووک لە خەسووی خۆی جوێ بکەم.
٣٦و ئەهلی ماڵی خۆی دوژمنانی کەس دەبن.
٣٧ئەوەی کە باب یان دایک لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە و ئەوەی کە کوڕ یان کچ لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە.
٣٨و ئەوەی کە سێدارەی خۆی هەڵنەگرێ و وەدوای من نەکەوێ لایقی من نییە.
٣٩ئەوەی کە گیانی خۆی پەیدا بکا، ونی دەکا، و ئەوەی کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من ون بکا پەیدای دەکا.
٤٠ئەوەی کە ئەنگۆ قەبووڵ بکا، ئەمن قەبوڵ دەکا و ئەوەی کە ئەمن قەبووڵ بکا، ئەوەی قەبووڵ دەکا کە ئەمنی ناردووە.
٤١ئەوەی کە پێغەمبەرێکی بە نێوی پێغەمبەر قەبووڵ بکا، حەقی پێغەمبەری وەردەگرێ، و ئەوەی کە سادقێکی بە نێوی سادق قەبووڵ بکا، حەقی سادقی وەردەگرێ.
٤٢و هەر کەس کە بە یەکێکی لەو چکۆلانە تەنیا جامێکی ئاوی سارد بە نێوی شاگرد بدا کە بخواتەوە، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، حەقی وی قەت ون نابێ.