کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ١٧

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و لە پاش شەش ڕۆژان یەسووعکەس، پیترۆسکەس و یەعقووبکەس و یوحەنناکەس برای وی هەڵگرت و ئەوانی بردە سەر کێوێکی بڵند بەتەنێ.

٢و لە پێش ئەوان گۆڕا، و ڕووی وی شوعلەی دەدا وەکوو ڕۆژ و جلی وی سپی بوون وەکوو نوور.

٣و ئەوەتا مووسا و ئەلیاس بۆ وان بیندران و دەگەڵ ئەوی قسەیان دەکرد.

٤و پیترۆس جوابی دا و بە یەسووعی گوت: «ئەی ڕەب، چاکە کە ئەمە لێرە بین، ئەگەر بتەوێ لێرە سێ کەپران دروست بکەم، یەکێک بۆ مووسا و یەکێک بۆ ئەلیاس.»

٥کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا هەورێکی ڕووناک سێبەری خستە سەر ئەوان و ئەوەتا دەنگێک لە هەوری کوتی: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لەوی خۆشحاڵم، گوێی لێ بگرن.»

٦و کە شاگردان ئەوەیان بیست بە سەر ڕووی خۆیاندا کەوتن و زۆر ترسان.

٧و یەسووع هاتە پێش و دەستی لە وان دا و کوتی: «هەڵستن و مەترسێن.»

٨بەڵا وەختێکی چاوی خۆیان هەڵێنا بێجگە لە یەسووع بەتەنێ هیچ کەسیان نەدی.

٩و کە ئەوان لە کێوی دەهاتنە خوارێ، یەسووع بە وان ئەمری کرد دەیگوت: «ئەو دێتەوە بە هیچ کەس مەڵێن هەتا کوڕی ئینسانی لە نێو مردووان هەڵدەستێندرێتەوە.»

١٠و شاگردان لەوییان پرسی دەیانگوت: «دەنا خوێندەواران بۆ چی دەڵێن کە هەوەڵێ دەبێ ئەڵیاس بێ؟»

١١ئەو جوابی دا و کوتی: «هەڵبەتە ئەلیاس دێ و هەموو چتی ڕێک دەخا.

١٢بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەلیاس ئەلان هاتووە و ئەویان نەناسی، بەڵا هەر چی کە ویستیان دەگەڵ ئەویان کرد. هەر واش کوڕی ئینسانی لە وان ئەزیەت دەکێشێ.»

١٣ئەو وەختی شاگردان تێ گەیشتن کە بەحسی یوحەننا تەعمیددەر بە وان قسەی دەکرد.

١٤و کە هاتنە کن خەڵکی، پیاوێک هاتە کن ئەوی، چۆکی لە پێش دادا.

١٥و دەیگوت: «یا ڕەب ڕەحمێ بە کوڕی من بکە، چونکە فێدارە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ، چونکە گەلێک جاران دە ئاور و گەلێک جاران دە ئاوێدا دەکەوێ.

١٦و ئەوم بۆ کن شاگردانی تۆ هێنا و نەیانتوانی ساغی بکەنەوە.»

١٧بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەی سلسلەی بێ ئیمان و لاڕێ، هەتا کەنگێ دەگەڵ ئەنگۆ بم، هەتا کەنگێ لە ئەنگۆ سەبرێ بکەم؟ ئەوی بهێننە ئێرە کن ئەمن.»

١٨و یەسووع هەڕەشەی لێ کرد و جن لە وی وەدەر کەوت و کوڕەکە لە ئەو سەعاتییەوە ساغ بۆوە.

١٩ئەو وەختی شاگردان هاتنە کن یەسووع بەتەنێ و کوتیان: «لەبەر چی ئەمە نەماندەتوانی ئەوی دەر بکەین؟»

٢٠بەڵا ئەو بە وانی گوت: «لەبەر بێ ئیمانیی خۆتان، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر وەکوو دەنکێکی خەردەل ئیمانوو هەبێ، بەو کێوەی دەتوانن بڵێن: بچۆ لە ئێرە بۆ ئەوێ و دەچێ، و هیچ چتێک بۆ ئەنگۆ نامومکین نابێ.

٢١بەڵا ئەو تەرزە وەدەر ناکەوێ مەگەر بە دوعا و ڕۆژوو.»

٢٢بەڵا وەختێکی ئەوان دە جەلیلیدا دەگەڕان، یەسووع بە وانی گوت: «کوڕی ئینسانی بە دەستی خەڵکی تەسلیم دەکرێ.»

٢٣و دەیکوژن و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵدەستێندرێتەوە، و زۆر خەمناک بوون.

٢٤بەڵا وەختێکی ئەوان هاتنە کەفەرناحوم، ئەوانەی کە خەرجی هەیکەلییان دەستاند هاتنە کن پیترۆس و کوتیان: «ئەرێ مامۆستای ئەنگۆ خەرجی هەیکەلی نادا؟»

٢٥کوتی: «بەڵێ»، و کە هاتە ژوور ماڵێ، یەسووع لە پێش ئەویدا دەستی پێ کرد دەیگوت: «ئەی شەمعوون چی فکر دەکەی؟ پادشایانی دنیا لە کێ گومڕوگ یان خەرج دەستێنن، لە کوڕانی خۆیان یان لە بێگانان؟»

٢٦و کوتی: «لە بێگانان». یەسووع بە وی گوت: «دەنا کوڕان ئازادن.

٢٧بەڵا هەتاکوو ئەمە ئەوانی هەڵنەنگوێنین، بڕۆ بەحرێ و قولاپێ باوێ و ماسی هەوەڵێ کە دێتە دەرێ بیگرە و زاری وی لێک بکەوە و چوار درەمێکی پەیدا دەکەی، ئەوی هەڵگرە و بە وانی بدە بۆ من و بۆ خۆت.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.