کتێبخانەی هیوائینجیلی موقەدەس (مەکری ١٩١٩)

ئینجیلی مەتا، بابی ٧

کوردیی مەکری، وەرگێڕانی فۆسوم ١٩١٩

١حوکمێ مەکەن هەتاکوو لەسەر ئەنگۆ حوکم نەکرێ.

٢چونکە بە ئەو حوکمەی کە ئەنگۆ حوکمێ بکەن لەسەر ئەنگۆ حوکم دەکرێ و بە هەر پێوانەیەکی کە دەپێون بۆ ئەنگۆ دەپێورێ.

٣بۆچی پوشکەی دە چاوی براتدا دەبینی بەڵا لە کاریتەی دە چاوی خۆتدا ئاگات لێ نییە؟

٤یان چلۆن بە برات دەڵێی: «لێم گەڕێ کە پوشکەی لە چاوی تۆ دەرێنم؟» و ئەوەتا دە چاوی خۆتدا کاریتەیەک هەیە.

٥ئەی ڕیاکار هەوەڵێ ئەو کاریتەی لە چاوی خۆت دەرێنە و ئەو وەختی چاک دەبینی کە پوشکەی لە چاوی برات دەرێنی.

٦چتی موقەدەس بە سەگان مەدەن و مرواریانی خۆتان لە پێش بەرازان ماوێژن، نەبا بە پێیانی خۆیان ئەوان بشێلن و وەرگەڕێن و ئەنگۆ بدڕن.

٧تەڵەب بکەن و بە ئەنگۆ دەدرێ، حەول بدەن و پەیدا دەکەن، لە دەرکەی بدەن و بۆ ئەنگۆ دەکرێتەوە.

٨چونکە هەر کەس کە تەڵەب بکا وەردەگرێ و ئەوی کە حەول بدا پەیدا دەکا و بۆ وەی کە لە دەرکەی بدا دەکرێتەوە.

٩یان کێهە کەس لە ئەنگۆیە کە ئەگەر کوڕی وی نانی لێ تەڵەب بکا بەردێکی بە وی دەدا؟

١٠یان ئەگەر ماسییەکی لێ تەڵەب بکا مارێکی بە وی دەدا؟

١١دەنا ئەگەر ئەنگۆ کە خراپن دەزانن کە دیارییانی چاک بە منداڵانی خۆتان بدەن، چەند زیاتر بابی ئەنگۆ کە دە ئاسماندایە چتانی چاک دەدا بە ئەوانەی کە لێی تەڵەب بکەن.

١٢دەنا هەر چی کە دەتانەوێ کە خەڵکی دەگەڵ ئەنگۆ بکەن، هەر واش ئەنگۆ دەگەڵ ئەوان بکەن، چونکە ئەوەیە شەریعەت و پێغەمبەران.

١٣لە دەرکەی تەنگ وەژوور بکەون، چونکە بەرینە ئەو دەرکەی و پانە ئەو ڕێی کە بۆ هیلاکی دەبا و زۆرن ئەوانەی کە بە وێ وەژوور دەکەون.

١٤چونکە تەنگە ئەو دەرکەی و تەسکە ئەو ڕێی کە بۆ ژیانی دەبا و کەمن ئەوانەی کە ئەوی پەیدا دەکەن.

١٥هۆشیار بن لە پێغەمبەرانی درۆزن کە بە جلی مەڕان دێنە کن ئەنگۆ بەڵا دە ژوورێدا گورگانی دڕندەن.

١٦لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن. ئەرێ لە دڕوان ترێ یان لە پوشکان هەنجیران دەچنن؟

١٧هەر واش هەر دارێکی چاک میوەی چاک دێنێ، بەڵا دارێکی خراپ، میوەی خراپ دێنێ.

١٨دارێکی چاک ناتوانێ میوەی خراپ بێنێ و نە دارێکی خراپ میوەی چاک بێنێ.

١٩هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ.

٢٠دەنا لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن.

٢١نە هەر کەس کە بە من بڵێ: یا ڕەب، یا ڕەب، وەژوور پادشایەتی ئاسمان دەکەوێ، بەڵا ئەوەی کە ئیرادەی بابی من کە دە ئاسماندایە بەجێ بێنێ.

٢٢زۆران دەو ڕۆژەیدا بە من دەڵێن: «یا ڕەب، یا ڕەب، ئەرێ بە نێوی تۆ پێغەمبەرێتیمان نەکردووە و بە نێوی تۆ جننانمان دەر نەکردووە و بە نێوی تۆ زۆر قووەتانمان نەکردووە؟»

٢٣و ئەو وەختەی بە وان خەبەر دەدەم، قەت ئەنگۆم نەناسیوە و لە من دوور بن ئەی ئەنگۆ بێ شەرعیکەران.

٢٤دەنا هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ بێنێ بە پیاوێکی عاقڵ دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر شاخی دروست کرد.

٢٥و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و نەڕووخا چونکە لەسەر شاخی داندرابوو.

٢٦و هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ نەیەنێ بە پیاوێکی نەفام دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر خیزی دروست کرد.

٢٧و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و ڕووخا و ڕووخانی وی گەورە بوو.

٢٨و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو جەماعەتان لە تەعلیمی وی مات بوون.

٢٩چونکە ئەوانی تەعلیم دەدا وەکوو کەسێکی کە حیکماتی بێ و نە وەکوو خوێندەوارانی وان.

١٢٣٤٥٦٧٨٩١٠١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤٢٥٢٦٢٧٢٨
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ←
ئینجیلی موقەدەس بە کوردیی مەکری، وەرگێڕانی لودڤیگ فۆسوم ١٩١٩ (American Bible Society / BFBS)، بەردەستە بۆ هەمووان (Public Domain). نووسینەوەی یونیکۆد: Vejîn Books / هۆزان عەزیزی. لە کتێبخانەی هیوا.