١و کە یەسووع بە وەلەد بوو دە بەیتوللەحمی یەهوودییە دە ڕۆژانی هێرۆدێس پادشادا، ئەوەتا مەجوسیان لە ڕۆژهەڵاتی بۆ ئورشەلیمی هاتن.
٢دەیان گوت: «لە کوێیە ئەوەی کە پادشای یەهوودیان بە وەلەد بووە؟ چونکە ئەستێرەی ویمان دیوە دە ڕۆژهەڵاتیدا و هاتووین کە سجدەی لێ بکەین.»
٣بەڵا وەختێکی هێرۆدێس پادشا ئەوەی بیست تێک چوو و هەموو ئورشەلیم دەگەڵ ئەوی.
٤و هەموو کاهینانی گەورە و خوێندەوارانی قەومی خڕ کرد و پرسیاری لەوان کرد لە کوێ دەبا مەسیح بە وەلەد ببێ.
٥و ئەوان بە وییان گوت: «دە بەیتوللەحمی یەهوودیدا، چونکە وەها نووسراوە بە دەستی پێغەمبەر.
٦و ئەتو ئەی بەیتوللەحم دە وڵاتی یەهوودیدا هیچ چکۆلەتر نی لەنێو سەردارانی یەهوودییە، چونکە لە تۆ مەزنێک وەدەر دەکەوێ کە قەومی من ئیسرائیل شوانی دەکا.»
٧ئەو وەختی هێرۆدێس بە دزی مەجوسیانی بانگ کرد و پرسیاری چاکی لەوان کرد لە وەختی ئاشکرابوونی ئەستێرەی.
٨و ئەوانی ناردە بەیتوللەحمی و کوتی: «بڕۆن و سۆراغی چاک بکەن، بەحسی ئەو منداڵەی و کە پەیداو کردەوە بە من خەبەر بدەن هەتاکوو ئەمنیش بێم و سجدەی لێ بکەم.»
٩و کە ئەوان قسەی پادشایان بیستبوو ڕۆین و ئەوەتا ئەو ئەستێرەی کە دە ڕۆژهەڵاتیدا دیبوویان لە پێشی وان دەچوو، هەتا هات و ڕاوەستا لەسەر ئەو جێیە کە منداڵەکە لەوێ بوو
١٠و کە ئەستێرەیان دی بە خۆشحاڵییەکی زۆر گەورە خۆشحاڵ بوون.
١١و کە وەژوور ماڵێ کەوتن ئەو منداڵەیان دەگەڵ مریەم دایکی خۆی دی. و کەوتنە خوارێ و سجدەیان لێ کرد. و خەزێنەی خۆیان کردەوە و دیارییانیان بۆ وی هێنا: زێڕ و کۆندۆر و مۆرا.
١٢و کە دە خەونێکیدا لە خوڵای هوشیار کرابوون کە نەگەڕێنەوە کن هێرۆدێس، بە ڕێیەکی دیکە بۆ وەتەنی خۆیان چوون.
١٣و کە ئەوان چووبوون، ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونێکیدا بۆ یوسف ئاشکرا بوو دەیگوت، «هەڵستە: منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرە و هەڵێ بۆ میسر و لەوێ هەتا بە تو بڵێم: چونکە هێرۆدێس لەو منداڵەی دەگەڕێ کە ئەوی هیلاک بکا.»
١٤و ئەو هەڵستا منداڵەکە و دایکی وی بە شەوێ هەڵگرت و چوو بۆ میسر.
١٥و لەوێ بوو هەتا مردنی هێرۆدێس. هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە لە خوڵای کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ: «کوڕی خۆمم لە میسرێ بانگ کردووە.»
١٦وەختێکی هێرۆدیس دیتی کە لە مەجوسیان مەسخەرە کرابوو: ڕقی زۆر هەڵستا و ناردی و هەموو منداڵانی کوشت دە بەیتوللەحمێ و دە هەموو سەرحەدانی وێدا کە دوو ساڵ و کەمتر بوون بە حسابی ئەو وەختی کە لە مەجوسیان پرسیاری چاکی کردبوو.
١٧ئەو وەختی تەواو بوو ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی یەرمیا پێغەمبەر کە دەڵێ،
١٨«دەنگێک دە ڕامێدا بیسترا: گریان و شینی زۆر. ڕاحیل بۆ منداڵانی خۆی دەگریا و سەرەخۆشی قەبووڵ نەدەکرد، چونکە نەماون.»
١٩بەڵا وەختێکی هێرۆدێس مردبوو: ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونێکی دە میسردا بۆ یوسف ئاشکرا بوو دەیگوت:
٢٠«هەڵستە منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرە و بڕۆ بۆ وڵاتی ئیسرائیل: چونکە ئەوانەی کە لە گیانی ئەو منداڵەی دەگەڕان مردوون.»
٢١و ئەو هەڵستا: منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرت و هاتە وڵاتی ئیسرائیل.
٢٢بەڵا وەختێکی بیستی کە ئەرکلاوس دە جێی هێرۆدێس بابی خۆیدا لەسەر یەهوودیە پادشایەتی دەکرد، ترسا کە بۆ ئەوێ بچێ، بەڵا کە دە خەونێکیدا لە خوڵای هوشیار کرابوو، بۆ لای جەلیلی چوو.
٢٣و هات و ڕۆنیشت دە شارێکیدا کە ناسرە بانگ دەکرا. هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە بە دەستی پێغەمبەران کوتراوە، کە ئەو ناسری بانگ دەکرێ.