کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٢٨

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١بەڵا دە ئاخری شەمۆی دە هەڵاتنی ڕۆژی هەوەڵی حەوتویدا، مریەم مەگدەلیکەس و ئەو مریەمی دیکە هاتن کە قەبری ببینن.

٢و ئەوەتا زلزلەیەکی گەورە بوو، چونکە مەلایکەتی ڕەب لە ئاسمانێ هاتە خوارێ و چوو بەردەکەی خللۆر کردەوە و لەسەر ئەوی ڕۆنیشت.

٣و ڕووی وی وەکوو برووسکە بوو و جلی وی سپی وەکوو بەفر.

٤و لە ترسی وی کێشکچیان لەرزین و وەکوو مردوو بوون.

٥بەڵا مەلایکەت جوابی دا و بە ژنەکانی گوت: «ئەنگۆ مەترسێن چونکە دەزانم کە لە یەسووعی لە سێدارەدراو دەگەڕێن.

٦لێرە نییە چونکە هەڵستاوەتەوە چلۆنێکی کوتی: «وەرن و ببینن جێی کە لێی درێژ دەبوو.

٧و زوو بڕۆن و بە شاگردانی وی بڵێن کە لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و ئەوەتا وەپێشوو دەکەوێ بۆ جەلیلی، لەوێ ئەوی دەبینن. ئەوەتا بە ئەنگۆم کوتووە.»

٨و جێبەجێ لە قەبری وەدەر کەوتن، بە ترس و خۆشحاڵیی گەورە و لنگیان دا کە بە شاگردانی وی خەبەر بدەن.

٩و ئەوەتا یەسووع بە پیرەوەی وان چوو دەیگوت: «سەلامون عەلەیکوم». و ئەوان هاتنە پێش و پێیانی وییان گرت و سجدەیان لێ کرد.

١٠ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «مەترسێن، بڕۆن و بە برایانی من خەبەر بدەن کە بۆ جەلیلی بچن و لەوێ ئەمن دەبینن.»

١١بەڵا وەختێکی ئەوان دەڕۆیین ئەوەتا هێندێک لە کێشکچیان هاتنە شاری و بە کاهینانی گەورە خەبەریان دا لە هەموو چتانی کە بوون.

١٢و خڕ بوونەوە دەگەڵ پیران و تەگبیریان کرد و دراوی زۆریان بە عەسکەران دا.

١٣دەیانگوت: «بڵێن کە شاگردانی وی دە شەوێدا هاتن و ئەویان دزی وەختێکی ئەمە نووستبووین.

١٤و ئەگەر ئەو چتە بە گوێی حاکمی بگا ئەمە ئەوی ڕازی دەکەین و ئەنگۆ خاترجەم دەکەین.»

١٥و ئەوان دراوەکەیان وەرگرت و کردیان چلۆنێکی فێر کران و ئەو قسە وەدەر کەوتووە لەنێو یەهوودیان هەتا ئەوڕۆ.

١٦بەڵا ئەو یازدە شاگردانە چوونە جەلیلی بۆ ئەو کێوەی کە یەسووع بە وان وەعدەی دابوو.

١٧و کە ئەویان دی سجدەیان لێ کرد، بەڵا هێندێک شکیان کرد.

١٨و یەسووع هاتە پێش و دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «هەموو حیکمات دە ئاسماندا و لەسەر ئەرزێ بە من دراوە.

١٩دەنا بڕۆن و هەموو میللەتان شاگردم بکەن بە وەی کە ئەوان تەعمید بکەن بە نێوی باب و کوڕ و ڕوحولقودوس.

٢٠و ئەوان تەعلیم بدەن، کە هەموو چتانی کە بە ئەنگۆ حوکمم کردووە ڕایبگرن و ئەوەتا ئەمن دەگەڵ ئەنگۆم هەموو ڕۆژان هەتا ئاخری دنیایێ.»

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.