کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٣

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١دەو ڕۆژانەدا یوحەننا تەعمیددەر هات و دە چۆڵی یەهوودییەدا وەعزی دەکرد.

٢دەیگوت «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

٣چونکە ئەوەیە ئەوەی کە لەوی کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەنگی بانگکەرێکی دە چۆڵیدا دەڵێ: ڕێی ڕەب حازر بکەن و جادانی وی ڕاست بکەن.»

٤و ئەو یوحەننا جلی لە تووکی وشتری بوو و پشتێندێکی چەرم دە پشتیدا و خۆراکی وی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو.

٥ئەو وەختی ئورشەلیم و هەموو یەهوودییە و هەموو وڵاتی دەوری ئوردنشوێن وەدەر کەوتنە کن ئەوی.

٦و لە وی تەعمید دەکران دە چۆمی ئوردندا بە ئیقرارکردنی گوناحانی خۆیان.

٧بەڵا وەختێکی دیتی کە زۆران لە فەریسیان و سدوقیان دەهاتنه تەعمیدی، بە وانی گوت: «ئەی ئەولادی ماران، کێ بە ئەنگۆی نیشان دا کە هەڵێن لە غەزەبێ کە دێ؟

٨دەنا میوەی لایقی تۆبەی بێنن.

٩و فکر مەکەن کە دە خۆتاندا بڵێن: «ئەمە ئیبراهیممان هەیە بۆ باب»، چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە خوڵا دەتوانێ لە ئەو بەردانە منداڵان بۆ ئیبراهیمی هەڵبستێنێ

١٠و ئەلان بێور لەکن ڕەگی داران داندراوە، دەنا هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ

١١ئەمن ئەنگۆ بە ئاوی تەعمید دەکەم بۆ تۆبەی، بەڵا ئەوەی کە لەدوای من دێ لە من بە قووەتترە: کە ئەمن لایق نیم کە کەوشی وی هەڵگرم، ئەو ئەنگۆ بە ڕوحولقدوس و ئاور تەعمید دەکا.

١٢کە بێژینگی دە دەستی خۆیدایە و جۆخینی خۆی پاک دەکا و گەنمی خۆی دە ئەمبارێدا خڕ دەکاتەوە، بەڵا کاکە دەسووتێنێ بە ئاورێکی کە ناکوژێتەوە.»

١٣ئەو وەختی یەسووع لە جەلیلی هاتە ئوردن بۆ کن یوحەننا کە لە وی تەعمید بکرێ.

١٤بەڵا ئەو مەنعی لێ دەکرد دەیگوت: «ئەمن ئیحتیاجم هەیە کە لە تۆ تەعمید بکرێم و ئەرێ ئەتۆ بۆ کن ئەمن دێی؟»

١٥و یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «لێی گەڕێ ئەوێستا چونکە وەها بۆ مە لایقە کە هەموو سداقەتی تەواو بکەین». ئەو وەختی لێی گەڕا.

١٦و یەسوع تەعمید کرابوو، جێ بەجێ لە ئاوی وەدەر کەوت و ئەوەتا ئاسمانان ئاواڵە بوونەوە و ڕوحی خوڵای دی وەکوو کۆترێک دەهاتە خوارێ و هاتە سەر ئەوێ.

١٧و ئەوەتا دەنگێک لە ئاسمانان دەیگوت: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لە وی خۆشحاڵم.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.