کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٥

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١و کە جەماعەتانی دی چوو سەر کێوی، و کە ئەو ڕۆنیشتبوو شاگردانی وی هاتنە کنی.

٢و زاری خۆی کردەوە و ئەوانی تەعلیم دەدا دەیگوت؛

٣«خۆزگە بە فەقیران دە ڕوحدا: چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی وانە.

٤خۆزگە بە خەمداران، چونکە بەوان دڵخۆشی دەدرێ.

٥خۆزگە بە سەبرداران چونکە ئەوان ئەرزی بە میرات دەگرن.

٦خۆزگە بە برسییان و تینووان بۆ سداقەتی چونکە ئەوان تێر دەبن.

٧خۆزگە بە ڕەحمکەران چونکە بەوان ڕەحم دەکرێ.

٨خۆزگە بە پاکدڵان، چونکە ئەوان خوڵای دەبینن.

٩خۆزگە بە سوڵحکەران، چونکە ئەوان منداڵانی خوڵای بانگ دەکرێن.

١٠خۆزگە بە ئەوانەی کە لەبەر سداقەتی ئەزیەت دەکێشن، چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی وانە.

١١خۆزگە بە ئەنگۆ وەختێکی جنێو و ئەزیەتوو دەدەن و چتێکی خراپ بە درۆ لەسەر ئەنگۆ دەڵێن بۆ خاتری من.

١٢شاد بن و کەیفخۆشی بکەن، چونکە حەقی ئەنگۆ دە ئاسماندا زۆرە، چونکە هەر وا بە پێغەمبەران دە پێش ئەنگۆدا ئەزیەتیان داوە.

١٣ئەنگۆ خوێی ئەرزێن، بەڵا ئەگەر خوێ بێتام ببێ بە چی خوێ دەکرێ؟ ئیدی بۆ هیچ چتێک فایدەی نییە بێجگە کە فڕێ بدرێتە دەرێ و لە خەڵکی پاماڵ بکرێ.

١٤ئەنگۆ ڕووناکایی دنیایێنە، شارێکی کە لەسەر کێوی داندراوە ناتوانی شاردراوە ببێ.

١٥چرایێکی هەڵ ناکەن و لەبن کێلی دابنێن، بەڵا لەسەر پێچرا و بە هەموو ئەوانی کە دە ماڵێدان ڕووناکایی دەدا.

١٦هەر وا با ڕووناکایی ئەنگۆ لە پێش خەڵکی ڕووناکایی بدا، هەتاکوو عەمەلانی چاکی ئەنگۆ ببینن و شوکری بابی ئەنگۆ بکەن کە دە ئاسماندایە.

١٧فکر مەکەن کە ئەمن هاتووم کە شەریعەت یان پێغەمبەران بەتاڵ بکەم، نەهاتووم کە بەتاڵ بکەم بەڵا کە تەواو بکەم.»

١٨چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: «هەتا ئەرز و ئاسمان ڕاببرن موویێک یان نوختەیێک لە شەریعەت قەت ڕانابرێ هەتا هەموو تەواو ببێ.

١٩دەنا هەر کەس کە یەکێک لەو حوکمانەی چکۆلەتر بەتاڵ بکا و خەڵکی وەها تەعلیم بدا، دە پادشایەتی ئاسماندا چکۆلەتر بانگ دەکرێ، بەڵا هەر کەس کە ئەوانی بەجێ بێنی و تەعلیم بدا، ئەو دە پادشایەتی ئاسماندا گەورە بانگ دەکرێ.

٢٠چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر سداقەتی ئەنگۆ لە ئی خوێندەواران و ئی فەریسیان زیاتر نەبێ، قەت وەژوور پادشایەتی ئاسمان ناکەون.

٢١بیستووتانە کە بە قەدیمییان کوتراوە: قەتڵێ مەکە، و هەر کەس کە قەتڵێ بکا لایقی حوکم دەبی.

٢٢بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە لە برای خۆی ڕقی هەڵبستێ، لایقی حوکم دەبێ، و هەر کەس کە بە برای خۆی ڕاقا بڵێ لایقی مەجلیسی کەدخودایان دەبێ و هەر کەس کە ئەحمەق بڵێ، لایقی ئاوری جەهەنەمی دەبێ.

٢٣دەنا ئەگەر قوربانی خۆت بۆ کن مەزبەحێ بێنی و لەوێ وەبیرت بێ کە برات چتێکی لەسەر تۆی هەیە.

٢٤قوربانی خۆت لەوێ لە پێش مەزبەحی بەجێ بێڵە و بڕۆ هەوەڵ دەگەڵ برای خۆت ئاشت بەوە و ئەو وەختی وەرە و قوربانی خۆت بێنە.

٢٥دەگەڵ موددەعی خۆت زوو ڕێک بکەوە کە هێشتا دەگەڵ ئەوی دە ڕێدای، نەبا موددەعێکە ئەتۆ بە قازی تەسلیم بکا و قازی بە داروغە و دە بەندیخانەیدا باوێژرێی.

٢٦ڕاستی بە تۆ دەڵێم: «قەت لە ئەوێ وەدەر ناکەوی هەتا پوڵی ئاخیرت ئەدا نەکردووە.»

٢٧بیستووتانە کە کوتراوە: «زیناحێ مەکە».

٢٨بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «هەر کەس کە تەماشای ژنێکی بکا هەتاکوو تەمای لێ بکا، ئەلان دە دڵی خۆیدا دەگەڵ ئەوی زیناحی کردووە.»

٢٩و ئەگەر چاوی ڕاستی تۆ هەڵتبنگوێنێ دەرییێنە و لە خۆت فڕێی بدە، چونکە قازانجە بۆ تۆ کە یەکێک لە ئەعزاکانی تۆ هیلاک ببێ و هەموو بەدەنت ناوێژرێتە جەهەنەمێ.

٣٠و ئەگەر دەستی ڕاستی تۆ هەڵتبنگوێنێ بیبڕە و لە خۆت فڕێی بدە، چونکە قازانجە بۆ تۆ کە یەکێک لە ئەعزاکانی تۆ هیلاک ببێ و هەموو بەدەنت ناوێژرێتە جەهەنەمی.

٣١و کوتراوە: «هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا با تەڵاقنامە بە وی بدا.»

٣٢بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا بە بێ سەبەبی زیناح، باعیسی زیناحکردنی وی دەبێ، و هەر کەس کە بەرەڵڵاکراوێکی مارە بکا زیناح دەکا.

٣٣دیسان بیستووتانە کە بە قەدیمییان کوتراوە: «سوێندی درۆ مەخۆ بەڵا سوێندانی خۆت بۆ خوڵای ئەدا بکە.»

٣٤بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «قەت سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان چونکە تەختی خوڵایە»

٣٥و نە بە ئەرزێ چونکە پێڕاخەری پێیانی وییە، و نە بە ئورشەلیمی چونکە شاری پادشای گەورەیە،

٣٦و بە سەری خۆتیش سوێند مەخۆ چونکە ناتوانی موویەکی سپی یان ڕەش بکەی.

٣٧بەڵا با قسەی ئەنگۆ «بەڵێ بەڵێ و نە نە» ببێ و ئەوی کە لە ئەوانە زیاترە لە شەڕێیە.

٣٨بیستووتانە کە کوتراوە: «چاو بۆ چاو و دەدان بۆ دەدان»

٣٩بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم کە زیددی شەڕێ هەڵمەستن بەڵا هەر کەس کە لە ڕوومەتی ڕاستی تۆ دەدا ئەوی دیکەشی بۆ وەرگێڕە؛

٤٠و هەر کەس کە بیەوێ دەگەڵ ئەتۆ دەعوا بکا و کراست بستێنێ جوببەش بۆ وی بەجێ بێڵە؛

٤١و هەر کەس کە ئەتۆ مەجبوور دەکا کە یەک فەرسەق بڕۆی، دوو دەگەڵ ئەوی بڕۆ.

٤٢بە وەی کە لە تۆ تەڵەب دەکا، بدە، و ئەوەی کە بیەوێ لە تۆ قەرز بستێنێ ڕووی خۆت لێی وەرمەگێڕە.

٤٣بیستووتانە کە کوتراوە: «جیرانی خۆت بحوببێنی و دوژمنی خۆت ببوغزێنی».

٤٤بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «دوژمنانی خۆتان بحوببێنن و بۆ ئەوانەی کە ئەزیەتوو دەدەن دوعای خێر بکەن؛

٤٥هەتاکوو ببنە منداڵانی بابی خۆتان کە دە ئاسماندایە، چونکە تاوی خۆی لەسەر خراپان و چاکان هەڵدێنێ و باران لەسەر حەقان و ناحەقان دەبارێنێ»

٤٦چونکە ئەگەر ئەنگۆ ئەوان بحوببێنن کە ئەنگۆ دەحوببێنن، چی حەقوو هەیە؟ ئەرێ ڕادارانیش هەر وا ناکەن؟

٤٧و ئەگەر تەنیا برایانی خۆتان سڵاوێ بکەن، چی زیاتر دەکەن، ئەرێ بتپەرستانیش هەر وا ناکەن؟

٤٨دەنا ئەنگۆ کامل بن چلۆنێکی بابی ئاسمانیی ئەنگۆ کاملە.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.